عه‌بدوڵڵا که‌یخوسره‌وی

هه‌ل ومه‌رج وزروفی سه‌رده‌م، گه‌لێک ره‌هه‌ندی هێناوه‌ته ئاراوه که سه‌رجه‌م له‌پێناو گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌ره‌پێدانی بیرۆکه‌ی "پێدان و وه‌رگرتن" وسات وسه‌ودای زمان وفه‌رهه‌نگ "ناسینیان وناساندنمان" به‌مه‌به‌ستی پاراستنی پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگی وکولتووری خۆ ..له‌گه‌ڵ دهردراوسێ وجیران ودۆست وناسیاو وته‌نانه‌ت نهیارانیشماندا، ئاخافتن ودانووسانمان ببێت ، که ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی جیهانی مودڕنیته له‌کۆتایدا به‌قازانج و به‌لای کۆمه‌ڵان وزمان وفهرههنگه پشت گوێ خراوهکاندائهشکێتهوه .
یه‌کێک لهورهههنده به‌رچاو وکاریگهرانه پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانه که وه‌رگێران له کۆنهوهبهشێک له ههوڵهئهدهبی وهونهریهکانی نووسه‌رانی کوردبوه و له‌بواری وه‌رگێڕان بۆ سه‌رزمانی کوردی گه‌لێک که‌س به‌رهه‌می پیرۆزوسهرکهوتوویان پێش که‌ش به‌کتێبخانه‌ی کورده‌واری کردوه ، به‌ڵام له بواری وه‌گێڕانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگیه‌کانی نووسه‌رانی کورد بۆسهرزمانهکانی دیکه چه‌ند که‌سێک هه‌رچه‌ند زۆرکه‌متر له‌وه‌یه که‌ده‌بێ ببن ،بهوئهرکه مه‌زنه‌وه هه‌ستاون وههتائێسته بهماندووبوونێکی زۆره‌وه به‌رده‌وامن له هه‌وڵ وکۆششی وه‌رگێڕاندا که له ناوچه‌ی سه‌قز ئه‌توانین ئاماژه به به‌ڕێز کاک عهبداڵڵا که‌یخوسره‌وی بکه‌ین ونه‌ته‌نیا له بواری وه‌رگێڕاندا به‌ڵکوو له به‌رهه‌مه فکریه‌کانی خۆی وه‌ک نووسه‌رێک کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له به‌هره‌ی ئه‌م نووسه‌ره سه‌قزیه ئاگهداوبهشداربکهینهوه.
کاک عه‌بدوڵڵا که‌یخوسره‌وی ساڵی 1327هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوهخوێندنی هه‌تا پله‌ی دیپلۆم له‌شاری سهقزتهواوکردوه پاشان چوه‌ته شاری تاران وله ئیداره‌ی ئیرتباتات وموخابرات دامه‌زراوه کاک عه‌بدوڵڵا له شاری تاران هۆگری ئه‌ده‌بیات به‌تایبه‌ت به‌شی چیرۆک ونوسراوهی وتاری ئه‌بێت هه‌ربه‌هۆی ئه‌و ئه‌شق وعهلاقهیهوه بۆماوه‌ی دووساڵ له‌ساڵه‌کانی 1371 ،1372 دا ده‌چێته بنکهوکارگهی داستان ونووسینی دوکتور "رهزابهراهانی' له شاری تاران هه‌رئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌بێته هۆی ئاشنابوونی له‌گه‌ڵ زۆرێک له نووسهرهبهتواناکانی ئێرانی وکهههتائێستهیش پێوه‌ندی گه‌رم وگوڕی لهگهڵیانداههرماوه..
کاک عه‌بدوڵڵا ههتائێسته به‌رهه‌مه‌کانی له گه‌لێک له گوڤارورۆژنامهی وه‌ک "کارنامه"گولستانه"خانه "بایا"رۆژهه‌ڵات"ئاشتی"سیروان و... بڵاوکردوه‌ته‌وه که له نووسراوه‌کانی ئه‌کرێ ئاماژه به ره‌خنه له‌سه‌ر شێعری "مایا" هاشم سه‌ڕاج"له سیروان وئاشتی دا بکه‌ین هه‌روه‌ها ره‌خنه له‌سه‌ر شێعری"ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی".
کاک عه‌بده‌ڵڵا هه‌تا ئێسته توانیویه‌تی کتێبێک پێش که‌ش به کتێبخانه‌ی کورده‌واری بکات که ئه‌ویش به‌زمانی فارسی یه به‌ناوی "موسیبه‌ت کوردبوون" که‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له‌رێی چاپخانه‌دا زیاتر له په‌نجا لاپه‌ڕه‌ی لێداکهوتبوو به‌ڵام له‌ودا به‌حه‌ق توانیویه‌تی له ده‌لاقه‌یه‌کی دیکه‌وه باس وشرۆڤه‌ی کێشه‌ی گه‌له‌که‌ی بکات..
گه‌لێک وه‌رگێڕاوی له زمانی کوردیه‌وه به‌زمانی فارسی ئاماده‌ی چاپ وبڵاوکردنه‌وه کردوه که ئه گه‌ر نه‌خۆشینه به‌رده‌وامه‌که‌ی ده‌رفه‌تی پێ‌بدا خزمه‌تی زیاتریشی لێئه‌وه‌شێته‌وه که به‌شێکیان بریتین له:
نووسراوه‌کانی خۆی؛
1- موسیبه‌تی کوردبوون" شێوه رۆمان که چاپ وبڵاوبوهتهوه.
2- بێ وه‌زنی "رۆمان" ........................................................ ئاماده‌ی چاپ.
3- ماجهراهای فامیلی وزهمیری مهخدووشی من" رۆمان..............ئاماده‌ی چاپ.
4- به‌ندی نافی من ودوازده سلولی بونیادین ما " رۆمان............... ئاماده‌ی چاپ.
ئه‌وبابه‌ت وه‌رگێڕدراوانه‌ی که ئاماده‌ی چاپن:
ره‌خنه و وه‌رگێڕانی کتێبی"حه‌سار"ی شێرزاد حه‌سه‌ن به‌زمانی فارسی
"تهربیع خون" رۆمان"................................چوار به‌رهه‌می شێرزاد حه‌سه‌نه که وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی "هه‌روه‌ک نووسه‌ر له پێشه‌کی وه‌رگێڕانه‌که‌ی بۆسه‌رزمانی فارسی باسی ده‌کات:{مجموعه ای که درپیش رودارید یک مجموعه چهار پاره است. با اشاره به آن چهارپاره گی ای که قراربود به موجب انفکاک خونی وتباری درمیان کردها بشودکه نشدوعلیرغم تحمیل مرزهای مصنوعی ، محتوای درون مرزها یکپارچه ماند. رویکرد اولیه ما جستجوی همین محتوای مشترک بود، درجستاری نسبتا وسیع با نام
"آدمهای این یکی اطاق وآدمهای آن یکی اطاق"
فراموش نکنیم که ما کردهای ایرانی کردستان عراق را "ئه ودیو" می نامیم واین به معنی "آن یکی اطاق " است.
مابرسر آن بودیم وجوه مشترک فرهنگ هردواطاق را دربرگردان فارسی خود به معرض تماشا بگذاریم. که...}
جێی ئاماژه پێ کردنه له کتێبی "موسیبه‌تی کوردبوون"دا که‌یخوسره‌وی په‌نجه‌ی ناوه‌ته سه‌رئه‌و زامانه که به‌درێژایی مێژوو هۆی ژان وئازاره‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بون وکێشه‌ی کورد وه‌ک پێچی شێری ئاو ناو ده‌با که ههردهوروزهمانێک که‌سێک، سه‌رۆکێک ،یاخود خه‌مخۆرێک سهرههڵئهداو ده‌یه‌وێ تکه تکی ئه‌م شێره دوابڕاوه بنه بڕ بکات که وه‌ستایانه به‌ته‌واوی توندی دهکاوخۆشی خۆشی ئیتر تکه ناکات! که‌چی له‌دواین پێچه‌کانی توندکردنی دا پێچه‌که هه‌رز ئه‌بێ و کێشه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رجێگای هه‌وه‌ڵی خۆی {پیچ هرزها}که له‌گه‌ڵ ساده‌وساکاری به‌یانه‌که‌ی ئه‌وپه‌ڕی مانا وچمکی به پێزیش به خوێنهرئهبهخشێت وبه‌رده‌وامیش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه نووکی رمی ره‌خنه‌ی له‌په‌یکه‌ری ده‌مارگرژی خه‌مخۆرانی کوردوخودی کوردبدا چون له بڕوایه‌دایه "دۆست ئهودۆستهیه بتگرینێت نه‌ک پێت پێبکه‌نێت"به خۆشییهوهکاک عهبدوڵڵاکهیخوسرهوی ئهێسته کیشتهجێی شاری سه‌قزه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا که به‌هۆی نه‌خۆشین به‌رده‌وام له‌ژێرچاوه‌دێری دوکتورهکاندایه قه‌ڵه‌می ههروابهبڕشتهوکهلێک پرۆژه‌ی نووسینی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
بێهزادخۆشحاڵی

E-Mail: bkhoshhali@yahoo.com
له‌خۆڕا نیه که ده‌ڵێین ئه‌م مه‌ڵبه‌ندی یانزه سواره مه‌کۆی ئه‌دیب و نووسه‌ری به‌توانایه ، ئه‌وه‌تا ده‌بینین گه‌لێ قه‌ڵه‌می به‌بڕشت و کاریگه‌ر،گه‌لێ هه‌ستی پاک و بێگه‌رد له گۆڕه‌پانی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بدا له ململانێی نووسین ولێکۆڵینه‌وه‌دا ئه‌سپی حه‌زوتاسه‌و کۆششیان تاوئه‌ده‌ن و به‌رده‌وامن له کۆکردنه‌وه‌ی کۆن و داهێنانی نوێ، که به‌ڵگه‌و نموونه‌ی ئه‌م ئیدیعایه‌مان کاک بێهزاد خۆشجاڵی یه که به خۆشحاڵی یه‌وه سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نێکی کورتی ده ساڵه‌ی نووسین له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا شانازی پێوه ده‌که‌ین .
بێهزادخۆشحاڵی ساڵی 1351 هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 1972 زایینی له گه‌ڕه‌کی کانی هه‌یازبه‌گی شاری سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی هه‌رله زێده‌که‌ی واته شاری سه‌قز ته‌واو کردوه‌و له ساڵی 1364 دا کۆچیان کردوه به‌ره‌و شاری سنه.
خوێندنی دواناوه‌ندی و ده‌وره‌ی سه‌ره‌تای زانکۆی هه‌ر له‌شاری سنه تێپه‌ڕاند دواتر له ساڵی 1375هه‌تاوی دا بوه خوێندکاری زانکۆ که له زانکۆی کردستان کارناسی علومی ئازمایشگایی وهرگرتو له زانکۆی بۆعه‌لی سینای هه‌مه‌دان لیسانسیهی ئابووری نه‌زه‌ری وه‌رگرت و ئێستایش وه‌ک خوێندکاری دوکتورا له بواری مێژووی سیاسی ئابووری له سویس و ئینگلستانه.
مامۆستا بێهزاد خوشحاڵی وه‌ک نووسه‌رێکی ئاکادیمی سهقزو کوردستان
له بیروڕادهربڕینێک که له ساڵی 1384 هه‌تاویدا له گه‌وره‌ترین بیروراده‌ربڕین (نه‌زه‌رسه‌نجی) سه‌ربه‌خۆی ئێرانیه‌کان به‌ناوی "پاسارگارد" به‌رێوه چوو له نێوان 10 نووسه‌ری هه‌ڵکه‌وتوو له 100 ساڵی رابردوودا ناوی هاته‌نووسین و وه‌ک گه‌نجترین نووسه‌ر ناسێندراو میداڵێکی دیکه‌ی فه‌خروشانازی کرده گهرهدنی پیره دایکی سهقزوکوردستانهکهی .
کاک بێهزاد تێکه‌ڵبوون به دنیای نووسه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1376 هه‌تاوی که له‌ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌دا توانیویه‌تی گه‌لێ به‌رهه‌می به‌که‌ڵک وسوودمه‌ند پێش که‌ش به کۆمه‌ڵگای کورده‌واری وکتێبخانه‌ی کورد بکات ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌تا ئێسته به‌قه‌ڵه‌می نووسه‌ر بێهزادی خۆشحاڵی نووسراون وچاپ وبڵاوبوونه‌ته‌وه بریتین له :
1- "پووڵ وبانکداری" وه‌رگێڕان ... 1376 هه‌تاوی
2- "کودستان وکورد له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا" وه‌رگێڕان .. ساڵی 1378 هه‌تاوی
3- "سی وسێ گوله" وه‌رگێڕان ساڵی .. 1379 هه‌تاوی
4- "ژینوساید میلله‌تی کورد" وه‌رگێڕان ساڵی ..1379 هه‌تاوی
5- قیام 1880 کوردستان له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا ... وه‌رگێڕان 1379
6- زمان‌ناسی کوردومێژووی کوردستان ... نووسین ...1380
7- قازی محهممهدوکۆمار له ئاوێنه‌ی ئه‌سناد ... نووسین .. 1381
8- کوردستان وکورد، هۆکاری پێکهاتنی بوحران ... نووسین .. 1381
9- لێدوانی مێژوویی تورکیه و تیوری زمانی خور وکێشه‌ی کورد.. نووسین .. 1381
10- ئهنفالیزم .. نووسین .. 1382
11- کولونیالیزمی فه‌رهه‌نگی میلله‌تی کورد... نووسین .. 1382
12- خۆ کۆلونیالیسم... نووسین.. 1382
13- ئه‌ندێشه‌کانی ئابووری سه‌ده‌ی بیستم.. نووسین.. 1382
14- کوردستان و ئینقلاب .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
15- دوکتورعهبدولرهحمان قاسملوو وکوردستان .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
16- شێخ عێزه‌دین حسه‌ینی و کوردستان .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
17- کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌و کوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
18- ئایهتوڵاعوزما خومه‌ینی وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
19- ئایهتوڵڵاعوزماخهڵخاڵی وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
20- دوکتور ئه‌بولحه‌سه‌ن بهنیسهدروکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
21- دوکتور مسته‌فا چه‌مران وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
22- حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و شۆڕش.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
23- کورده‌کانی دانیشتووی ناوهندوشۆڕش .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
24- کوردگه‌لی موسڵمان و رێخراوی پێشمه‌رگانی موسڵمانی کورد.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
25- یه‌کێتی نیشتمانی و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
26- قاڕنێ و قه‌ڵاتان وشۆڕش.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
27- مامۆستایانی ئایینی وکوردستان ..ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
28- پارێزه‌رانی کاتی وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
29- حیزبه‌کان وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
30- ئه‌رته‌ش وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
31- سپای پاسدارانی ئینقلاب وکوردستان .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
32- ده‌وڵه‌تی کاتی وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
33- کۆمه‌ڵێک وتار .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
34- به‌راوه‌ردی نیزامگهلی فیدڕاڵی.. نووسین .. 1383
35- کوردستان وکورد له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا .. وه‌رگێڕان .. 1383
36- تئوریه‌کانی ناسیونالیسم.. وه‌رگێڕان.. 1383
37- ناسیونالیسم دێموکڕاتیک و دێموکڕاسی چه‌ند فه‌رهه‌نگی.. وه‌رگێڕان
38- هوویتی کوردودین
39- چێشتی مجێو‌ر . عه‌بدولره‌حمانی شه‌ره‌فکه‌ندی .. وه‌رگێڕان
40- فه‌رهه‌نگی ئیسڵاحات وکهنایات کوردی
41- فه‌رهه‌نگی فارسی – کوردی
42- مێژووی سیاسی میلله‌تی کورد له ئێران‌دا.. وه‌رگێڕان
43- شێوه‌ی ئایینی ومیللی له کوردستاندا.. وه‌رگێڕان
44- کوردستان وکورد له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا .. به‌رگی 2 وه‌رگێڕان
45- راپه‌ڕینی 1880کوردستان له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی فه‌ڕانسه.. وه‌رگێڕان
46- کوردستان .. وتار
47- چاڵشهای میللی و .. وتار
48- ئازادی چاپه‌مه‌نی و .. وتار
49- به‌یانی حه‌قیقه‌ت له .. وتار
50- جیهان بینی کوردی .. وتار
51- کۆماری کوردستان یان .. وتار
52- مافی مرۆڤ.. وتار.
پێویسته بوترێت له‌م رۆژانه‌دا به‌شێک له‌و بهڵگهوئهسناده مێژوویی یانه کاک بێهزاد کۆی کردونه‌ته‌وه کراونه‌ته سی دی و ماڵ به‌ماڵ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ئه‌گه‌ڕێن هه‌روه‌ها کاک بێهزاد ئێسته نیشته‌جێی شاری سنه‌یه‌و یه‌کێک له ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی حه‌وتوونامه‌ی که‌ره‌فتوو وئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستانی ئێرانه .

له کوردوستان به گشتی له ناوچه‌ی سه‌قز به تایبه‌تی گه‌لێ زانا‌و هونه‌رمه‌ندی به توانا هه‌بوون و هه‌ن که‌هه‌تا هه‌تایه، مێژوو و گه‌له‌که‌مان شانازی یان پێوه ده‌کا، به‌شێک له توانا‌و به‌هره‌ی هونه‌ری وئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و گه‌وره‌پیاوانه ئه‌وه‌یه : بێجگه خزمه‌تکردن به زمان وفه رهه نگ و ئه ده بیاتی وڵات و هۆنینه وه ی شێعری كوردی، به زمانه كانی دیكه ش "وه ك فارسی، عه ره بی، توركی ..."شێعریان گوتووه و له م به ستێنه دا، توانایی و كارامه یی خۆیان سه لماندووه.
یه ك له و ئه ستێره پرشنگدارانه ی ئاسمانی ئه ده ب و عیرفان و هونه ر ، كه به مه قامێ گه یشتووه له قه بی»ملك الكلام« یان پێداوه، میرزا عه بدولمه جیده كه به نازناوی "مه جدی" ناوبانگی ده ركردووه.
میرزا عه بدولمه جید كوڕی میرزا عه بدولكه ریم، له ساڵی 1268 ی كۆچی مانگی‌دا له نێو بنه ماڵه یه كی زانا وئه دیب په روه ر له ساری سه‌قز له دایك بووه.
میرزا عه بدولحه مید كوڕی میرزا عه بدولمه جید كه له قه بی "امیر الكتاب" بووه له پێشه كی دیوانه شێعره كه ی باوكی‌دا نووسیویه:
بابم مه جده دین "ملك الكلام" میرزا عه بدولمه جید خاوه نی نازناوی "مه جدی" و كوڕی عارفی ره ببانی میرزا كه ریم له ژیان و به سه ر هاتی جه نابی خۆی نووسیویه تی كه برای چووكه مان له باره ی ئه و ژیننامه دا ده ڵێ:
ای یگانه حضرت "مجدی" كه از فیض ازل
سعداكبر بنده باشد تخت مسعود تورا
شد زبانت ترجمان روح القدس را زین سبب
"فیض روح قدس" تاریخ است مولود تورا
خوالێخۆشبوو"ملك الكلام" مه جدی له لای مامۆستایان مه لا ئیبراهیم موده ڕریسی ناسراو به "سه‌قزی" و شێخ مه‌حموود، خوێندنی ته واو كردووه و له هونه ری شێعر و خوشنووسی دا به مه قامی مامۆستایی گه یشتووه و له دیوانی حكوومه تی سه قزدا بۆته كاتیب ومونشی حاكمانی سه‌قز. دوای ماوه‌یه‌ك ده‌نگی زانست و هونه ری "مه جدی" له وڵات‌دا بڵاو ده بێته وه و خه ته جوانه كه ی سه رنجی حاكمان و فه رمانڕه وایانی ئێرانی ڕاده كێشێ به جۆری كه بۆ سنه بانگێشتن ده كرێ و ده بێ به كاتبێ حكوومه تی كوردستان به تایبه ت كاتبی ئه میر نیزام گه رووسی كه خۆی له ئه ستێره كانی ئاسمانی ئه ده ب و هونه ر بووه.
خوالێخۆشبوو مه جدی له ساڵی 1298 ی كۆچی مانگی به عه زمی زیاره تی كه عبه و به جێ هێنانی حه ج له سه قزه وه چووه شاری سنه ، به ڵام له سنه حاجی شێخ شوكروڵڵا سه نه نده جی داوای لێ‌كرد كه سه فه ره كه ی بخاته دواوه تاكوو پێكه وه له داهاتوودا ، بچنه زیاره تی حه ج. مه جدی پێشنیاره كه ی قه بووڵ كرد و له لای حاجی "ظفرالملك" مایه وه و بوو به مونشی ئه و كه نایب حكوومه تی كوردستانی وه ئه ستۆ بوو. به م جۆره له سنه مایه وه و هه ر له وێش ژنی هێنا.
له ساڵی 1305 كۆچی مانگی، چون هێشتا نه یتوانیبوو له گه ڵ حاجی شوكروڵڵا بچن بۆ سه فه ری حه ج، له گه ڵ ژنه كه ی و ته نیا منداڵه كه ی به نێو عه بدولحه مید، كه وتنه رێ و له رێگه ی به غداده وه خۆیان گه یانده مه ككه وزیاره تی خۆیان به جێ هێنا و له باره ی ئه م سه فه ره وه ده ڵێ:
براین عزیمتم اكنون كزین دیار روم
به ملك دیگر با جمله بستگان وعیال
هر آنچه قرعه زدم از برای هجرت خویش
مرا به جز سفر مكه بر نیامد فال
به راه كعبه اگر پای من بفرساید
همی به پهلو غلطم چو قرعه رمال
له م سه فه ره دا له گه ڵ موفتی زه هاوی دیداری كرد و ئه م دیداره یه كێ له بیره وه رییه شیرینه كانی سه فه ر بوو. دوای زیاره ت و گه ڕانه وه ، وه ك مونشی "دارالحكومه " ی كوردستان، له شاری سنه نیشته جێ بوو. له ساڵی 1309 ی كۆچی مانگی له لایه ن حه سه ن عه لی خان ئه میر نیزام گه ڕووسی بوو به سه رۆكی »دارالانشا«ی حكوومه تی كوردستان.
دوای ماوه یه ك، ناسره دین شای قاجار به رهه می نه زم و نه سری مه جدی خوێنده وه و ئه وه نده پێی خۆش بوو، له قه بی» ملك الكلام«ی پیێ دا.
له ساڵی 1318 ئه بوولقاسم خان ناسره لمولك قه را گوێزلووی هه مه دانی بووبه حاكمی كوردستان. له م ده وره ش دا، مه جدی هه ر له سه ر كاره كه ی مایه وه.
خوالێخۆشبوو مه جدی ئه ولادی زۆر بوو، به ئاوات بوو ، بۆ درێژه دان به خوێندن، منداڵه كانی بۆ ده ره وه ی وڵات بنێرێ، به ڵام به بۆنه ی به رپا بوونی ئاوری شه ڕی یه كه می جیهانی ئه م ئاواته ی وه دی نه هات. میرزا عه بدولحه میدی كوڕی له پێشه كی دیوانه كه ی باوكی‌دا، له م باره وه ده نووسێ:
"له ساڵی 1331 كۆچی مانگی ، دوای سی و چوار ساڵ سێ رۆژ كه م مانه وه له سه نه نده ج، به مه به ستی ناردنی منداڵه كانی بۆ ئیستامبووڵ، له شاری سنه بنه كه ن بوو و به ماڵ و منداڵه وه چوونه تاران، به ڵام به بۆنه ی به رپا بوونی »تۆفانی ئاگر« واته شه ڕی یه كه م له نێؤان ده وڵةته یه كگرتووه كانی عوسمانی و ئاڵمان و ئوتریش له لایه ك و ده وڵه تانی ئینگلیس و فه رانسه و رووس له لایه كی تر، ئه م سه فه ره بۆی نه كرا، له تاران مایه وه و له ته مه نی شه ست و شه ش ساڵی ده ستی به گرد و كۆی هۆنه و په خشانه كانی كرد. دیوانه كه ی زیاتر له شه ست هه زار به یته"
به وجۆره كه میرزا عه بدولحه مید له پێشه كی دیوانه كه ی باوكی‌دا ئاماژه ی پێكردووه، مه جدی له تاران، ده ستی كرد به گرد و كۆی به رهه مه كانی وتا دوا نه فه سی ژیان له تاران مایه وه... و سه رئه نجام له ساڵی 1342 ی كۆچی مانگی، له ته مه نی هه فتاد و شه ش ساڵی دا، مۆمی ژیانی كه رۆشن كه ره وه ی رێگه و رێنوینی ئۆگرانی ئه ده ب و عیرفانی وڵاته كه ی بوو كوژایه وه.
میرزا عه بدولحه مید "امیر الكتاب" له ساڵی 1377 ی كۆچی مانگی، دیوانه كه ی باوكی له 59 لاپه ر ِه دا به چاپ گه یاند. هه ر چه ند له پێشه كی ئه و دیوانه دا وه عده ی چاپی پاش ماوه ی به رهه مه كانی مه جدی ده دا، به ڵام ئه م كاره تاكوو ئێستا نه كراوه.
دیوانی مه جدی نایابه. به رگێكی له كتێب خانه ی میللی ئێران دا پارێزراوه كه به داخه وه چه ند لاپه ڕه یه كی نه ماوه.
* به رهه مه كانی مه جدی:
مه جدی ، شاعیر، نووسه ر و ئه دیبێكی گه وره و مه زن بوو كه نه ته نیا له ئه ده بیاتی فارسی دا مامۆستایه كی ته واو بووه، به ڵكوو زمانی عه ره بی ، كوردی، توركی به باشی زانیوه و به م چه ند زمانه شێعری گوتووه.
مه جدی له ژیانی پڕ به ره كه تی دا، به رهه م و ئاسه واری به نرخی زۆری پێشكه ش به ئه ده بدۆستانی وڵاته كه ی كردووه كه به شێك له وانه، بریتین له :
1- شه رحی ژیانی خۆی كه بریتییه له بابه تی مێژوویی، ئه ده بی، زانستی و فوكاهیات.
2- دیوانی شێعر.
3- سه فه رنامه ی حه جاز.
4- وتارگه ل و ریسالاتی جۆراوجۆر، له باره ی ته وحید وعیرفان و ئیلاهیاته وه.
5- ته حقیق و په یجۆیی حه كیمانه و په ند و ئامۆژگاری كۆمه ڵایه تی و ئه خلاقی
6- پێشه كی له سه ر "منطق الطیر"ی عه تتاری نه یشابووری.
7- وتارێك له سه ر عه شیره ی جاف و شه رحی چۆنیه تی ژیان و جوغرافیای ئه و عه شیره ته .
8- قه سیده یه كی 127 به یتی له وه سفی "كالیسكه ی بوخار" كه له رۆژنامه ی ته ربیه تی ژماره ی 191 چاپ كراوه.
مه جدی، جگه له شێعر و بابه تی هونه ری، كاری ته حقیقیشی كردووه، وه ك پێشه كی له سه ر كتێبی» كیمیایی سعادت« كه له راستیدا، ته فسیرێكی تێر‌و ته سه لی ئه م كتێبه یه . مه جدی له حاشیه ی دیوانه كه ی‌دا له باره ی ئه م كتێبه وه شێعرێكی به خه ته جوانه كه ی خۆی نووسیوه. ئه مه ش چه ند به یتێكی :
فیضی كه كیمیای سعادت بود بنام
صد كیمیاست هردم از وی نثار دل
آن كیمیا كه ناسخ اكسیر اعظم است
بنموده چون محك به تمامی عیار دل
مصباح روح و مرگ فنا، زندگی بقا
مفتاح عیب و هادی عقل و مدار دل
بعد ا زنبی و قول نبی در جهان حس
حقا كه نیست بهتر از آن حقگذار دل
دیدار له بنیاته مێژووییه كان وئاسه واری فه رهه نگی، نیشانده ری عیشق و عه لاقه ی مه جدی به نیشتمان و فه رهه نگ و مێژووی وڵاته كه یه .. له و ده وره دا كه كه س ده ربه ندی ئه م جۆره بابه تانه نه بوو، مه جدی رێگه ی ئاسه واره مێژووییه كانی ده گرته به ر و دوای دیتنیان ده ستی ده دایه قه ڵه م ... بۆ نموونه له ساڵی 1301 ی كۆچی مانگی دا، له غاری كه ره فتوویان كاخی هه وخشه ته ره دیده ن ده كا و له و باره یه وه ریساله یه ك ده نووسێ كه ئێستاش هه ر ماوه و سه رچاوه یه كی به نرخه بۆ لێكۆڵه ران و ئه وانه ی كه ته حقیقی مێژوویی ده كه ن. هه روه ها نووسراوه یه ك له مه ڕ بابه گوڕ گوڕ و ئاوه شه فا به خشه كه ی ... كه له ساڵی 1314 دا نووسراوه.
* ئه شعاری مه جدی
خوالێخۆشبوو "ملك الكلام"ی مه جدی شاعیرێكی به هێز و ئه دیبێكی هێژا بوو، هه موو چه شنه شێعرێكی تاقی كردۆته وه و توانایی خۆی سه لماندووه . میرزا عه بدولحه میدی كوڕی له باره ی سه ره تای ده ست پێكردنی شێعری باوكی له پێشه كی دیوانه كه ی‌دا ده ڵێ:
... جه نابی ، هه ر له زه مانی مێر منداڵیه وه، زه وقی شێعری بزووتووه... به جۆرێ كه خۆی ده ڵێ'
من ئه و پێغه مبه ره م كه له وێژه وانیدا
به جێی وه حی، سیحری حه ڵام بۆ نازڵ بووه
ئه وه نده وه ك كان و زه ریا، گه وهه ر و دوڕڕم پڕژاندووه، گیرفان وداوێنی زه مانه م پڕ و لیپاولیپ كردووه. له و دیوی په رده ی ئه ندیشه مه وه له به ر ئه وه ی كه له م ده وره دا قه دری هونه ر نازانن هه زار شاهیدی مه عنی، جه ماڵی خۆیان حه شار دا‌و ه .
ئه شعاری مه جدی به گشتی به مه زموون گه لی ئه خلاقی، عیرفانی وكۆمه ڵایه تی رازاونه ته وه. ئه و بابه تانه هێنده به سانایی و ره وانی به یان ده كا كه هه موو چین و توێژێكی نێو كومه ڵ، كه ڵك و به هره ی لێوه رده گرن. دوكتۆر محه مه د موكری ده ڵێ:
»سه فای باتن، ته بعی ره وان، واته ی قووڵ، جوانی وشه و زاڵ بوون به سه ر هه موو زانسته كانی سه رده م، خێرخوازی و مرۆث دۆستی و به رزی مه قامی رۆحی و فیكری و ئه خلاقی ، مه جدی له زومڕه ی زانایانی فه رزانه ی سه رده می خۆی دا قه رار داوه، عیشقی به خودا و وڵات دۆستی و نیشتمان په روه ری ، له یه ك به یه كی شێعره كانی دا به دی ده كرێن و ئاشكارن... له وێدا كه عیشقی به خودا و خۆڵقێنه ری ته نیا، رۆحی ده خاته شه پۆلان و ده ڵێ:
ناوی تۆ، وه ك جاران، وێردی زبانمه
یادی تۆ، وه ك جاران موونسی گیانمه
ئه گه ر هه تا ئه به د نیازیشم به دی نه هێنی
دیسان وه ك جاران ئومێدم هه ر به تۆیه
له مه‌ڕ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و لای دڵداری ئه‌زه‌ڵی و ئه‌به‌دی ده ڵێ:
گر سوی نشیب یا ببالا برویم
از سوی تو سوی تست هر جا برویم
بی پای بدام تو، بسر آمده ایم
سر در ره تو، باخته، بی پا برویم
وه‌رگێڕانی به كوردی:
نشێو یا هه وراز، بۆ هه ر كوێ ده ڕوێن
له توه و بۆ تۆیه، له هه رجێ ده ڕۆین
بی پێ، به دوایی تۆ به سه ر هاتین
سه ر له رێتا چوو، به بێ پێ ده رۆین
غه زه ل و روباعی عاشقانه ش له دیوانه كه ی‌دا هه یه، به ڵام زۆر كه مه و دیاره ئه وانه شی بۆ ته نه ووع گوتوون. مه جدی ماوه ی سی ساڵ له ژیانی خۆی له شا ری سه قز رابواردووه، و عیشق و عه لاقه ی زۆری به م شاره كه زێد و زایچه ی بووه، به شێعر نیشانداوه ... له مه ڕ دووری له سه قز شێعرێكی كوردی كوتووه كه به داخه وه ته نیا ئه م به یته ی ماوه:
(جه رگم له ت له ته خۆزگا بمدیایێ
چاره چه قیله ی ناری قه ڵاێی"
له شێعره كوردییه‌كانی، ته‌نیا شێعرێكی به ته‌واوی ماوه، ئه‌م شێعره نیشان ده‌دا كه مه‌جدی چه‌نده به سه‌ر زمانی كوردیدا زاڵ بووه.
له دوولا زوڵفی لاو لاوه له سه‌ر رووی قامه‌ت ئاڵاوه
خه‌م و پێچی هه‌موو داوه، چ له‌م لاوه،چ له‌و لاوه
موژه‌ی وه‌ك نیشی په‌یكانه، هه‌میشه كاری پێكانه
دڵی هه ر خێش و بێگانه، به ئه‌م په یكانه پێكاوه
له جه‌وری غه مزه كه‌ی تۆ، كه بێچاره كوژه و جادوو
چ خوێنێ بوو، چ جه‌رگێ بوو كه نه ڕژاوه و نه پرژاوه
سه با بێنێ ئه‌گه‌ر بێنێ له زولفت دین و دڵ دێنێ
وه لیكن كه‌ی دڵ ودینێ له بۆ عوششاقی تۆماوه
نه یاقووته به ره‌نگێنی له نێوی كان كه ده‌یبینی
له ره‌شكی لێوی تۆ خوێنی دڵی كانه كه گیرساوه
له داوی توڕڕه و په رچه‌م دڵی ئاشوفته ناكارم
كه ئازادی له قه یدی غه‌م خودا له مداوه پێداوه
وه‌ره به‌ڵكه نه‌جاتم ده‌ی له مه‌وجی قوڵزمی بێ په‌ی
له مه‌جدی غافڵی تاكه‌ی كه بێ تۆ غه‌رقی گێژاوه
بێهرووز ره‌زایی

ساڵی 1348 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوهدهسپێکی مۆسیقای به گۆرانی و زه‌ربه‌وه بوه‌و له ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵی دا ده‌ستی داوه‌ته ئامێری ویولۆن و له لای مامۆستا ره‌شیدفه‌یزنژاد ئه‌زموونه‌کانی پته‌وتر کردوه ، دواتر بۆ هۆی ئه‌وه‌ی سازی جێی ئه‌شق وعه‌لاقه‌ی خۆی تار وسێ تاری وه‌ک سازێکی تایبه‌تی ههڵبژاردوهچوهته شاری تهورێزو له خزمه‌ت مامۆستا "داوود ئازاد" بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ وه‌ک قوتابییه‌ک وانه‌کانی ئامێری تار وسێ تار ی خوێندوه‌و ئهوقۆناخهیشی به سه‌رکه‌وتوویه‌وه تێیپه‌ڕاندوه که هه‌ر بۆ پته‌وترکردنی ئه‌زموونه هونه‌ریه‌کانی خۆی ته‌نیا به‌وه قه‌ناعه‌تی نه‌کردوه‌و چوه‌ته شاری تاران و له خزمه‌ت مامۆستا "ئهرشهدتههماسبی " بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ درێژه‌ی به خوێندن و ئه‌زموونه‌کانی(ره‌دیفی ده‌ستگایی و وڵامی ئاواز ) داوه..... هه‌رله‌وێشه‌وه چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی ده‌ست پێ ده‌کاو بۆخۆی ئه‌وجار وه‌ک مامۆستایه‌ک وانه‌ی مۆسیقا به قوتابیانی ده‌ڵێته‌وه‌و کونسێرت گه‌لێک له شاره‌کانی ئێران پێش که‌ش ده‌کا به تایبه‌ت له شاری تاران که ئه‌توانین ئاماژه‌به کونسێرتی سه‌رکه‌وتووی له گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی ئهسغهرشاهیهزدی"له هۆڵی فه‌رهه‌نگی وهونه‌ری وه‌حده‌ت دا بکه‌ین.
هه‌موو ئه‌م چالاکی یه هونه‌ریانه‌ی هونه‌رمه‌ند کاک بێهرووز ره‌زایی چ وه‌ک قوتابی و چ وه‌ک مامۆستا وه‌ک هاندهرو پاڵ پشتێک هه‌ل ومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خسان هه‌تا له شاری سه‌قز به یاوه‌ری هاوڕێیانی ناوه‌ندێکی په‌روه‌رده‌و راهێنانی مۆسیقا به ناوی گرووپی "لاوژه‌ی
موکریان" پێک بهێنێت و کاک بێهرووز وه‌ک به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و گرووپه له ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌وری به‌رچاو ببینێت.
له به‌شێک له هه‌وڵ وکۆششه هونه‌ریه‌کانی کاک بێهرووز ره‌زایی دا ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به:
پێش که‌ش کردنی مۆسیقای کوردی له چه‌ند شارێکی وڵاتی "سوئێد" دا.
پێش که‌ش کردنی کونسێرتێک له وڵاتی "بلژیک " به شێوه‌ی راسته‌وخۆ وهه‌روه‌ها تلوزیۆنی دا.
ئاماده کردنی CD ئه‌ڵبۆمی "هه‌لێر" به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند "بێهنام تاهیری" و پێش که‌ش کردنی له شاره‌کانی کوردستانی ئێران وئێراق که له هه‌موویان دا هونه‌رمه‌ند بێهرووز ره‌زایی ئه‌رکی سه‌رپه‌رشتیاری گرووپه‌که‌ی وه‌ئه‌ستۆ بوه .
له بواری کاروباری لێکۆڵینه‌وه‌ی مۆسیقا دا چالاکی گه‌لێکی بوه وه‌ک هاوڕێی وئاماده‌کردنی کتێبی "سه‌د زه‌نگ ره‌نگ" له نووسینی به‌رێز
"ئه‌رشه‌د ته‌هماسبی".
کۆکردنه‌وه‌ی ملۆدیه کوردیه‌کان که وه‌ک کتێب ئاماده‌ی چاپ وبڵاوبوونهوهیه.
کاک بێهرووز ره‌زایی هه‌ر ئێستا له شاری تاران نیشته‌جێیه‌و سه‌رقاڵی سازکردنی گه‌لێ ئاهه‌نگی تازه‌و فولکلۆری و به‌رهه‌می خۆیه‌تی وده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌کی ئاکادیمی وئهمڕۆییانه تۆماریان بکات.
هه‌ندێک له تازه‌ترین هه‌وڵ و ته‌قالا هونه‌ریه‌کانی کاک بێهرووز بریتین له ئاهه‌نگسازی بۆ یازده مقامی کوردی به سفارشی ئهنسیتۆی
کورد له وڵاتی تورکیه که شاعیر وفهیلهسووفی کورد "ئهحمهدخانی" له‌کتێبی "مهم وزین" دا ئاماژه‌ی به‌و مقامانه کردوه‌و ئه‌م به‌رهه‌مه
له لایه‌ن ئورکستی پاڕلمانی تورکیه تۆمارکراوه‌و وه‌ک CD وکتێبیش به‌زمانی کوردی و ئینگلیسی و تورکی له ناوه‌نده عیلمیه‌کانی وڵاتی
تورکیه‌و گه‌لێ وڵاتی ئورووپایی بڵاو بوه‌ته‌وه.
دواین کاری هۆنه‌رمه‌ند بێهرووز ره‌زایی هاوڕێی پێش که‌ش کردنی کونسرتێک به بۆنه‌ی ساڵی مه‌ولانا له گه‌ڵ گرووپێکی ئێرانی به سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێز "پوژمان تاهری" و به ده‌نگی دڵگیری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ ره‌سه‌نی گه‌له‌که‌مان به‌ڕێز مامۆستا "شه‌هرام نازری" له شاری "ویه‌ن" پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش بوه


هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا ژه‌ن کاک بێهزاد په‌یامی له دایک بووی ساڵی 1353هه‌تاوی شاری سه‌قزه و بڕوانامه‌ی لیسانسی ژینگه‌ناسی زانکۆی شاری هه‌مه‌دانی ساڵی 1376 هه‌تاوی هه‌یه ، که به هۆی ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌که‌یاندا هونه‌رمه‌ندانی به توانای وه‌ک "مه‌سعوود په‌یامی " مامۆستای "تومبهگ " و کاک "ره‌زا په‌یامی" مامۆستای "وێنه‌کێش " هه‌ڵکه‌وتبوون زۆر زوو ئاشنا‌و خولیای سێحری هونه‌ر ده‌بێ ، هه‌ربۆیه له ساڵی 1364دا ده‌چێته خزمه‌ت مامۆستا "ره‌سووڵ میرازاپوور" و تێکه‌ڵ به دنیای هونه‌ری مۆسیقا ده‌بێت و ئامێری "ویڵۆن" وه‌ک سازی، ساز له‌گه‌ڵ پهنجهوئهشق وعه‌لاقه‌ی خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێت .
کاک بێهزاد دوای تێپه‌ڕاندنی ده‌وره سه‌ره‌تایه‌کانی مۆسیقا ده‌بێته ئه‌ندامی چالاکی تیپی مۆسیقای "نیشتمان"ی شاری سه‌قز به سه‌رپه‌رشتی کاک "فه‌ڕڕوخ موفتی" که به هه‌ق له‌وساڵانه‌دا به‌رهه‌مگه‌لێکی به‌سوودیان پێشکه‌ش کرد.
په‌یامی ویوڵۆنژهن له نیشته‌جێ بوونی "تیپی مۆسیقای شه‌هید کارزان" که ئه‌وکات زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و تیپه به سه‌ر
په‌ره‌شتی برایانی مۆسیقا ژه‌ن "دلێر ئیبراهیم وئاراس ئیبرایم "له شاری سه‌قز نیشته‌جێ بوون که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و ده‌چێته خزمه‌ت مامۆستا "ئاراس ئیبرایم " دواتریش لای مامۆستا "دلێر حسه‌ین " و به‌و شێوه پله‌کانی سه‌رکه‌وتن له بواری مۆسیقادا یه‌ک له دوای یه‌ک ئه‌بڕێ .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی شاری سه‌قز به‌وه‌یشه‌وه ناوه‌ستێ و بۆ فێربوونی زیاتر سه‌ره‌رای گیروگرفتی زۆری جاده‌و هاتوچۆو شوێنی حه‌وانه‌وه ده‌چێته شاری تاران و له خزمه‌ت مامۆستا "ئه‌رسه‌لان کامکار" ده‌بێته قوتابی ئه‌و مامۆستایه‌و زیاتر شاره‌زا ده‌بێت و سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سهقزو له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا گه‌لێ چالاکی پێشکه‌ش ده‌کات که به‌شێکیان بریتین له :
هاوکاری کونسێرتی خوالێخۆشبوو مامۆستا "برایم خه‌یات " که له کۆڕه‌وه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 زاینی‌دا و کاتی ئاواره بوونیدا له شاری سه‌قز بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ پێشکه‌ش کرا و داهاتی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش پێشکه‌ش به ئاواره‌کانی کوردستانی عێراق کرا .
هاوکاری چه‌ند گۆرانییه‌کی خوالێخۆشبوو کاک "سدیق زوهری"
به‌شداری له تۆمارکردنی چه‌ند گۆرانی به‌رێز "محه‌مه‌دئه‌فشاری"
هاوکاری له پێشکه‌ش کردنی گۆرانیبێژ کاک "ئێقباڵ ته‌یفووری"
هاوکاری شریتی سه‌حه‌ره‌ی کاک "بێهنام تاهیری"
هاوکاری گۆرانیبێژ "باباشه‌هابی"
یارمه‌تی گۆرانیبێژ "سه‌یدعه‌لی قوره‌یشی"
پێشکه‌ش کردنی سی دی هه‌ولێر به هاوکاری "لاوژه‌ی موکوریان"
پێشکه‌ش کردنی چه‌ند پرۆگرامی هونه‌ری له وڵاتی سوئێد ... به هاوکاری تیپی لاوژه‌ی موکوریان له ساڵی 1380 هه‌تاوی
پێشکه‌ش کردنی چه‌ند به‌رنامه‌ی تلوزیۆنی میدیا... له وڵاتی بلژیک
به‌شداری له فستیواڵی مۆسیقای کوردی ... هه‌ولێر 1384
پێسکه‌ش کردنی گه‌لێک کونسێرت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیکه له شاره‌کانی سه‌قز ، بانه . مه‌هاباد . بۆکان .سنه. تاران ...به هاوکاری تیپی مۆسیقای "نیشتمان"
مامۆستای پسپۆڕ و داوه‌ر بوون له فستیواڵی مۆسیقای شاری سه‌قز.
به خۆشییه‌وه مامۆستا بێهزاد په‌یامی ئێسته‌یش هه‌ر له شاری سه‌قزدا نیشته‌جێیه‌و ساڵی 1386 ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه‌و له فێرگه‌کانی "هۆره" و "لاوژه‌ی موکوریان" و شاری "بانه "مامۆستای سازی ویوڵۆنهو وانه‌ی سازی ویوڵۆن به قوتابیانی کچ و کوڕی تامه‌زرۆی مۆسیقا ده‌ڵێته‌وه ...
فه‌ڕوخ فوولادی
فه‌ڕوخ فوولادی ساڵی 1355 هه‌تاوی له شاری ورمێ له دایک بوه لیسانسی مودیریه‌تی له زانکۆی مه‌هاباد وه‌رگرتوه و له ساڵی 1367 هه‌تاوی یه‌وه وه‌ک هۆگرێکی مۆسیقا به بێ مامۆستا ده‌ستی داوه‌ته ئامێری سێ تار وسازهکانی دیکه‌و ساڵێک دواتر بۆ فێربوونی سازی سێ تار چوه‌ته خزمه‌ت کاک بێهرووز ره‌زایی ، له ساڵی 1372 دا چوه‌ته خزمه‌ت کاک موزهفهرگوڵکارو دواتر چوه‌ته شاری سنه بۆ فێربوونی سازی گیتار له لای به‌ڕێز کاک جه‌مشید نیک خاه ، له ساڵی 1375 دا چوه‌ته شاری بۆکان بۆ فێربوونی ئامێری دیوان له لای به‌ڕێز ئاکۆ په‌ڕنیان ... ئێستایش مامۆستای گیتاره له شاری سه‌قز که له فێرگه‌ی "لاوژه‌ی موکوریان " و" هۆره" و خانه‌ی فه‌رهه‌نگی سه‌قز و له شاری بۆکان و بانه سه‌رقاڵی وانه وتنه‌وه به قوتابیان وشه‌یدایانی هونه‌ری مۆسیقایه و پێشتریش له شاری سه‌رده‌شت و ورمێ مامۆستای گیتارو سێ تارودیوان بوه و له ساڵی 1385 دا ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه.
کاک فه‌ڕڕوخ فوولادی هه‌تا ئێستا گه‌لێ چالاکی هونه‌ری بوه وه‌ک به‌شداری له :
فستیواڵی موسیقی کرماشان ، تاران له ساڵی 1383
فستیواڵی موسیقی له شاری سه‌رده‌شت ساڵی 1384
فستیواڵی مۆسیقی له‌شاری ورمێ ساڵی 1376
فستیواڵی مۆسیقی له شاری سنه ساڵی 1374
به‌شداری له ئاماده‌کردنی چه‌ند به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند "خه‌بات مه‌ولوودی" هه‌روه‌ها ئاهه‌نگسازی له ئه‌ڵبۆمی دووهه‌می هونه‌رمه‌ند"بێهنام تاهیری "و چه‌ند گۆرانی کاک "محه‌مه‌دئه‌فشاری "له شاری سه‌قز و له فستیواڵه مۆسیقی یه‌کانی ورمێ وبانهو سه‌قز شانازی داوه‌ر بوونی پێدراوه.
کاک فه‌ڕڕوخ هه‌ر به‌وانه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستاوه ده‌ستی داوه‌ته نووسینی بابه‌ته مۆسیقایه‌کان و 3 کتێبی له سه‌ر گیتار به سی دی وتهسویرهوه ئاماده‌کردوه.
کتێبه‌کانی 1،2،3 ی گیتاری به پێوانه‌و ئه‌ساسی میتودی زانکۆی وڵاتی ئیسله‌ند نووسیوه‌ته‌وه.
ئێستایش سه‌رقاڵی کتێبێکی پوخت وپاراو له سه‌ر سازی دیوانه به سی دی وتهسویرهوه ئاماده‌ی ده‌کا .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌قز له ساڵی 1386 دا ستدیویهکی بۆ تۆمار کردنی به‌رهه‌مه هونه‌ری و مۆسیقایی یه‌کان له سه‌ر ئه‌رکی خۆی ساز کردوه که شانازی یه‌کی دیکه‌ی ناوچه‌که‌مانه.
عه‌لی تاهیری

گه‌ر بوخچه‌ی دڵی هه‌ر ئه‌ویندارو هۆگرو دڵسۆزێکی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری کوردی بکه‌یته‌وه ده‌بینی هه‌رهه‌موویان هه‌ستی زێدخۆشهویستی وگه‌ل سه‌روه‌ری و هۆنهردۆستی له‌دڵیان دا هانی داون هه‌تا به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی ره‌خساو وگونجاو یارمه‌تی ده‌رو هاندهرو به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نجان ولاوانی دیاری خۆیان بن ، که مامۆستا "عه‌لی تاهیری " یه‌کێک له‌و مامۆستا بلیمه‌تانه‌یه که به زانستی سه‌رده‌میانه‌ی مۆسیقاوه ده‌یه‌وێ خزمه‌تی لاوان و به‌ره‌ی داهاتووی شاروناوچه‌که‌ی بکات.
عه‌لی تاهیری ساڵی 1348 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوه ، به هۆی هۆگرییه‌ک که به مۆسیقا به تایبه‌ت مۆسیقای کوردی بوویه‌تی زۆر زوو هه‌ڵی داوه و ده‌ستی داوه‌ته ئامێره‌کانی مۆسیقا‌و به سه‌رکه‌وتوویه‌وه قۆناخه سه‌ره‌تاییه‌کانی بڕیوه .
ده‌سپێکی مۆسیقای مامۆستا عه‌لی تاهیری له ساڵی 1364 وه له لای کاک مه‌سعوود په‌یامی به ئامێری تومبهگهوه بوه دواتر له لای به‌ڕێزان کاک ره‌شید فه‌یزنژاد له شاری سهقزو هه‌روه‌ها له شاری تاران لای به‌ڕێزان: محهممهدئهخهوان ،مه‌رحووم ناسرفهرههنگ فه‌ڕ، جهمشیدموحهبی و به‌همه‌ن ره‌جه‌بی ،شانازی قوتابی بوونی هه‌بوه‌و له ساڵی 1375 دا له لای کاک ئازادمیرزاپوور ئه‌زموونه‌کانی ئامێری تاری فراوانتر کردوه
کاک عه‌لی به هۆی ئه‌شق وعهلاقهیهکی فراوان که به مۆسیقا بوویه‌تی ههرلهوقۆناخی فێربوون وخۆ په‌روه‌رده‌کردنه‌دا، له شاری تاران چوه‌ته خزمه‌ت به‌ڕێزان : بێهرووز هیمه‌تی و لای مامۆستا "ره‌وشه‌ن ره‌وان" موبانی موسیقاوسولفژ ی خوێندوه‌و به سه‌رکه‌وتوویه‌وه ته‌واوی کردوه.
کاک عه‌لی تاهیری له بواری خوێندندا بڕوانامه‌ی دیپلۆمی هه‌یه‌و ئێستایش به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای شاری سه‌قز سه‌ربه ئیداره‌ی ئیرشاد‌و به‌رپرسی فێرگه‌ی سه‌ربه‌خۆی مۆسیقای "هۆره" یه.که له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێکی دیکه‌ی وه‌ک به‌ڕێزان :فه‌ڕوخ فوولادی ، بێهزاد په‌یامی،جه‌ماڵ ئه‌مینی مامۆستای په‌روه‌رده‌ی مۆسیقان و له فێرگه‌ی سه‌ربه‌خۆی "هۆره" له شاری سه‌قزدا ئه‌رکی په‌روه‌رده‌کرن وراهێنانی کچان وکوڕانی تامه‌زرۆی مۆسیقایان به شانازی یه‌وه به ئه‌ستۆ گرتوه .
به‌ڕێز کاک عه‌لی تاهیری له گه‌لێ فستیواڵ وکۆڕوکۆبوونهوه هونه‌ریه‌کاندا به‌شداری چالاکانه‌ی بوه که ئه‌توانین ئاماژه به هه‌ندێکیان بکه‌ین وه‌ک : فستیواڵی مۆسیقای کوردی هه‌ولێر . فستیواڵی مۆسیقای کوردی سه‌قز که له فستیواڵی مۆسیقای شاری سه‌قزدا جیا له به‌رهه‌م پێش که‌ش کردن به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی فستیواڵهکهیش بوه
له شاره‌کانی تاران ، مه‌هاباد،سنه،سه‌قز،بۆکان،بانه ... له گه‌ڵ گرووپه به ئه‌زموونه‌کاندا چه‌ندین جار به‌رهه‌می هونه‌ری پێش که‌ش کردوه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌لێ ده‌نگ خۆش وخاوه‌ن به‌هره‌ی گۆرانی وتن به‌رهه‌می تۆمار کردوه که مامۆستا عه‌لی تاهیری به تونبهگ یان به تاره‌وه به‌شدار بوه وه‌ک به‌ڕێزانی خوالێخۆشبوو مامۆستا برایم خه‌یات ، کاک سدیق زوهری ،هه‌روه‌ها گۆرانی بێژانی دیکه‌ی وه‌ک " حه‌سه‌ن زیافه‌تی ، سه‌یدعه‌لی قوره‌یشی ، محه‌ممه‌دئه‌فشاری،
ئه‌م مامۆستا پایه به‌رزو به ئه‌ده‌به‌ی شاری سه‌قز هه‌ر له سه‌قز ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه‌و به خۆشی یه‌وه ئێستایش هه‌ر له شاری سه‌قز دا نیشته‌جێ یه‌و به‌رده‌وامیشه له چالاکی یه هونه‌ری وپهروهردهیهکانی خۆی دا
سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی

ده‌ڤه‌ری هونه‌روه‌ری هه‌وشاری ده‌وری سه‌قز یه‌کێک له‌و ناوچه په‌نجه رهنگینانهیه که هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵکه‌که‌ی به تایبه‌ت هونه‌ری ده‌ستچنی به‌ناوبانگه‌و وێنه‌ی فه‌ڕشی هه‌وشار ئه‌نوێنێن !! هه‌ر له‌م مه‌ڵبه‌نده ده‌روون که‌یل وبێ ده‌نگه‌ی هونه‌ردا هونه‌رمه‌ندێکی په‌نجه ره‌نگین و ده‌م به بزهوپێکهنین په‌روه‌رده بوه که مه‌رحووم "سه‌ید محه‌ممه‌د سه‌فایی "یه
هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی ناسراو به "سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی "ساڵی 1311 هه‌تاوی له گوندی "بلووز"ی سه‌فاخانه‌ی ناوچه‌ی هه‌وشار له دایک بوه نه‌خوێنده‌وار بوه‌و له ژیانی دا سێ ژنی هێناوه ماوه‌ی چوار ساڵ له کوردستانی عێراق ژیاوه که له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک پێکه‌وه له خانوویه‌کدا کرێنشین بون له شاری تیکاب و له شاری سایین قه‌ڵاو بۆکان و له شاری سه‌قز ژیاوه که ئیسته‌یش بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری سه‌قز نیشته‌جێن.
هونه‌رمه‌ند سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی گه‌لێ گۆرانی له کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کان و نێو ماڵ و دیوه‌خانه‌کانی ناوچه‌کانی هه‌وه‌توو وتیلهکۆ وههوشار تۆمار کرد که له شایی گۆڤه‌ندان وبۆنهو موناسبه‌ته مللیه‌کان دا هه‌مووجارێ به که‌ڵک وه‌رگرتن له گۆرانی یه‌کانی سه‌یدمحه‌ممه‌د یادوبیره‌وه‌ری رێزده‌گرن ، سه‌یدمحه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ گۆرانی یه‌کانیدا به‌رده‌وام فولکلۆرو داب ونه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناوچه‌که‌ی خۆیشی به‌تایبه‌ت له بواری جل وبه‌رگ وزاراوه‌ی ههرواپاراستوه و شهستهوشهقامه وشکارۆکانی شاروشارستانیهت نه‌یتوانی سۆرانی سپی و شاڵی سه‌وزو رهشتیهکهی پێ بگۆڕێت.
گۆرانی یه‌کانی سه‌ید محهممهدسهفایی زۆربه‌یان فلکلورن وله زیندووراگرتنی به‌رهه‌می فولکلۆری گۆرانی کوردی دا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوه . هه‌تا به ئێسته به نهشهترین وبهزمی ترین گۆرانی بێژی ناوچه‌که بوه که ئه‌و به‌رهه‌مه تۆمارکراوانه‌ی که ئێسته له به‌رده‌ست دایه نموونه‌ی زیندووی ئه‌و که‌یف خۆشی وبهشارهتهی نێو فه‌زای گۆرانی یه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ن . سه‌ید محه‌ممه‌د زۆرتر هه‌ر به ئامێری ده‌فه‌که‌ی خۆی گۆرانی یه‌کانی رازاوه‌تر ئه‌کرد چه‌ندجارێکیش له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ره‌شید فه‌یزنژاد، ره‌سووڵ میرزاپوور، فه‌ردین تاهیری ، عه‌لی عابدی و عووسمانه سوور گۆرانی یان تۆمارکردوه.....
به داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌ڤه‌ری سه‌قز ساڵی 1373 هه‌تاوی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پیا ئه‌پێچێ وله رێکه‌وتی 8/9/1374 هه‌تاوی کۆچی دوایی کرد‌و له شاری سه‌قز له گۆڕستانی شاناز له نێو خه‌م وپه‌ژاره‌ی که‌س وکاری وشه‌یدایانی گۆرانی یه‌کانی سه‌یدمحه‌ممه‌دسه‌فایی ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا.


ساڵی ۱۳۱۸ له شاری سه‌قز له دایک بوه‌و له گوندی سڵێمان که‌ندی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قز گه‌وره بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاری سه‌قز ده‌ست پێ کردوه‌و خویندنی زیاتری بردوهوته شاری تاران و له زانستگه‌ی نیزام دیپلۆمی وه‌ر گرتوه‌و بوه‌ته سه‌روان حهممهدناهید هونه‌رمه‌ند محهممهدناهید به هۆی ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هونه‌رمه‌ند دا گه‌وره ببوو و کوڕی خوالێخۆشبوو نیگارکێشی به توانا (فهیزوڵڵاخان ناهید) بوه زۆرزوو تێکه‌ڵ به دنیای هونه‌ر بوه و هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستی به به‌هره‌ی هونه‌ری و ده‌نگ خۆشی خۆی کردوه‌و به‌رده‌وام له کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی دۆستان و هاوهڵانییدا گۆرانی وتوه و له خزمه‌ت باوکی‌دا ژه‌ندنی ئامێری تار فێربوه.
له سه‌رده‌مێکدا که ئه‌فسه‌ر بوه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی وه‌ک مه‌رحوومی وه‌رگێڕ کاک محه‌ممه‌د قازی ،جه‌لیل و موحسین جه‌عفه‌رزاده ، سه‌رهه‌نگ ناسر مسته‌وفی ده‌بێته هاوه‌ڵ و پێکه‌وه کۆڕگه‌لێکی هونه‌ری ده‌گێڕن و له یه‌کێک له‌و کۆڕانه‌دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند کاک مه‌زهه‌رخاله‌قی ئاشنا ده‌بێ، که به یارمه‌تی وه‌رگرتن له کاک مه‌زهه‌ری خاله‌قی ساڵی ۱۹۸۶ زاینی ده‌چێته رادێو تاران وله‌وێ چه‌ند به‌رهه‌مێکی گۆرانی تۆمار ده‌کا دواتر واته دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دوو شریتی دیکه لو دووکاتی جیاوازدا به یارمه‌تی و هاوکاری هونه‌رمه‌ندان ره‌شیدفه‌یزنژاد، ئیسماعیل شاهی ، محه‌ممه‌د دانش ،فارووق مه‌تین ، حسه‌ین ره‌هبه‌ر،ره‌سووڵ میرزاپوور، عهزیزسهیفی ، فه‌ردین تاهیری ، مهسعوودپهیامی ناسرئیسماعیلی هه‌وه‌ها هاوکاری خاوه‌نی تۆماگهی ته‌ڵای کاک حسه‌ین ته‌ڵایی تۆمار‌و بڵاو ده‌کاته‌وه که کۆی گۆرانیه‌کانی محه‌ممه‌د ناهید ۳۵ گۆرانی ده‌بێ وبه‌شی هه‌ره‌زۆریان گۆرانی فولکلۆری کورده‌وارین که کاک محه‌ممه‌د ناهید به وتنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیانه له باری مولۆدیهوه دارشتنێکی دیکه‌ی بۆ کردون وگیانێکی تازه‌و سه‌رده‌میانه‌ی به به‌ردا کردون و چه‌ند گۆرانی وه‌ک (کۆتر باریکه)
)ئهرهۆی باڵابه‌رز) له‌و گۆرانیانه‌ن که به گۆرانی حه‌مه‌خانی ناهید له ناوخه‌ڵکدا ده‌ناسرێته‌وه.
سه‌روان محه‌ممه‌د ناهید له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گۆرانیبێژێکی به توانای هونه‌رییه و شاره‌زایی باشی له ناسینی نوت وده‌ستگاکانی گۆرانی ومۆسیقاداههیه په‌نجه‌یه‌کی رهنگینیشی له نیگارکێشی داههیهو ده‌ستێکی باڵای له سازکردنی ئامێری تار دا هه‌بوه‌و گه‌لێ سازی باش
وئهنتیکهی سازکردوه که ئێستایش هه‌ر له ده‌ستی دۆستانی هونه‌رمه‌ندیدا ماونه‌ته‌وه.
کاک محه‌مه‌د ناهید له هیچ ته‌مه‌نێکدا له تێکۆشانی فه‌رهه‌نگی وهونه‌ری نه‌وه‌ستاوه‌و به‌رده‌وام له هه‌وڵ وکۆششی هونه‌ری وفه‌رهه‌نگی دابوه که له‌م ساڵانه‌ی دوایدا له گه‌ڵ هه‌ڵکشانی ته‌مه‌نی و خانه نشین بوونی له کاروباری نیزامی دا ئه‌کته‌ر بوون وهونهرپیشهبوونیشی
ده‌ستپێکردوه‌و له فیلمی نیوه‌ی مانگ به ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی ، و(تفه‌نگی دوولوول) به ده‌رهێنه‌ری ئه‌فشین عه‌لیزاده و (ده‌نگی دار) به ده‌رهێنه‌ری سه‌لاح ئه‌رده‌ڵان ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوه.
هه‌ر ئێستاکه‌یش پرۆژه‌یه‌کی کولتووری به ده‌سته‌وه‌یه که ماوه‌ی بیست ساڵه به‌ردی بناخه‌ی داناوه‌و وشه‌ی بۆ کۆده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێ ببێته (وشه‌دانێک ) له چه‌شنی هه‌نبانه‌بۆرینه له وشه‌ی کوردی له کتێبخانه‌ی کوردی دا .که ئه‌و پرۆژه‌یه رووله ته‌واو بوونه‌و ته‌نیا پیتی ئه‌لفه‌که‌ی ۲۸۰۰ وشه‌یه و پیتی بێ ۳۷۰۰وشهو پیتی پێ ۱۸۰۰ وشه‌یه و که هیچکام له‌و وشانه له هه‌نبانه بۆرینه‌دا نه‌هاتوون و به شێوه‌یه‌کی دیکه درێژه‌ی کتێبی به‌نرخی هه‌نبانه بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژاره‌و کاک محه‌ممه‌د ناهید ده‌یه‌وێ بڵاوی بکاته‌وه‌و له خزمه‌ت
خه‌ڵک دا بێ و هه‌تا ئێستا پیته‌کانی ئهلف وبێ و پێ وه‌ک سی دی ئاماده‌کراوه‌و به‌رده‌وامیشه له ئاماده‌کاری بۆ چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌یدا هونه‌رمه‌دی گۆرانیبێژ وموزیسیون کاک محهمهدناهید ئێستا له شاری سنه نیشته‌جێیه‌و خاوه‌نی و پێنج منداڵ ۲کوڕو ۳ کچه‌و ژیانی ئاسایی خۆی له
نێو خاوخێزانی گه‌رم وگوڕی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری دا تێئه‌په‌ڕێنێت.
ناشر
هه‌موومان شانازیمان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندین کتێب دا ده‌ست وموشتاخ وچاک وچۆنی ودۆستایهتیمان هه‌یه گهربۆجارێکیش بیرله ناشر ولایه‌نی په‌یوه‌ندی هێنهرلهنێوان نووسهروخوێنهردا بکه‌ینه‌وه بێ گومان ناشروئهرکه پیرۆزه‌کانی ده‌وری گرنگ وبه‌رچاویان له بزاڤی رۆشنبیری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا بینیوه….
یه‌کێک لهوناشروخزمهتکاری کتێبه له کوردستان به‌گشتی وبه‌تایبه‌ت له کوردستانی ئێران‌دا به‌ڕێز “محه‌ممه‌دی محه‌ممه‌دی “کوڕی مه‌رحووم “مهلاعهبدوڵڵامحهممهدی “ئیمام جومعه‌ی به‌ناوبانگی شاری سه‌قزه
مامۆستامحهممهدی محه‌ممه‌دی ساڵی ۱۳۲۵ههتاوی له گوندی (قوڵتێ)ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له‌دایک بووه دوای وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌و بڕوانامه‌ی دیپلۆم له‌شاری سه‌قز له‌ساڵی ۱۳۴۷تهوه هه‌ڵساوه به‌ئه‌رکی پیرۆزی کتێب داری وکتێب فرۆشی پاشان وه‌ک ناشر چالاکی یه‌کانی چڕوپڕترکردوهتهوهولهساڵی ۱۳۵۱دابوهتهناشروههروهها چاپخانه‌یه‌کی هه‌ربه‌ناوی (محه‌ممه‌دی) دامه‌زراند که دواتر به‌ناوی چاپخانه‌ی ئازاد ناوی گۆڕراوله ناشربوونیشدا ناوه‌که‌یان به‌ناونیشانی محه‌ممه‌دی یه‌وه پێ گۆڕاوه به(سه‌قز) که هه‌تائێستا ئه‌وه‌ی به‌رچاوبێت زیاتر له( ۲۵۰)کتێبی به زمانه‌کانی فارسی وعه‌ره‌بی وهه‌روه‌ها به‌شی هه‌ره‌زۆریشیان کوردین پێش که‌ش به‌کتێبخانه‌ی کورده‌واری کردوه ،جێی ئاماژه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه که کتێب داری و چاپی کتێب کارێکی زۆرهاسانیش نیه وبه‌شی خۆی گیروگرفت وبه‌دواداچوونی ههیهولهههمووی گرنگتر سهرمایهوی ده‌وێ !ههتابێته بازاڕوئهگهرفرۆشرا دانه‌دانه پووڵ وپارهکهت وهگیرکهوێتهوه!!که کێشه‌کانی محه‌ممه‌دی محه‌ممه‌دی ههربهوهیشهوهنهوهستاوه چه‌ندجار ناوی کتێبیان پێ گۆڕاوه‌و گه‌لێک کتێبی وه‌ک دیوانی دڵدارویادداشتهکانی شێخ مه‌حموود، دیوانی پیره‌مێرد و…….بێ دهردیسهرنهبوون بۆی.
به‌خۆشی یه‌وه به‌ڕێز محه‌ممه‌دی محه‌ممه‌دی ئێسته‌یش ههرههیهولهشاری سه‌قزدا داده‌نیشێ و به‌رده‌وامیشه له خزمه‌ت کردن به‌قه‌ڵه‌م وهزروبیری خوێنده‌واری وکوردهواریدا. که لێره‌دا وه‌ک نموونه لیستێک له چالاکی یه‌کانی ئهخهینهبهردیدهی خوێنه‌ران وبینه‌ران.
نێوی نووسه‌ر
نێوی کتێب
عباس غفاد وترجمه خلیقی
زندگی شگفت انگیزابوبکرسدیق خلیفهاول
استاد احمدیان
سیمای خلیفهدوم عمربن خطاب
استاد رحیمی
تحقیق درشناخت زندگی عثمان بن عفان
دکتر غزالی مسری ترجمه دکتر ابراهیمی
باور راستین اسلامی
استاد احمدیان
قبلهمحمد
استاد احمدیان
رساله التوحید
استاد احمدیان
بسوی جهان جاویدان
استاد تیاره ، ترجمه حسن زاده
روح ا‌لدین اسلامی
سید سابق ، ترجمه کمال روحانی
آزادی وعدالت
ترجمه کمال روحانی
۳۰۲سوال وجواب دراموردینی ودنیوی واخروی
استاد علایی
تفسیر سوره نور
دکتر سیدسابق ، ترجمه دکترابراهیمی
قهالسنه دکتر
دکترسیدسابق ترجمه دکترابراهیمی
سهفریزه، نماز،روزه،حج
آدامزشمدت ، ترجمه استادمجدی
سفری به‌سوی مردان شجاع درکردستان
مامۆستا ابراهیم افخمی
تاریخ فرهنگ وادب مکریان ” شمیز″
مامۆستا ابراهیم افخمی
تاریخ وفرهنگ مکریان (زرکوب)
مامۆستا ابراهیم افخمی
تاریخ وفرهنگ مکریان مه‌هاباد،سه‌رده‌شت،شنۆ
مسته‌فا کاوه
منوگرافی سه‌قز
کاک عومهرفاڕووقی
نظریه تاریخ وفه‌رهه‌نگ سه‌قز
قیام مه‌لاخه‌لیل
جمع وجوامع باحواشی ختی ۲ جلدی
تهزیب والکلام
خودآموز کردی
قسهگویی نمایش خه‌لاق
چوارده ساله‌گی
پرورش کودک
دیوانی فایق بێ که‌س
دیوانی حاجی قادرکۆیی
دیوانی قانع
دیوانی ناری
دیوانی مصباح والیوان
دیوانی دێوانه وه‌لی
دیوانی بێخود
دیوانی حه‌مدی
دیوانی سالم
دیوانی ئه‌حمه‌دی کۆر
دیوانی حه‌ریق
دیوانی شاکه‌لی
دیوانی قانع
هه‌ژار
کۆشکی بلوورین-
په‌شێو
بتی شکاو
په‌شێو
شه‌ونیه خه‌وتان پێوه نه‌بینم
دیوانی مهلاغهفوورحافز
گوڵی سه‌ربه‌ستی
” شاهنامه ی کوردی”
دمدم نامه
دووبهیتیهکانی مه‌لاعومه‌ری ساڵحی ساحێب
“حه مه باقی”
گوڵه‌کانی دۆزه‌خ
” ئاسۆ”
ته‌وژمی خه‌یاڵ
” ئه‌حمه‌د هه‌ردی”
رازی ته‌نیایی
دیوانی هه‌ڵبژارده‌ی هۆنراوه‌کانی مه‌لا سه‌عیدی
شه‌ریعتی ئیسلام
بههاروگوڵزار
ته‌فسیری” نامی” قورئان
سه‌رچاوه‌ی ئایین
مه‌ولودنامه‌ی نه‌وئه‌سه‌ر
مهولودنامهومێعراجنامه
فه‌رهه‌نگی خاڵ
اقتران الترین ۹ جلدی کردی
ئیسلام ورێچکهکان
نوێژوپێویستیهکان
چۆن نوێژ ده‌که‌ی
ته‌ڵقین ونوێژی مردوو
وه‌فات نامه
مێعراجنامه
عه‌قیده‌ی کوردی
ته‌فسیری سوره‌ی فاتیحه
نهسایحی موفیده
ژیانی په‌یغه‌مبه‌ری مه‌زن
تاج الصول حدیث به‌کوردی
مه‌جلیسی ئه‌ولیا
رشته‌ی مرواری
نه‌جیبه ئه‌حمه‌د
خاکی دایک
افخمی
بنه‌ره‌تی مه‌ته‌ڵی کوردی
ئه‌وه چی یه ” پهندومهتهڵی کوردی”
په‌رتووک بۆمناڵان ومێرمنداڵان
بمناسهوبمپارێزه
ماره‌که‌ی شێخ هومه‌ر
فیل وزهرگهته
په‌پووله‌کانی به‌یان
کلاته کار
دوجزو ۳۰و۲۹
له‌یلی ومه‌جنوون
خورشیدوخاوهر
حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی

له گۆڕه‌پانی به‌ربڵاوی ئه‌ده‌بیات دا گه‌لێ قه‌ڵه‌م دێنه نووسین و سه‌رهه‌ڵدان که دوای ماوه‌یه‌ک یان له ترسا یان له برسا له نووسینه‌وه‌و دێنه نوستن و دواتر ته‌واوبوون وتوانه‌وه ! به‌ڵام هه‌ندێک قه‌ڵه‌می به‌بڕشت وکاریگه‌ر هه‌ن هه‌رکه دێنه مه‌یدانی نووسین نه‌سره‌وتن ونهوهستانیش به به‌ژنی خۆیان ئه‌بڕن ولێبڕاوانه وشێلگیرانه به پاڵدان به قه‌ڵای کولتوور‌و فه‌رهه‌نگ ومێژووی گه‌له‌که‌یان بیر‌و بۆ چوونی نوێخوازی وسهردهمیانهیان به‌رده‌وام له گهشهونهشهدایه که کاک حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی شاعیرونووسهرو ره‌خنه‌گری سه‌قزی یه‌کێک له پۆله پێشڕهوپێشهنگانهی بوارهئهدهبی وفکریهکانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری یه که‌سه‌ره‌ڕای کێشه‌وگرفتێکی زۆر که له سه‌ر رێدا هاتوونه‌ته ئاراوه دیسانیش هه‌ر به‌رده‌وامه و له ناساندنی ئه‌م هه‌له‌ی ناساندن دا چالاکی یه‌کانی شرۆڤه ئه‌که‌ین.
حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی ساڵی 1338 له شاری سه‌قز ه دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی له شاری سهقزو باقی خوێندنی له دانشسه‌رای سنه ته‌واو کردوه ، بۆماوه‌ی هه‌شت ساڵ ده‌بێته مامۆستای قوتابخانه له شار‌و گونده‌کانی کوردستان له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 57 دا به‌ندیخانه‌یشی ناسیوه‌و به هۆی کێشه‌ی سیاسی یه‌وه له سه‌ر کار لابراوه‌و له ساڵی 1362 به دواوه ده‌ستی داوه‌ته قه‌ڵه‌می نووسین به زمانی دایکی ونه‌ته‌وه‌که‌ی .
ئه‌وبوارانه‌ی که کاک حه‌مه‌ساڵه قه‌ڵه‌می تێدا گهڕداوه به‌شه‌کانی شێعر وچیرۆک و ره‌خنه‌و وتاره فکری وکۆمهڵایهتیهکانن که به‌رده‌وام لێره‌و له‌وێ وتاروشێعرو به‌رهه‌می ره‌خنه‌ی کاک حه‌مه‌ساڵه ئه‌بینین وئهیخوێنینهوهو به حه‌ق وه‌ک ره‌خنه‌گرێکی کارامه‌و لێهاتوو رچه‌ی ره‌خنه‌ی له کوردستانی ئێران دا شکاندوه‌و بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی وفکریهکانی نووسه‌ران وشاعیرانی هاوچه‌رخ ، که له بواری شێعردا هه‌تا ئێستا هه‌شت دیوانی شیعری ئاماده بووه زۆر به داخه‌وه هه‌تا به‌مرۆ هیچكامییان چاپ و بواری بڵاو كردنه‌وه‌یان به شیوه‌ی رهسمینهبووه که بریتین له :
1- سه‌مفۆنیا
2- دیاری ـ
3- هه‌زار دیوانی كهلَهگهت له پرسه‌دا
4- درۆ موقه‌دده‌سه‌كان ـ
5- شیعره‌سات ـ
6- به‌ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانی عاله‌م
7ـ وه‌همه‌كانی ئه‌شق و تابۆکانی ده‌مامك
8- شه‌و له من وله کێ و وێبلاگێک داده‌گیرسێنم»
زۆربه‌ی ئه‌و شیعرانه له گۆڤار و حهوتوونامهكاندا و به‌شیوه‌ی غهیرهرهسمی، له‌كۆر ِو كۆبوونه‌وه‌كاندا،بڵاوكراونه‌ته‌وه که هه‌ندێکیان بوونه‌ته گۆرانی وگۆرانی بێژانی وه‌ک "هێدی قادری " تارا ره‌سووڵ ، کامه‌ران عومه‌ر، مه‌ریوان وتوویانه‌ته‌وه .
قه‌ڵه‌می به بڕشت ونوێخوازی حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی له کۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌کانی سه‌قز تێپهڕیوهوله هه‌موو شاروناوچه‌کانی کوردستان بوه‌ته میوانی تامه‌زرۆکانی ئه‌ده‌بی کوردی وهه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستی یه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که کاک ساڵه له گه‌ڵ شاعیرانی هاوچه‌رخ دا به‌رده‌وام پێوه‌ندی هه‌یه و له رێگای خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می قه‌ڵه‌مه به‌تواناکانی ده‌وروبه‌ری له ههمووپارچهکانی کوردستان ده‌ست ومشتاخ له گه‌ڵ شاعیران ونووسه‌ران ده‌کا ، له گرینگ‌ترین هه‌وڵی ئه‌ده‌بی دا هه‌رکه لاوکی هه‌ڵه‌بجه‌ی رفێق سابیر له ئاسمانی زامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌دا دره‌وشایه‌وه کاک ساڵه به‌خوێندنه‌وه به پێشوازیه‌وه چوو وتێههڵکێشێکی سه‌رده‌میانه‌ی به‌شێکی ئهوشێعری کرد که دواتر بوه سروودی مه‌زنی "به‌ته‌نیاجێم مه‌هێڵن" و هه‌مووکاتێک به بیستنی ئه‌و سرووده رۆحی 5هه‌زار په‌پووله‌ی هه‌ڵه‌بجه له بیروئه‌ندێشه‌ی بیسهروبینهردا دێنه سه‌مای سه‌روه‌ری وسه‌رفه‌رازی گه‌له‌که‌مان ، ساڵه‌ی سووزه‌نی له زۆربه‌ی کۆڕوکۆبوونه‌وه‌و سمیناروفستیواڵهکاندا وه‌ک لێژنه‌ی عیلمی یان ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی داوه‌ران پێشنیار ئه‌کرێ و شانازی ئه‌وی پێ ئه‌به‌خشرێت که به‌رهه‌مه‌کان کۆبه‌ند ئه‌کات وهه‌ڵیان ئه‌سه‌نگێنێت.
له ده‌لاقه‌ی چیرۆکیشه‌وه دوو كۆچیرۆكی به ناونیشانی :
1- پشت تریبۆنهكه كه‌سی لینهبوو
2- ون بوون
ئاماده‌کردوه که جیا له چه‌ند چیرۆکێک لێره‌وله‌وێ هیشتا بڵاو نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه
"له ژێر تیشکی ره‌خنه‌دا" ناوی پرۆژه‌یه‌کی رهخهنهیی کاک حهمهساڵهیه که به‌شی یه‌که‌می ته‌واو بوه‌وه به‌شی دووهه‌میشی ئاماده‌ی چاپ وبڵاوبوونهوهیه ....
هه‌ر ئه‌م قه‌ڵه‌مه جدی ولێبڕاوهی کوردستان گه‌لێ بابه‌تی ره‌خنه‌یی پێش که‌ش کردوه به شێوه‌یه‌ک که هه‌رکات له کوردستانی ئێران دا باسی ره‌خنه بێته ئاراوه ده‌بێ یادێک له قه‌ڵه‌م وبۆچوونی حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی بکرێت که ره‌خنه ئه‌ده‌بی و فکریه‌کانی زۆربه‌یان له گۆڤار و چاپه‌مه‌نییه‌كانی كوردستاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها له بوار وتارنووسین دا ده‌ستێکی باڵای هه‌یه که گه‌لێ وتاری به پێزی ئاماده‌کردن و گه‌لێکیش بابه‌تی وهرگیرِانی شیعر و چیرۆك و وتاری ئه‌ده‌بی نووسیوه‌و له گۆڤارورۆژنامهکانی و ماڵپه‌ڕه‌کان دا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
کاک ساڵه سه‌ر سه‌کۆی شانۆیش چوه‌و له بواری شانۆنامهنووسیندا چه‌ند به‌رهه‌می پێش که‌ش کردوه که دوانیان به‌م ناوانه‌ن
«دیاری»
« ده‌وران ده‌وران»
له ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی فه‌رهه‌نگی وئه‌ده‌بی دا گه‌لێ کاری به سوودی کردوه که كردنه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌یه‌كی نوی بۆ نویخوازان له گۆڤاری سروه‌دا به ناوی« رچه »
ـ دامه‌زراندن و بلاَوكردنهوهی حه‌وتوونامه‌ی « ئاوای كوردستان» تا 3 پێش ژماره ئه‌ندامیه‌تی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی حه‌توونامه‌ی ئاسۆ (بۆ ماوه‌یه‌ک)و گۆڤاری سروه(قه‌راردادی) به‌شێک له‌و چالاکی یه فه‌رهه‌نگی وئهدهبیانن که شوێنه‌وارێکی باش وبه‌رچاویان له کۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌بی کوردستانی ئێران دا هه‌یه .
کاک حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی به خۆشی یه‌وه ئێسته‌یش هه‌ر له شاری سه‌قز نیشته‌جێ یه‌و که‌سب وکاری ئازادی هه‌یه‌و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت :
ژیان هیشتا ماوم و هه‌موو شتێ درێژه‌ی هه‌یه..
حه‌سه‌ن شافێعی
ئه‌مجاره‌شیان شاری سه‌قز بۆی هه‌یه فه‌خروشانازی به کوڕان وکچانی دهڤهرهکهیهوه بکاو به هونهروتواناکانی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵکشێ وباڵا بکا ، له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌دا هه‌ر هه‌موو کوردێک هه‌ر ئه‌ونه دوورکه‌وتبێته‌وه له شارودیارهکهی باوشی پیره‌دایکی نیشتمانی ئه‌و گورانی یه‌ی بۆ جارێک وده‌یان جار وتوه‌ته‌وه وگوێ لێ راگرتوه که ده‌ڵێ ( وا په‌ڕیوه‌ی بێ په‌ڕوپۆی هه‌نده‌رانم داخه‌که‌م
هه‌رچی ده‌ڕوانم ده‌بینم دووره، دووره ژوانه‌که‌م
چون ئه‌م گۆرانیه مه‌زنه که بوه‌ته سروودی غه‌ریبی وغهریبایهتی شێعری کاک "حه‌سه‌ن شافێعی خه‌ڵکی شاری سه‌قزه .
کاک حه‌سه‌ن شافێعی شاعیری وشه شیرینی سه‌قزی.سه‌ره‌تای ساڵی 1955 له شاری بانه له دایک بووه هه‌تا پۆلی دووهه‌می ناوه‌ندی له بانه بووه. پاشان به هۆی نه‌خۆشینی باوکییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆشاری سه‌قز،کوتایی خوێندنی له سه‌قز و شاری بیجاڕ بووه. له ساڵی 1974 له سه‌قز خۆی وخێزانهکهیشی بوونه‌ته مامۆستای قوتابخانه وده‌ستپێکی مامۆستایه‌تی له فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی(مێهر) بووه و ئیستاشدانیشتووی شاری ئوتاوا له وڵاتی کانهدایه .
کاک حه‌سه‌ن شافێعی هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاوی یه‌وه هۆگی ئه‌ده‌بیات به تایبه‌ت ئه‌ده‌بیاتی گه‌لی خۆی ده‌بێت و هه‌تا ئێستا گه‌لێ به‌رهه‌می به نرخی پێش که‌ش به بزاڤی ئه‌ده‌بی ورۆشبیری کوردی کردوه یه‌کێک له‌و شێعرانه‌ی که به زۆری کاک حه‌سه‌نی پێوه ده‌ناسرێته‌وه شێعری تاسه‌بار یان هه‌ڵوه‌دایه ، که شاعیری ناسک خه‌یاڵی سه‌قزی واته کاک حه‌سه‌ن شافێعی له بابه‌ت: شێعری تاسه‌بار "بۆ خۆی ئاوا باسی ده‌کات :شیعری ههلۆهدا یان تاسه‌بار له ساڵی 1992دا له شاری تۆره‌نتۆی کانادا،تازه ساڵێک بوو هاتبوومه کانادا شه‌وێکی هاوین بوو ته‌نیا له هۆڵی ماڵه‌که‌مدا دانیشتبووم،زۆر دڵته‌نگ بووم و بیرم له زۆر شت ده‌کرده‌وه.بۆ وا بوو،بۆوا چوو بۆ وامان لێ هات و زۆر دڵته‌نگی کوردستان بووم. کوتوو پڕ کۆمه‌ڵێک هه‌نگی وشه‌ی جوان پووره‌یان به‌ست و خێرا پێنووس و کاغه‌زێکم هه‌ڵگرت و چوومه ههیوانهکی ماڵه‌کم. ده‌ستم کرد به نووسینی دێڕی یه‌که‌م که له پڕا زرمه‌یه‌ک هات و هه‌موو ئه‌و هه‌نگانه‌ی تۆران. زۆر داچووم و گهڵیکم پێ ناخۆش بوو.جیرانه‌که‌مان ده‌رگای هه‌یوانه‌که‌ی دا خست و من مامه‌وه و دیسان بیر کردنه‌وه تا کوو هه‌ر چۆنێک بوو چوومه‌وه بۆ ڕاوی ئه‌و وشانه و توانیم هه‌ندێکیان کۆ بکه‌مه‌وه و ئه‌و هۆنراوه هۆنرایه‌وه.به‌ڵام لام وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه نه‌بوایه هۆنراوه‌که گه‌لێک جوانتر و زیاتر له‌وه‌ش ده‌بوو که ئیستا هه‌یه.
هاوڕیی خۆشه‌ویستم کاک ناسری ڕه‌زازی له ماڵی ئێمه بوو، چاوی به‌و شیعره که‌وت و پێی خۆش بوو منیش به شانازییه‌و، پێشکه‌شم کرد و بوو به‌و گۆرانییه‌ی که ئێسته خه‌ڵک زۆریان پێ خۆشه....)
ئه‌گه‌رچی ئه‌م گۆرانی یه بۆ خه‌ڵکی کورد وتراوه‌و شێعرهکهیشی هه‌روه‌تر به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچی سه‌یری شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه کوردییه‌کان ده‌که‌ین له کاتێکدا که ئه‌و گۆرانی یه لێ ده‌ده‌ن ناوی شاعیره که نووسراه حه‌سه‌ن شه‌بانی، که ئه‌مه ته‌نیا مافی شاعیره‌که خه‌سار ده‌بێ و حه‌قی شیاوی خۆی نادرێتێ و هه‌ر بۆیه لێره‌وه ده‌ڵێین به ناوی حه‌سه‌ن شه‌بانی ئه‌وه هه‌ڵه‌یه که دروسته‌که‌ی "حه‌سه‌ن شافێعی " یه
ئه‌وا لێره
له ئاسانه و ڕووگه‌ی هه‌زار هیوای مرۆڤ
ژیان شانۆی مه‌رگه‌ساته
ئه‌وا لێره
له باژێڕی پاره و گیرفان
درۆ یاسا
ئه‌وین دراو
خۆشه‌ویستی و ڕاستی قاته
ئه‌وا لێره
له‌م وڵاته بێ به‌هاره
ئاسمان وو مانگ وو ئه‌ستێره ڕه‌نگ بزرکاو
مه‌ل غه‌واره
ئه‌م وڵاته ڕێبه‌ندانی خاکه‌لێوه و
گه‌لاوێژی به‌فرانباره
نه قاسپه‌ی که‌و
نه بژوێن وو چیا و کانی
نه سه‌مای دارستانی چڕ
له ئاوێنه‌ی چه‌ما دیاره
ئه‌وا لێره
له به‌ژی به به‌ژن بڕاوی سه‌رمایه
مرۆڤایه‌تی بێ بایی
ژین سه‌ودایه
لێره هێشتا
سوڵتان سێبه‌ری خودایه
هێشتا ده‌وری کڕنۆش وو شا و باره‌گایه
به بارسایی دار وو به‌ردی ئه‌م دنیایه
جیاوازی
وا له نێوان مرۆڤایه
ئه‌وا لێره
له‌م دوورگه‌یه ، له‌م زیندانه
له‌م وڵاته بێ ئاسمانه
گۆنای گوڵه کۆچه‌ره‌کان زه‌رده‌په‌ڕه و
هێشتا مرۆڤ
هه‌ر دهساژۆی ژه‌مێک نانه
ئه‌وا لێره
له‌م وڵاته پڕ داوه‌ڵه
نه زه‌رده‌ی لێو، نه پێکه‌نین
هه‌موو ته‌وێڵێک
دۆژهنگه
لێره مرۆڤ
ده‌سه‌مۆی خوای یاسای نوێیه
نه گۆڕان وو نه سه‌ر هه‌ڵدان
گه‌رووی ڕاپه‌ڕین ، بێ ده‌نگه
ئه‌وا لێره
له مه‌ڵبه‌ندی خوێناوو ئاره‌قه و دڵۆ
ئه‌وه‌ی ورگی زه‌لام تر بێ
به پێز تره
له‌م خاکه سه‌ر لێ شێواوه
گیرفان له دڵ
نه‌زان له هۆزان وو زانا
سه‌گ له ئینسان
به‌ڕێز تره
هاوینی 1998 ئۆتاوا - کانادا
حه‌سه‌ن شافێعی
هه‌ڵوه‌دام و که‌یله دڵ بۆ دیتنی کوێستانه که‌م
تاسه بارم، تاسه‌باری خاکی کوردستانه که‌م
وا په‌ڕیوه‌ی بێ په‌ڕوپۆی هه‌نده‌رانم داخه‌که‌م
هه‌رچی ده‌ڕوانم ده‌بینم دووره، دووره ژوانه‌که‌م
کۆڵه وارێکم ڕه‌به‌ن ، ڕێبواری ڕێگه‌ی سه‌خڵه‌تم
شۆره کات و دڕک و دال و به‌رده ڕێگه‌و بانه که‌م
کۆچه‌رێکم هه‌ڵ گری سه‌ر ، وا له پێناوی وڵات
ئه‌و مه‌له‌م ئاکامی کۆچم ، دێمه‌وه هێلانه که‌م
به‌رزه هه‌نگاوم به‌ره‌و ئامانجی سه‌رکه‌وتن ئه‌ڕۆم
تۆف و ڕێبه‌ندان و زریان ، ناته زێنی گیانه که‌م
دێم و بۆ ژوانێ ده‌چم تاپۆی شه‌و ئه دڕێنێ وزه‌م
ژوانی من ژوانی هه‌تاوه ، ژوانگه ، کوردستانه که‌م
حه‌سه‌ن سافێعی _ تۆرنتۆ کانادا ١٩٩٢

زێ زێ
حوسێن شۆخ كه‌مان ناسراو به » زێ زێ« كوڕی میرزا شوكروڵلاَ و كافیه خانم ساڵی 1317 له شاری سه‌قز له دایك ده‌بێ، چوار برا و خوشكێك ئه‌بن كه براكانی عه‌لی، حه‌سه‌ن و مه‌سعوود هه‌رسێکیان كۆچی دواییان كردووه و ته‌نیا کاک حوسێن "زێ زێ" و كوبرا خانمی خوشكی ماونه‌ته‌وه‌و ئێستاش له سه‌قز ده‌ژین.
زێ زێ: ساڵی 29-1328 له سه‌قز شاگرد قاوه‌چی ده‌بێ، که كاك عه‌لی برای كاری هونه‌ری دهكردو دیتی ده‌نگی خۆشه و زه‌ربی چاكیش لێده‌دا، هانی دا هه‌تا بچێته ناوكاری هونه‌ریه‌وه. ده‌ستی كرد به گۆرانی وتن له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی نه‌جه‌فی كه خه‌ڵكی سایین قه لاَ بوو، باڵابان و سوڕنای لێده دا و كاك حوسێنی والیدی نایه ژه ن و كاكه مینه ی سووزه نی(مینهی حه‌سه‌ن قه‌ره‌چ" و كاك ئه حمه دی ساڵحی و كاك عه لی شۆخ که‌مان.
به هاتنی زێ زێ بۆ نێو ئه‌وکۆڕه گرووپێکی باش دامه‌زرا که به "برایانی زێ زێ " له ناو خه‌ڵکدا ناوبانگیان ده‌رکرد :زێ زێ له ته‌مه‌نێکی کورت وکه‌می 15 ساڵاندا ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه که پێنج كچ و كوڕێكی هه‌یه . له پرسی ئه‌وه‌یدا بۆچی پێیان وتوون زێ زێ؟! هه‌مووجارێ کاک حسه‌ین له وڵامدا به بزه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێ : كه به منداڵی زوانم گرتووه، وتوومه زازا، زازی، زێ زێ، ئه‌وه بوو كه زێ زێ یان بڕی به‌سه‌رمدا و له دوایشدا وه‌ك نازناوێكی هونه‌ری لێهات بۆمان .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌ی کورد گه‌لێ گۆرانی له سه‌رده‌می خۆیدا تۆمار که‌رد هه‌رچه‌ند هه‌ربه ئامێری سه‌ره‌تایی وه‌ک زه‌رب ونایه یه به‌ڵام به پیت وبهرهکهتهو ده‌یان گۆرانی به‌ناوبانگ وه‌ک "شه‌مامه‌وخاڵخاڵه' سویبه باڵابه‌رز"ئای بۆ هه‌لامه" و هه‌ندێ گۆرانی دیکه‌ی فولکلۆری به تایبه‌ت فولکلۆڕی ناوچه‌ی سه‌قز له فه‌وتان رزگار بکات که هه‌تا ئێستا سه‌رجه‌م 64 گۆرانی بۆ رادیۆی سنه و ورمێ تۆمار كردووه و بۆ كه ناڵی سێی تلویزیۆنی ئێران كه ئه‌وده‌م ته‌نیا سه‌عاتێ له شه‌و دا به كوردی به‌رنامه‌ی بووه گۆرانی زۆری وتووه كه ره‌نگ بێ له ئه‌رشیڤدا مابێته‌وه.
جارێكیشیان له گه‌ڵ مامۆستا عه‌زیز شارۆخ و محه‌مه‌دی یاسینی چه‌ند گۆرانیان بۆ رادیۆی ورمێ تۆمار كردووه. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه کاتی خۆی له رادیودا ژه‌نیاری گۆرانی یه‌کانی زێ زێ بوون ته‌نیا دووکه‌سن به ناوه‌کانی تۆفێق تارژه ن و »موسه ی‌ب« شادابی كه‌مانچه‌ژه‌ن كه هه‌ردوویان ژه‌نیارانانی گه‌وره‌ی ئه‌وده‌م بوون وخه‌ڵكی شاری تیكابن
.
زێ زێ، له وڵاتی كانادا چه ن جارێك لێیان گێڕاوه‌ته‌وه‌و كه یه ك دووجاریان له گۆرانییه كۆنه‌كانی خۆی پێشكه‌ش كردوه‌و .
له م یه ك دووساڵه‌ی دواییشدا كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ی پێش که‌ش کرد به هاوکاری ژه‌نیارانی سه‌قزی به‌ڕێزان ، فه ره یدوونی كۆهزادی، عه لی تاهیری، ساسانی ساڵحی و جه‌ماوه‌رێ تر ئه‌و كۆنسێرته‌یان رێ خست و له شاره‌كانی سه‌قز، سنه، چابه‌هار، كامیاران و دیوانده‌ره ش به‌رێوه چوو،.
هونه‌رمه‌ند زێ زێ هه‌میشه له گه‌ڵ خه‌ڵکدا ژیاوه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆشه‌ویستی خه‌ڵک ودۆستانی بوه له گه‌ڵ گۆرانیبێژانی سه‌رده‌می خۆی نێوانی خۆش بوه له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌کی هونه‌رمه‌ندیش گۆرانی له دیوه‌خانه‌کانی ئه‌وکاتی ماڵان‌دا له شاری سه‌قز پێش که‌ش کردوه وه‌ک خۆی باسی ده‌کا ته‌نانه‌ت وه‌ختایه‌ک ژنی خواستوه حه‌سه‌ن زیره‌ک که ئه‌وده‌م له ماڵی عه‌به خڕه‌دا له گه‌ڵ زبێده‌خانمی هاوسه‌ری کرێنشین بوو ...وه‌ک برازا‌و قۆلی خێزانی زێ زێ ی گرتوه‌و له ماڵی بابی به گۆرانی هاته‌ده‌ر بابێته ده‌ر هێناویه‌ته ده‌ر. که ئێسته‌یش زێ زێ هه‌ر خۆشه‌ویستی خه‌ڵکه‌و له نێوشارو گه‌ڕه‌ک وبازاڕ زێ زێ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی میللی یادگاری سه‌رده‌مانی زووی سه‌قز چاوی لێده‌که‌ن و جێی رێزی هه‌موو دانیشتوانی سهقزو ناوچه‌کانیه‌تی .

عه‌لا نه‌باتی
ژیلاحسه‌ینی
هه‌مووجارێک که بۆ هه‌وێنی باسه‌که‌م گه‌شت وگوزاری ناو کۆڵان وگه‌ڕه‌ک وده‌ڤه‌ره‌کانی شاری سه‌قز ئه‌که‌م،بیر له‌وه‌ده‌که‌مه‌وه که بێ شک هه‌موو دهڤهروشاروگوندێک که‌سایه‌تی ناوداروسهربهدهرهوهی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی وهونه‌ری وسیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه که بهخۆشییهوهههندێک شوێن وناوچه توانیویانه هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر ناو ونیشانی که‌سه‌کانی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌و و به‌رهه‌میان له فه‌وتان رزگاربکه‌ن به‌داخه‌وه ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه به ته‌واوه‌تی قه‌ڵه‌مه به‌بڕشت و به‌تواناکانی ناوچه‌که‌مان به‌وشێوه‌ی که شیاوی باڵایان بێت رێزی لێبگرین و به به‌ره‌ی دوارۆژیشی بناسێنین که یه‌کێک له مرۆڤه بهبههرهوخاوهن زه‌وقه زه‌ریف وسهلیمانهی شاری سه‌قز که له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا لاگوێلێک له خرمانی پڕپیت وبه‌ره‌که‌تی ئهچنینهوهخوالێخۆش بوو مه‌رحووم ژیلای حسه‌ینی یه.
ژیلاحسه‌ینی له رۆژی 31مانگی خرمانانی ساڵی 1343هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی سهربهشێخانی دۆزه‌غه‌ره له‌دایک بوه‌و له‌گه‌رمه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانداله ساڵه‌کانی 57به‌دواوه به ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه زۆرزوو تێکه‌ڵ به‌دنیای ژیانی هاوبه‌شی ماڵ ومناڵ وماڵداری ئه‌بێت که سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش به‌رده‌وام له کۆڕوکۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی یه‌کاندا ده‌وری به‌رچاو ئه‌بینێت به‌تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاری سنهوسهقز که دواین چالاکی له شاری سه‌قزبه وتارێکی ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه له کونگره‌ی مه‌وله‌وی کوردابهشداری چالاکانه‌ی بوو وهه‌روه‌ها بۆ کونگره‌ی فه‌رزانه‌گان که له‌شاری سنه به‌ڕێوه چوو روانگه‌ی نوێخوازیانه‌ی سواره‌ی ئیلخانی زاده‌ی له وتارێکی تێروته‌سه‌ل دا ئاماده‌کردبوو که به‌داخه‌وه‌له کاتی به‌رێوه‌چوونی سمیناره‌که جێگه‌ی ژیلا به‌گوڵ نه‌خشێنرا بوو به‌ڵام هاوڕێکی ژیلا به‌ناوی کولسوومی عوسمان پوور به‌چاوی فرمێسکاوییه‌وه وتاره‌که‌ی ژیلای پێش که‌ش به‌به‌شداربوان کرد....

به‌داخه‌وه ئه‌م خاتوونه شێعره‌ی ده‌ڤه‌ری ئه‌شق وجوانی وئاوه‌دانی ئه‌م کچه ته‌مه‌ن گوڵ وپهپوولهی شاری سه‌قز له رۆژی 6/7/1375ههتاویداهاورێ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌ده‌یانویست بچنه شاری تاران بۆتهواف وزیاره‌تی شێخه شێعره‌که‌ی کورده‌واری مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س له‌رێگادا تووشی کاره‌ساتی وه‌رگه‌ڕانی ماشێن ده‌بن وبه‌داخه‌وه ژیلای شاعیربهتهمهنێکی که‌م وکارامه‌ی 32ساڵیه‌وه له‌گه‌ڵ کچه ته‌مه‌ن کورته‌که‌ی به‌ناوی "ژینۆ' گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن،که گه‌لی کوردبه‌گشتی وشاری سه‌قز به‌تایبه‌تی ژنهشاعیرێکی بوێروچاونهترسی بواری ئه‌ده‌ب وگهشهکۆمهڵایهتیهکانی له‌کیس وخهسارچوو، هه‌واڵی مه‌رگی ژیلاحسه‌ینی سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ده‌ستگای راگه‌یاندنێکی ئه‌وتۆ زۆر زووبهوڵاتدا بڵاوبو وهوهوشاری سه‌قزی کرده پاپۆڕی ئاشقانی شێعرووهفادارهکانی ژیلا هه‌ربۆیه له ماوه‌ی سێ رۆژ پرسهوسهرهخۆشیداکه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کوردی شاری سهقزبهڕێوهچوو هه‌موو ئه‌ندامانی ئهنجومهنهئهدهبیهکانی شاره‌کانی سنه،مه‌ریوان، بانه،مههابادوبۆکان .... هه‌روه‌ها گه‌لێک کاسایه‌تی ناوداروناسراوی وێژهوئهدهبی کوردی بهپیرئهوکۆستهگهورهوخهمهناوادهیهی بنه‌ماڵه‌که‌ی وئه‌دیبان وخه‌ڵکی شاری سه‌قزه‌وه هاتن وته‌رمی ژیلاوکچۆڵهکهیان له گۆڕستانی دۆزه‌غه‌ره له رۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌قزدا له ته‌نیشت باو وباپیرانی به‌خاک ئهسپهردهکرد.
گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری ژیلاحسه‌ینی هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین یه‌که‌م به‌رهه‌می ده‌سنووسی ژیلا حسه‌ینی چیرۆک "بربادرفته" یه که به‌زمانی فارسی نووسیویه‌تی ودواتر ژیلاخۆی زۆر تامه‌زرۆی چاپ کردنی نه‌بوو هه‌ربه‌وپێیه ئه‌وه‌ڵین به‌رهه‌مه‌کانی ژیلا به‌زمانی فارسی بوون هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1363و1364هه‌تاوی که له‌به‌شی کوردی رادیۆ سنه له به‌رنامه‌یه‌کدا به‌ناوی"ئێمهوگوێگرهکان" ده‌ستی بهکاروتێکۆشان کرد ئهوهبهومانایه نیه که وا ژیلا ئاشنای ئه‌ده‌ب وفه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی گه‌له‌که‌ی نه‌بوو ئاشکرایه زۆربه‌جوانی شاره‌زای ههمووبهیته کوردی و ئاشنای زۆربه‌ی شێعروشێوازی شێعری شاعیرانی کورد بوو وبۆههمیشهیش شانازی پێوه‌ده‌کردن و لهوبوارهیشدا قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خسته‌گه‌ڕ وگه‌لێک به‌رهه‌می به‌نرخی له دووتۆی کتێب ودهفتهردا پێش که‌ش بهدیوهخانی وێژهوئهدهبی کورده‌واری کرد که به‌رهامه‌کانی بریتین له:
1- دیوانهشێعرێک به‌ناوی "گه‌شه‌ی ئه‌وین" که‌یه‌که‌م به‌رهه‌می شاعیر بوو ساڵی 1374هه‌تاوی چاپ هبڵاو بو وه‌ته‌وه.
2- دیوانهشێعروچهند چیرۆکێک به‌ناوی "قه‌ڵای راز" ساڵی 1378 هه‌تاوی پاش مه‌رگی شاعیرکه له‌سێ بهشدابڵاوبوهتهوه.
به‌شی یه‌که‌م : پاشماوه‌ی شێعرهکوردی یه‌کانی ژیلا خانمه.
به‌شی دووهه‌م : هه‌ڵبژیردراوی کورتیله چیرۆکهکوردیهکانی ژیلای جوانه‌مه‌رگه.
به‌شی سێهه‌م: کۆمه‌ڵه شێعرێکی ژیلاخانمه به‌زمانی فارسی کهخوالێخۆش بوو خۆی ناوی"باران"ی له‌سه‌رداناون.
3- وه‌رگێڕانی چیرۆکی"ته‌له‌بی مه‌عریفه‌ت"له‌نووسینی سادقی هیدایه‌ت که‌له گوڤاری رامان دا له هه‌ولێر بڵاوبوه‌ته‌وه.
4- وه‌رگێڕانی رۆمانی "دزیره" له فارسییهوهبۆکوردی.
5- کۆمه‌ڵه وتارێکی هه‌مه‌ره‌نگ.
6- کۆمه‌ڵه شێعرێک بۆ مناڵان "ئاماده‌ی چاپ".

گورستاني دوزه غه‌ره

ئه‌وه‌یش چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌شێعره‌کانی :
"میوانداری"
سێ تارێک وسێ گۆرانی وسێ په‌ڕه‌شێعری دڵداری
یه‌کیان ناسی وبوون به‌دۆستی گیانی گیانی
به‌یه‌که‌وه‌ژوورێکیان گرت
له‌وژووره‌شدا میوانداری شاخ وبیروتاسه‌یان کرد.
شه‌وتابه‌یان ئه‌م ده‌ستی ئه‌وی ئه‌گووشی
ئه‌وده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا ئه‌هێنا
ئه‌میان بیلبیله‌ی چاوی خۆیان بۆدانابوون
ئه‌وی تریان جگه‌ره‌ی جه‌رگ
بۆبه‌یانی هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌مابوون
هه‌رئه‌وشه‌وه به‌قه‌دعومرێ چاوه‌ڕوانی باڵایان کرد
تێک ئاڵان وچی به‌جێ ما؟
خۆره‌تاوی عه‌شق وجوانی.
--------------------------------------------------------------------------------
چاولهچاوت ناترووکێنم
نیگام چۆله‌که‌ی ترساوی بێ لانه‌یه
هه‌ربه‌ته‌نیا
لهنێدارستانی چڕی نیگای تۆدا
ئارام ئه‌گرێ
سه‌یرم بکه
چاولهچاوم مهترووکێنه هه‌تاکوو شه‌و
چونکه چاوم
چهندماندووبێ
چهندبێزارودڵشکاوو وسهدپارهبێ
ههرشهودابێ
چیرۆکێکی تازه‌ی پێیه‌و
مه‌له‌کانی دارستانی نیگات
به‌ئارامی ئهکاتهخهو.
--------------------------------------------------------------------------------
"له‌وڵامی شێرکۆبێ که‌س دا وتراوه"
تۆمنت بهشێعرسپارد
من تۆ به‌وخه‌ونه
سه‌وزانه‌ی
به‌باڵای شێعره‌کانته‌وه
ئه‌یانبینم
تۆ عاشقی وسووتاندنت
بۆرهوادیم و
شه‌ونخوونی وئازاری
بێ بڕانه‌وه
من ئارامی،ئۆخژن
هه‌توان
حه‌سانه‌وه.
--------------------------------------------------------------------------------
"ئاواز"
که په‌نجه‌ی شووش وناسکت
له‌سه‌رسێ تاری سه‌رسنگت
هاتنهسهما
وه‌ک بزانی
چرپه‌ی چه‌ن راز
خورپه‌ی نیاز
شه‌پۆلی چه‌ن ئاواتی دوور
خزابێته کونجی دڵم
که له‌پڕ ده‌نگت هه‌ڵهێنا
چهندهماسی حهزوتاسهی
ده‌ریای ده‌روونم ورووژان
چهندهوردیلهی نێو هه‌ستم
کهوتنهسهما؟...
من نازانم
به‌ڵام ئهوهندهئهزانم
نهئهوشهوه، نهشهوانی دوای ئه‌وشه‌وه‌ش
له‌بیری من نه‌چوویته‌وه
بیرت وهکووپهپوولهی راز
بهدهورشهمی خه‌ونه‌کانما
ئه‌خولێته‌وه.
--------------------------------------------------------------------------------
"کۆست"
"به‌هاره" ئه‌مساڵ به‌هار خه‌مینه
ده‌شت ودهروکێو سیما خه‌مینه
نه "جمه"ی خه‌ڵکه ، نه "فڕه"ی مه‌له،نه "نوزه"ی ژینه
نه شنه‌ی داروهاژهی روباروبزهوکهنینه
هاواره..داده...گریانه...شینه
"به‌هاره رۆڵه‌م" به‌هار خه‌مینه
کۆستی هه‌ڵه‌بجه‌و مه‌رگی ئه‌وینه.
--------------------------------------------------------------------------------
"که‌له‌بچه"
تاڵێ له په‌لکه‌زێڕینه‌ی یاده‌کانتم
به‌ست به‌قامکی شێعرێکه‌وه
بۆوه‌ی هه‌رکاتێک ئه‌ی بینم،
موچڕکی ئۆخه‌ی وخۆزگابێ بهدڵماو
به‌رگه‌ی خه‌می دووریت بگرم.
ئێستا ئهوتاڵه زێڕکهفته هه‌ڵکشاوه
کهلهبچهیهولهمهچهکی هه‌ناسه‌کانم ئاڵاوه
چه‌ند بجووڵێم زیاتر له‌گیانم توند ئه‌بێ و
له خه‌زانی خۆشه‌ویستی وگڕ بارانی دووری تۆدا
ئۆخه‌ی ژاکا... خۆزگه‌م به په‌لکه‌زێڕینه.
--------------------------------------------------------------------------------
"بیره‌وه‌ری"
کهسۆڕهبی
پرچی خاوی باوه‌شێن که‌ر
ئه‌کاته په‌یکی نامه‌به‌ر
گوڵاوێکی ماچێکی شیرین
ئه‌کاته ده‌م خاکی دڵبه‌ر..
کاتێ هه‌تاو
ملوانکه‌ی زێڕ، ئه‌کاته مل شاخی یاخی
به‌ده‌م سرود وگۆرانی وههڵپهڕکێوه
کراسێکی زه‌ردوسووری ئاودامانی ئهکاتهبهر،...
دڵی خۆزگه‌م
به‌ئاواتی گوڵێکه‌وه دائه‌خورپێ
له‌ئێواره‌ی زستانێکی کپ ومۆندا
تکه‌ی ئاوه‌نگی ته‌نیایی
تکایه سه‌رگۆنای ئاهه‌نگی هه‌ڵپه‌ڕکێ
پرچی کاڵی تاسه‌کانی ، بوون بهدهسماڵی سه‌رچۆپی
دڵی ته‌نگی بووبهخهڵاتی کێ به‌رکێ!
* رۆحی شادوبهههشتی به‌رین جێگه‌ی بێت*
عه‌لی عابدی

به‌درێژایی ته‌مه‌نی پێکه‌وه بوونی بهستهومۆسیقا که به‌یه‌که‌وه ئاوازیان پێکهێناوه و خه‌ڵک به "گۆرانی" ئه‌یناسێته‌وه هه‌میشه هه‌ر خاوه‌ن به‌سته ناو وناوبانگی بوهومۆسیقاژهن ئه‌و بایه‌خه‌ی که شیاوی به هه‌قی خۆیبوو بێ پێی نه‌دراوه‌تێ جا،چ له روانگه‌ی خه‌ڵکه‌وه چ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه.
له‌وانه ئه‌توانین ئاماژه به هونهرمهندکاک "عه‌لی عابدی" بکه‌ین که به‌رده‌وام به ئامێری وێڵۆن قۆڵی بۆ خزمه‌تکردن به مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی هه‌ڵماڵیوه‌و که‌م که‌سیش هه‌ن که ئاگه‌داری ناڵه ناڵی وێڵۆنه دڵ‌پڕ هات وهاوارهکهی ببن!.
کاک عه‌لی عابدی ساڵی1348 هه‌تاوی له‌دایک وبابێکی سه‌قزی له‌شاری سه‌رسه‌وزی سه‌رده‌شت چاوی به ژین هه‌ڵێناوه ئه‌گه‌رچی کاک عه‌لی له باتی که‌لیمه‌ی سهقزو سه‌رده‌شت وسنه... وشه‌ی کوردستان به کار ئه‌بات و نایه‌وێت ده‌لاقه‌ی روانینی به چوارچێوه‌و بازنه‌ی ته‌سکی شاروناوچه ببه‌ستێته‌وه.
له خوێنده‌واریدا به هۆی گیروگرفته‌کانی سه‌ررێی پڕ ههورازو نشیوی ژیان نه‌لواوه بۆی هه‌تا درێژه به خوێندن بدات هه‌رله ده‌ورانی ناوه‌ندیدا وازی له خوێندنی قوتابخانه هێناوه‌و له شه‌سته‌کاندا به گوڵی شێعره‌وه هاتوه‌ته گۆڕه پانی به‌ربڵاوی هونه‌رو ئه‌ده‌بیات که به هۆی ئاشنابوونی له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ره‌شید فه‌یزنژاد هۆگری سۆزی سازه‌کانی مۆسیقا به تایبه‌ت وێڵۆن بوه. عه‌لی عابدی زۆر زووتوانی ده‌ستبه‌رێ بۆ دانانی ئاهه‌نگ که هێشتا هیچ سازێک وه‌ک مڵکی خۆی به‌ده‌ستی یهوهنهبوو ته‌نانه‌ت زمانی مۆسیقایش ئه‌گه‌ر (نوت) بێت نه‌یده‌زانی و زۆرتر هه‌ربه شێوازی گوێ بیستن(گوشی) سازی لێ ده‌دا وئاههنگیشی دائه‌مه‌زران ....
له ساڵی 1373 دا وه‌ک قوتابی چوه‌ته خزمه‌ت مامۆستا ی مۆسیقا خوالێخۆشبوو(موجتهبامیرزاده) له‌شاری تاران وههتاکۆچی دوایی موجتهبامیرزاده به‌رده‌وام رێگه‌ی تاران سه‌قزی بڕی وهوله خزمه‌ت مامۆستاکهیدابوه،له چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی کاک عه‌لی عابدی ئه‌کرێ په‌نجه بنێینه سه‌رئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :
1- ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی مۆسیقی بوه له‌شاری سه‌رده‌شت.
2- به‌رپرسی کۆڕی مۆسیقای" سروه" له ساڵه‌کانی 69و70 هه‌تاویدا له شاری سه‌قز.
3- ئه‌ندام وبه‌ڕێوبه‌ری کۆڕی مۆسیقای"نه‌که‌رۆز" له شاری سه‌قز
4- ئاماده‌کردنی شریتێک بۆ مناڵان له سالی 72دا
5- نووسینی نوتی کتێبێک به‌ناوی (به‌ته‌نیاجێم مه‌هێڵن)له‌ساڵی 2004دا
6- نووسینهوهونوت کردنی کتێبێک به‌ناوی(له‌دڵمایه) ژیان وئاوازهکانی هونه‌رمه‌ند رهشیدفهیزنژادله ساڵی 1385دا

هه‌روه‌ها یه‌که‌م که‌س بوه که دوای کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه به گه‌روی سازه‌که‌ی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌تی گه‌لێکی گه‌یانده گوێچکه‌ی جیهان و ئه‌وسرووده به‌رزه‌ی(به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵن) ی دامه‌زراند که بوه‌ته سومبولونمادی هه‌ڵه‌بجه . و جیا له‌و هه‌ڵوێسته مه‌زنه، هونه‌رمه‌ند عه‌لی عابدی ماوه‌ی نۆزده ساڵه مامۆستای مۆسیقایهوبهردهوام له ژوورهبهرواڵهت ته‌نگه‌به‌رو لهناخداههرهفراوان وبهرینهکهیدا وانه‌ی مۆسیقا به کچان وکوڕان ئه‌ڵێته‌وه.
له لایه‌کی تریشه‌وه گه‌لێک ئاهه‌نگ وگۆرانی ئامادهوبڵاوکردوهتهوه که گۆرانی(شار)ی هونه‌رموند"ژاڵه" یه‌کێکی تر له‌وانه‌یه و گۆرانی بێ‌ژان به‌رده‌وام ئهوئاههنگانهی کاک عه‌لی سازی کردوه وتوویانه‌ته‌وه له‌وانه:هونه‌رمه‌ندان(کامه‌ران عومه‌ر،تارا ره‌سووڵ،دانیال،حسه‌ین دانایی،هێدی قادری،حه‌مه‌ره‌ئوف که‌رکووکی،جه‌لیل یوسفی...)
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی دوو سێ ساڵێکه ده‌ستی داوه‌ته پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کی هه‌ره‌مه‌زن که ئه‌ویش نه‌بوونی ستودیویهکی تۆمارکردنبوو له شاری سه‌قزکه بۆهونه‌رمه‌ندان ببوه کوسپ وته‌گه‌ره ورێگرێکی هونه‌ری که به‌خۆشی یهوهعهلی عابدی به‌هه‌وڵ وتهقهلایهکی زۆره‌وه ئهوستودیوی ئاماده‌کردوه‌و سازکردنی شوێنێکی وا خۆی له خۆیدا کارێکی گهورهوخزمهتێکی پیرۆزی فه‌رهه‌نگی وهونه‌ری یه که هیوادارین نموونه‌ی وه‌ک کاک عه‌لی مان له‌م شاروباژێڕه زۆربێت.
مه‌نسووری ته‌یفووری

له‌که‌لێن و قوژبنی ئه‌م نیشتمانه شیرینه‌دا گه‌لێ که‌س هه‌ن که‌ته‌نانه‌ت ژیانی ئاساییشیان بوه‌ته خوێندنهوهونووسین چونه‌ته قۆناخێکی جدی ولێبڕاوانهترهوه له چالاکی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری دا که کاک مه‌نسووری ته‌یفووری نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رچاوی ئه‌م دیارودهڤهرهیه وله به‌رهه‌مه‌کانی گه‌ر وردبینه‌وه زۆرتر واوێده‌چێ وه‌ک وه‌رگێڕێکی فکری وفه‌لسه‌فی خۆی پێناسه‌بکات....که به‌م پێیهمهنسوور پێی ناوهتهبوارێک که گه‌لی کورد به هۆی هه‌لومه‌رجێک که تێداژیاوه کهمتربۆی لواوه ئاوڕله بواری فکری وفهلسهفییهکی ئه‌وتۆ بداته‌وه،هه‌ربۆیه مه‌نسوور به‌ری لێگرت‌و وهو رێبوارێکی ماندوونهناسیشه.
مه‌نسووری ته‌یفووری ساڵی 1355هه‌تاوی له شاری سه‌قزله‌دایک بوه پله‌ی خوێنده‌واری هه‌تا زانکۆ ی بڕیوه‌و ماوه‌یه‌کیش خوێندکاری زانکۆی کرماشان بوه ودواتر وازی لێهێناوه.
له سالی 74 دابهتێکهڵ بوون له گه‌ڵ کۆڕی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری سهقزچاوی خوێندنه‌وه‌ی کراوه‌ته‌وه‌و قه‌ڵه‌می نووسینی خستوه‌ته‌گه‌ڕو له‌بواره‌کانی : چیرۆک،وتاری فیکری ورهخنهیی،وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می فیکری وفه‌لسه‌فی له زمانی فارسی وهه‌ندێکیش ئینگلیزی دا هه‌تا ئێستا به‌رهه‌می بڵاوکردوه‌ته‌وه،هه‌ندێک چیرۆک و وتاروچهن کتێبێکی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی که ئه‌مانه‌یان چاپ وبڵاوبوونه‌ته‌وه:
1- له نیۆ یۆرکه‌وه بۆکابول/،-به هاوکاری فه رهادی ئه مین پور-نیشانه‌ناسی یانزه‌ی سپتامبر......وه‌رگێڕان
2- کۆمه‌ڵناسی جه‌نگ/.....وه‌رگێڕان به هاوکاری سهردارحهسهنی
3- جۆرج لووکاج / ئیمیری جۆرج....وه‌رگێڕان
4- ئه‌زموونی مۆدێڕنێتی / ...وه‌رگێڕان
5- جوانیناسی شکست/ کۆمه‌ڵێک وتاردهربارهی جوانیناسی فه‌لسه‌فی / مورادفهرهادپوور.......وه‌رگێڕان
6- تیۆری کولتووری له سهدهیبیستم/...... ئاماده‌ی چاپ.....وه‌رگێڕان
7- مارکسیزمی فه‌لسه‌فی رۆژئاوایی/.....ئاماده‌ی چاپ....وه‌رگێڕان
8- ئازادی وخائینانی/....ئاماده‌ی چاپ.....وه‌گێڕان
9- هه‌ستانه‌وه/ کۆمه‌ڵه چیرۆک/ نووسراوه...ئاماده‌ی چاپ
هه‌روه‌ها له بواره‌کانی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری وبه‌ڕێوه‌بردن دا ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوهوئێستهیش له‌شاری سه‌قز ده‌ژی وههروابهردهوامه له راپه‌ڕینی ئهوئیش وکارانه‌ی کهوائیمان وباوه‌ڕی پێیه‌تی که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- جێگری سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی داخراوی" ئاشتی"
- سه‌رنووسه‌ری یه‌ک ژماره‌ی داخراوی گۆفاری کوردستان/ تاران 1382
- ئه‌ندامی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی ئێران
- سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵێک وتاری ره‌خنه‌یی به‌ناوی / نهڤیسار
- وه‌رگری خه‌ڵاتی یه‌که‌می-59- ساڵه‌ی چیرۆک نووسی له کوردستانی ئێران / مه‌ریوان1384
- خه‌ڵاتی- 5- ساڵه‌ی چیرۆک نووسانی رۆژئاوای ئێران/ بانه1384
ئاماژه : په‌یمان مێهری
ساڵی 1356 له شاری سه‌قز له دایک بوه دیپلۆمی هه‌ر له شاری سه‌قز وه‌رگرتوه‌و له ساڵی 1374 به‌دواوه ده‌ستی داوه‌ته هونه‌ری شانۆ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شانۆی سه‌قزه ...
په‌یمان مێهری ده‌رهێنه‌ری گرووپی "خه‌ڵکینه" ئاوا باسی گرووپه‌که‌ی و چالاکیه هونه‌ریه‌کانی ده‌کات : گروپی خه‌ڵکینه له ساڵی 13285 دا دامه‌زراوه و زۆربه‌ی چالاکی یه‌کانی له شه‌قام دا پێش که‌ش ئه‌کات که هه‌تا ئێستا دوو کاری شه‌قامی پێش که‌ش کردوه دووکاری دیکه‌یشی به ناوه‌کانی "کلیل داران " و" که‌ره‌فتوو" ئاماده‌ی پێش که‌ش کردنه ،
ئه‌م گرووپه پێی وایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تی که‌می هه‌یه‌و به‌رده‌وام له فڕکه فڕکی پاروویه‌ک نان دایه ، رۆژی ئه‌وه نه‌ماوه له ساڵۆنێکدا چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک بیت هه‌تا بهوههموه دهردوئازارهوه لێره دابنیشێ وگوێ بیست و بینه‌ری تۆ ببێت به‌ڵکوو ده‌بێ ئێمه خۆمان و سه‌حنه‌و ساڵۆن به‌رینه کۆڵان وگه‌ڕه‌که‌کان و به‌گشتی شوێنی کار‌و فرمانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی پهیامههونهریهکهت به سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پێش که‌ش کردبێت.
ئێستا له شاری سلێمانی نیشته‌جێیه
مه‌لاره‌حمان(ئاواره)

ساڵی 1320هه‌تاوی له گوندی (ده‌گاگا)ی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له دایک بوه له ته‌مه‌نی حه‌وساڵیدا له‌لای مه‌لای ئاوایی "سێفه تاله" ده‌ستی داوه‌ته به‌ر خوێندنی کتێبه سه‌ره‌تایی یه‌کانی ئه‌وکات که‌باوی سه‌رده‌م بوون،پاشان بۆ زانیاری زۆرتر چوه‌ته حوجره‌ی مزگه‌وتی گونده‌کان که ئه‌وکات له هه‌مووکوردستان ته‌نیا شوێنێک بوو هه‌میشه‌ودایم ده‌رکه‌ی ئاوه‌ڵا بوو بۆ زانیاری هه‌ژاران که مه‌لاره‌حمان له ئاوایی "باینجان" ه‌وه گه‌ڕانی گوند به‌گوندوحوجره‌به‌حوجره‌ی ده‌سپێکردوئاوایییه‌کانی "قه‌به‌غڵووجه"وسماقڵوو"جه‌وشه‌ن" مزگه‌وته‌کانی"پێنجوێن"وهه‌ڵه‌بجه"و"شاره‌زوور"و"سلێمانی" شاهیدی ئه‌و هه‌وڵ وکۆششه‌ی "ئاواره"ی تامه‌زرۆی زانین وهۆگروئه‌وینداری ئه‌ده‌ب وهونه‌ر بون وههن...
مه‌لاره‌حمانی ئاواره بێ هووده نه‌بوه نازناوی "ئاواره"ی بۆ خؤی هه‌ڵبژاردوه هه‌ست به بی به‌شی ونه‌بوونی وهه‌ژاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و گڕوکڵپه‌ی به‌تین وتاوی بیری نه‌ته‌وایه‌تی تووشی چهرمهسهرێی زۆری کردوه به جۆره‌یه‌ک که زیندان وشاخ وداخ و دووری وده‌ربه‌ده‌ری و کوێره‌وه‌ری زۆری دیوه.....
به بیستن ودیتنی ناوی "مه‌لا ره‌حمان خه‌یات "وه‌ک که‌سایه‌تی "و' جه‌فایی وئاواره" یش وه‌ک ناز ناوی ئه‌ده‌ب وهونه‌رئه‌توانین ژیانی مامۆستا دابه‌ش بکه‌ینه سه‌ر دووکه‌سایه‌تی( نه‌ته‌وه‌یی وئه‌ده‌بی) که ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یی دابنێین بۆ ده‌رفه‌تێکی دیکه له بواری ئه‌ده‌ب وهونه‌ردا ده‌کرێ به‌شێک له به‌رهه‌می هه‌وڵ وته‌قالای ئاماژه‌پێ بکه‌ین که‌وا سه‌ره‌ڕای چه‌رمه‌سه‌ری زۆری رۆژگار توانیویه‌تی دیوانه شێعرێکی به‌که‌ڵک وپڕبایه‌خ بهۆنێته‌وه که له لای بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌شاری سه‌قزپارێزراوه‌وبه داخه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌هاتوه‌ته نێوکۆڕی کتێبخانه‌ی کوردی یه‌وه.
له‌و به‌شه له کتێبه که دا که‌ئاماده‌ی چاپکردنه زۆرێکی زۆر شێعر هه‌ن که مامۆستا به‌نازناوی (جه‌فایی)یه‌وه‌نووسیویه‌تی له‌و شێعرانه‌دا به‌راستی هونه‌ری مامۆستا خۆی نواندوه‌وسه‌رجه‌م سه‌نعه‌ته شێعری یه‌کان به ئیماژو خه‌یاڵ ووێنه‌ی جوانه‌وه که ئیلهامی له خاڵ وخه‌ت وخه‌فه‌ت وخوێن وخه‌بات و خه‌ڵات و خه‌ڵک وخاکی پاکی کورده‌واری پێوه‌دیاره هاتوته ئاراوه که نموونه‌ی ئه‌و هونه‌ره به‌رزه‌ی مامۆستا له‌و شێعره‌ی خواره‌وه ئه‌توانین به‌دی بکه‌ین .
مامۆستا مه‌لاره‌حمانی ئاواره ئه‌وه‌نده شه‌یدای هونه‌روئه‌ده‌بیات بوه له‌گه‌ڵ هاورێ یه‌کی به‌نازناوی (شه‌یدا) خۆی گه‌یاندوه‌ته سلێمانی وته‌نانه‌ت وێنه‌یه‌کیشیان له‌گه‌ڵ مامۆستا (قانع) وهاورێکه‌ی (شه‌یدا) له شاری سلێمانی پێکه‌وه کێشاوه له‌بیره‌وه‌ری ئه‌و وێنه‌دا مامۆستا ده‌ڵێت: له‌حوجره‌ومزگه‌وتی ئه‌وکات چه‌ن مانگێک له‌خزمه‌ت مامۆستا قانع دابووین رۆژێک وتمان مامۆستا فه‌رموو با بچین وێنه‌یه‌ک وه‌ک بیره‌وه‌ری پێکه‌وه ره‌سم بکه‌ین فه‌رمووی: پێموابێ پێتان وایه من که‌پیرم به‌م زوانه ده‌مرم و ده‌ڵێن ده‌با هه‌تا نه‌مردوه وێنه‌یه‌کی لێ هه‌ڵبگرین چاک بزان ئێمه‌ومانان بۆ خه‌ڵک ئه‌نووسین وله گه‌ڵ خه‌ڵکداین و هه‌رکه‌سێک له دڵی میلله‌ت دا بژی مه‌رگی نیه‌و وێنه‌یشی نه‌بێت هه‌تا هه‌تایه هه‌ر ئه‌مێنێت!..
که به‌داخه‌وه مامۆستا ئاواره یش وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاعیران ونووسه‌رانی کوردستان مه‌رگ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی پێ نه‌دا هه‌تا به‌رهه‌مه‌کانی له‌دووتۆی کتێب دا بدا له‌سه‌ر سینگ وبه‌رۆکی کتێبخانه‌ی کورده‌واری و سه‌ره‌نجام له خۆرنشینی رۆژی 26مانگی گه‌لاوێژی 1374هه‌تاوی دا به هۆی نه‌خۆشی کوت وپڕبۆهه‌میشه ماڵئاوای کرد له خه‌ڵک به‌گشتی وهونه‌روئه‌ده‌بیات به‌تایبه‌ت.. که جێی ئاماژه پێ کردنه له‌ماوه‌ی سێ رۆژ رێ وره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی دا کۆڕێکی شێعر‌و وتار خوێندنه‌وه هه‌رله مزگه‌وتی (ر‌سوڵ اکڕم) له‌گه‌ڕه‌کی به‌ردبڕان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ڕێوه‌چوو ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هه‌ستیاران به شێعر‌و په‌خشان به‌شداری ئه‌وخه‌مه‌گه‌وره‌بوون له‌وانه: خوالێخۆش بوو"شێخ نافێع مه‌زهه‌ر"به‌ڕێزان: عومورفاڕووقی'ده‌روێش فه‌هیمی"ره‌حیم لوقمانی"حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی""ره‌ئوف گوڵ به‌ده‌ن" حه‌سه‌ن ئه‌مینی"مه‌لا سابیر"هادی هه‌رمێدۆڵ"... شێعر‌و وتاریان خوێنده‌وه هه‌روه‌ها به‌رپرسی ئیداره‌ی ئیرشاد کاک عوسمان که‌ریمی و به‌رێز کاک عه‌لی په‌رته‌وی نوێنه‌ری شاره‌کانی سهقزو بانه له‌مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئه‌وده‌وره‌دایش دا به‌شدار بوون . رۆحی به به‌هه‌شتی به‌رین شادبێت.
نموونه‌ی شێعر
رۆژی هیجرانم وه‌کووزوڵفـــــــــــــــــت ره‌ش و توولانییه
له‌نجـــــــــــــــــــــــــــــــه‌که‌ت بووکانیه بۆکانیه بۆکانیه
قه‌تره‌قه‌تره‌ی ئه‌شکی خوێنم سه‌رزه‌مینی کرد به‌گوڵ
به‌ختی گوڵدانی گڵه گـــــــــــــــوڵدانی گوڵ گوڵ دانیه
بازی دڵ به‌ربوو له‌ده‌ستــــــــم زاغی په‌رچه‌م گرتیه‌وه
غه‌یری ئه‌و په‌نهانییه په‌نهانــــــــــــــــــــییه په‌نهانییه
مه‌رکه‌بم ئه‌شقه‌وبیابانــــــــــــــــــــــم جه‌فا زادم غه‌مه
حاڵه‌تم بۆتانه وه‌ک په‌روانـــــــــــــــــه بۆ په‌روانییــــــــه
چه‌رخی دووری که‌سری په‌نجه‌ی کردووم سه‌دحه‌سره‌تا
چونکه رێی ئه‌ولانییه ئه‌ملانییه ئیملانــــــــــــییــــــــــــه
جان فیدا لایه‌ق بهمن بوو تا له لات مه‌قبــــــــــووڵه بوو
قه‌دری زه‌ڕناسی نه‌ما ئه‌و جا نییـــــــه ئه‌مجا نیـــــــــیه
دڵبـــــــــــــه‌رم وه‌عده‌ی له‌دووکوڵمی به من داوه سبه‌ی:
تابـــــــــــــــــــــــــــــــــــــزانن مه‌که وافه‌ردانییه فه‌ردانییه
چوومه هێندووستــــــــانی په‌رچه‌م بۆ سوراخی دڵ به‌دڵ
دیده‌یـــــــــــــی شه‌هلا وتــــــــــــــــی: زیندانییه زیندانییه
مامه‌ڵه‌ی بازاڕی خاڵــــــــــــــی لێوی شه‌کـــــــکه‌رباری تۆ
لایه‌قی شاهانه ئه‌م سه‌ودایــــــــه بێ سه‌ودانیــــــــــــــیه
نیلووفه‌ڕ ئاشق به ڕۆژه بۆیه گـــــــــــه‌ردن کـــــــه‌ج ئه‌کا
سینــــــــه چاکه دیده‌کـــه‌م گه‌ر چانه‌بـــــێ پێت چانیــیه
مایه‌یی پشکـــــــــــــووتنـــــی گوڵـــــــــــزاره باران ونه‌سیم
باری من لاره له‌بــــــــــــــێ تۆ وانیـــــــــــیه قه‌ت وانیـــیه
کاشکی هه‌روه‌ک ره‌قـــــــــــــــیبت وه‌رگری ساغه‌ر ئه‌بووم
چاوه‌که‌ت بێمانــییه بۆ مانیـــــــــیه بۆمانییـــــــــــــــــــــه؟
زه‌وقـــــــــــــی ناسازم به سه‌وتــــی سازه‌که‌ی سازاوه ساز
بۆیه قه‌ولــــــــــم جانییه مه‌رجانــــــــییه مه‌رجانیــــــــــیه
وا له کۆسارا" جه‌فایـــــی" مه‌دحـــــــــــی له‌یل ئینشائه‌کا
تا بڵــــــــێن: دێوانه‌یـــــــه و دێوانه‌کــــــــه‌ی دێوانیــــــــیه
سدیق زوهری
شاری سهقزوناوچهکانی سهقزبهگشتی به‌درێژایی مێژوو مه‌کۆ ومه‌ڵبه‌ندی گۆرانیبێژانی ده‌نگ خۆش وبهتوانابوه کهههمووکات له‌خۆشی وبهشارهت وشایی و گۆڤه‌ندا . له خه‌م وتازهیهداری ودڵته‌نگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ده‌نگیان تێکه‌ڵ به‌قاقای کوڕان وکچانی سه‌رمه‌ستی جوانی وخۆشه‌ویستی دیارودڵداریان کردوه‌و له هه‌مانکاتیش دا به‌شداری سۆزی لاواندنهوی کۆست که‌وتوان وتازیهبارانی ئازیز مردوانیان کردوه‌و به‌گشتی له‌هه‌مووکات وساتێکدا هونه‌ریان ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیان وهه‌ڵس وکه‌وتی خه‌ڵک بوه ، یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌نده بهرزوبهڕێزانهی شاری سه‌قز کاک "سدیقی زوهری"یه که ناساندنی ئه‌مجاره‌مان پێی هه‌ڵ ئه‌کشێ وبه‌ناو و نیشان ورابردووی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌وه باڵائهکات .
سدیقی زوهری ساڵی 1321هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی هه‌تا دیپلۆی ته‌واو کردوه‌و له‌ساڵی1343بوه‌ته مامۆستای قوتابخانه که ماوه‌ی 9ساڵ له گونده‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز بوه‌و دواترلهشاری سه‌قز وانه‌ی به‌مناڵان وتوه‌ته‌وه‌و دوای 30ساڵ خزمه‌ت له‌ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌وبارهێنانی سه‌قزدا له ساڵی 1372داخانهنشین بوه ئه‌م گۆرانیبێژه‌ی شاری سه‌قز ته‌نیا گۆرانیبێژێکی سه‌رده‌می خۆی بوه له سه‌قزدا که هاوکات له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژی له رادێو و میدیاکانی ئه‌وکات دا خاوه‌ن بڕوانامه‌ی پله‌ی دیپلۆمی ئه‌وکات بوه که هه‌ربه‌هۆی تێکه‌ڵ بوونی به‌خوێندن وخوێنده‌واری دنیای مۆسیقای به‌ربڵاوتر بینیوه وئاگهداری زانستی مۆسیقا‌و ئاست وپله‌ی مۆسیقای وڵاتان ومیلله‌تانی ده‌وروبه‌ری بووه که ره‌نگه هه‌رئه‌م ئاگهداربوونه بووبێته هۆی ئه‌وه‌ی که کاک سدیق هه‌وڵی نه‌دابێت به‌رهه‌مه‌کانی کۆبکاته‌وه‌و به ناوی سی دی یان نه‌واری کاست گۆرانیه‌کانی پێش که‌ش بکات به‌واته‌یه‌کی دیکه له‌وباوه‌ڕه‌دا بێت که ده‌بێ زۆرلهمهزیاتر شاره‌زایت له مۆسیقاوملودیه کوردیه‌کان هه‌بێت هه‌تا بۆت ببێ بڵێی منیش هه‌م و به‌رهه‌مم هه‌یه !! دیاره ئه‌م بۆچوونه گه‌وره‌یی و شاره‌زابوونی کاک سدیق ئه‌گه‌یه‌نێت له‌هامان کاتیش‌دا هه‌وڵێکه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان وبه‌ری ئه‌مڕۆ به‌زانستێکی پتره‌وه بچنه خزمه‌تی مۆسیقاوگۆرانیبێژی .
ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا له‌به‌رده‌ست خه‌ڵکدا بێت ئه‌وگۆرانی یانه‌یه که کاتی خۆی کاک سدیقی زوهری له گه‌ڵ گروپی مۆسیقای رادیۆ سنه له‌شاری سنه بهسهربهرهستی خوالێخۆس بوو به‌رێز "ستووده " تۆمار کراوه و بڵاوکراوه‌ته‌وه
مامۆستا سدیقی زوهری لهویهکهم که‌سانه‌یه که چه‌ندین جار له شاری سنه به‌شانازیشه‌وه له‌گه‌ڵ گرووپی "کامکارکان" کاری کردوه‌و گۆرانی پێش که‌ش کردوه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کۆڕی مۆسیقای "زێویه" به سه‌رپه‌رشتیاری کاک ره‌سووڵ میرزاپوور چه‌ن به‌رهه‌می پێش که‌ش کردوه که له 3فستیواڵی ساڵانه‌ی ئێران دا به‌شداری چالاکانه‌یان بوه جارێکیش پله‌ی یه‌که‌میان له فستیواڵی ناوه‌ندی سنه‌دا وه‌ده‌ست هێنا.
هه‌رله‌گه‌ڵ گرووپی مۆسیقای زێویه‌ی شاری سه‌قزدا له چه‌ندین شاری کوردستان دا کونسێرتیان به‌ڕێوه‌بردوه که له شاره‌کانی مه‌هاباد،بۆکان سنه،بانه، سه‌قز و ... هه‌روه‌ها شاری تاران له په‌راوێزی چه‌ند جار چوون بۆفستیواڵهکانی نێخۆی ئێران به‌رهه‌میان پیش که‌ش کردوه، ئه‌وگۆرانی یانه‌ی هونه‌رمه‌ند سدیقی زوهری تۆماری کردون ژماره‌یان ئه‌گاته پتر له بیست گۆرانی که چهندگۆرانی یه‌ک مۆرکی تایبه‌تی کاک سدیقی پێوه‌یه وه‌ک "گوڵی هیوا" به ه به هلهوچاوانه " ئهوبهرههمانهیش که بۆخه‌ڵک به‌ده‌نگی سدیقی زوهری یه‌وه ئه‌ناسرێته‌وه "ترووکه ترووکه‌ی به‌فر کوێستانان گرتی" و "نه‌غمه‌ی ئازادی"و گه‌ڵێک گۆرانی فولکلۆری ناوچه‌ی سه‌قز ن دیاره له په‌روه‌رده‌بوونی وه‌ها گۆرانیبێژێکی ده‌نگ خۆش وره‌سه‌ن بێژدا مۆسیقازانانی وه‌ک کاک ره‌شید فه‌یزنژاد وکاک ره‌سووڵ میرزاپوور ده‌وری به‌رچاویان بوه دیاره له‌که‌س شاراوه نیه که کاک سدیقی زوهری له‌و یه‌که‌م که‌سانه‌یه که فولکلۆری ناوچه‌ی سه‌قزی دووباره بێژی کرده‌وه‌و گیانێکی تازه‌ی به مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی به‌خشیه‌وه ، که ره‌نگه هه‌ربه‌هۆی ئه‌م چه‌شنه هه‌وڵ وکۆششانهوه بوو بێت که مامۆستا مه‌زهه‌ری خاله‌قی له وتوو وێژێکدا ده‌ڵێ: من له‌سه‌قز موعه‌لیم بووم وله‌وێ گۆرانیه فولکلۆریهکانم ئه‌بیست وپێم خۆش بوو که له‌سه‌قزه‌وه بوو من هۆگری گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی بووم.
به وته‌ی کاک سدیق زوهری "مهستوورهئامان" یه‌کێک لهوگۆرانی یانه‌ی ناوچه‌ی سه‌قزه که خاڵهقی به‌قد کوردستان باڵای پێ به‌خشی .
سدیقی زوهری ئه‌م گۆرانی بێژه‌ی سه‌قزی کورده‌واری هه‌رئێستایش له‌شاری سه‌قزدا نیشته‌جێیه زۆر به‌داخه‌وه نه‌خۆشینی که‌م کاری گورچیله‌کانی تاقه‌ت وتوانای ئه‌وه‌ی بۆ نههێستوهتهوه هه‌تا وه‌ک جاری جاران له‌به‌رتریفه‌ی مانگه‌شه‌وی شه‌وانی سه‌قزدا " ترووکه ترووکه‌ی به‌فر"ی کاک سدیق له گه‌ڕه‌که‌کانی ناوقهڵاو سهرپهچهو به‌رزی باوه‌خان ده‌نگ بداته‌وه و دره‌ختی ژین سه‌ر له‌نوێ چرۆی ئه‌شق وهیواو خۆشه‌ویستی بکاته‌وه.
به داخه‌وه ساڵی ۸۶ کۆچی دوایی کرد
عومه‌ری فاڕووقی

ژیان، جگه‌ره‌یه‌کی داگیرساوه به‌لێوی مرۆڤه‌وه و له خۆشی وناخۆشیدا به ههرههناسهیهکی ئینسان جگه‌ره‌ی ژیان مژی لێ ئه‌درێ وبه‌رواڵه‌ت مرۆڤ هه‌لی ئه‌مژێت که‌چی له‌راستیشدا ئه‌وه ژیانه مرۆڤ راپێچ ئه‌کاو به‌ره به‌ره له‌ناوخۆیدا ئه‌یتوێنێته‌وه..که‌وابوو ده‌بێ که‌سێک ببێ مێژووی ئه‌م ژیانه پڕ ههورازونشێوه ته‌نانه‌ت هه‌ربۆ پهندوئهزموونیش بوو بێت بنووسێته‌وه وتۆماری بکات ولهدووتۆی کاغه‌زدا بیسپێرێته به‌ره‌و نه‌وه‌ی دوارۆژ، که‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌خۆشی یه‌وه له شاروباژێڕسهقز قه‌له‌مێکی پڕجهوههروماندوونهناس قۆڵی بۆ ئه‌و ئه‌رکه هه‌ڵمالیوه که ئه‌و ده‌ست ودڵه دڵسۆزه ته‌نیاوته‌نیا کاک "عومه‌ری فارووقی" یه که:ساڵی 1325هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوه.
عومه‌ری فارووقی دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دیپلۆم له دایره‌کانی دوخانیات بۆ ماوه‌یه‌ک بو وهتهکارمهندومووچهخۆر و دواتر به‌رێوبه‌ری خانه‌ی "فه‌رهه‌نگ وهونه‌ر"ی ئه‌وکات بوه وبه‌رپرسی به‌شی شوێنه‌واره مێژوویی یه‌کان و ئاسه‌واره کۆنی نهکانی شاری سهقزو دوای شۆڕشی 1357له کاروباری ئیداریدا نه‌ماوه وههرلهدووکانێکدا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت وه‌ک زمان حاڵی خه‌ڵک نامه‌و شکایه‌ت ورهزایهت بۆ خه‌ڵک ئه‌نووسێت و له بواری فه‌رهه‌نگ وئهدهبیشدا به دووزمانی کوردی وفارسی به‌رهه‌می بڵاوکردوهتهوهکه کتێب وبه‌رهه‌مه فارسی یه‌کانی بریتین له:
1- کومه‌ڵه شێعری(فصل سنگین غربت)...... ئینتشاراتی روزبهان تاران 1357
2- ێوازهای جنبش ....تاران 1358.......تاریخی
3- یادداشتهایی ازکردستان.... تاریخی
4- نگاهی بهتاریخ وفرهنگ کردستان....تاریخی
5- نڤری به تاریخ وفرهنگ سقز جلد 1و 2.....تاریخی
6- پنجاه سال مبارزه درکردستان..... خاگرات نوری شاویس ....تاریخی
7- سردار دانا.....بیوگرافی مرحوم مه‌لا مصطفی بارزانی.......تاریخی
8- کردستان در مسیر یاریخ بهروایت اسناد....تاریخی
9- تذکره سادات و صالحان منطقه سقز.....تاریخی مژهبی
10-مروری بر اسناد تاریخی وفرهنگی سقز- کردستان....تاریخی
هه‌روه‌ها ئهوبهرههمانهیش که وه‌ک کتێب و نامیلکه به‌زمانی کوردی چاپ وبڵاوی کردونه‌ته‌وه که بریتین له:
1- بانگه‌واز، ....هه‌ڵبژێراوی هه‌ڵبه‌سته‌کان....1358
2- رێگه‌ی ژیان.....نه‌زمی کوردی
3- ئهوێستانامهی مینه‌وی زه‌رده‌شت..... چاپی هه‌ولێر
4- وه‌رزنامه‌ی ئاژوان ژماره‌کانی 1هه‌تا 5 سه‌قز
5- خولیای یار....شێعر....ئاماده‌ی چاپ
6- گه‌نجینه‌ی کورده‌واری..........زنجیره‌ی وتاره چاپ کراوه‌کان
7- کارنامه‌ی ههردهشێری بابه‌کان..... تاریخی
8- چاپی 62وتار........ له گۆڤاری سروه‌دا
9- چاپی 10 وتار.......لهگوڤاری گوڵان دا
10-چاپی 35 وتار..... له گوڤاری ئاویه‌ردا
11-چاپی 29وتار..... .له سیروان دا
12-چاپی 16 وتار...... له گوڤاری ئاوێنه‌دا
13-چاپی 5 وتار......... لهگوڤاری مه‌هاباد دا
14-چاپی 4 وتار......... لهگوفاری گه‌لاوێژدا
15-هاوکاری بۆچاپی کیتابی سمکۆی شکاک ......له گه‌ڵ مامۆستا محه‌ممه‌د ره‌سووڵ هاوار...سوی
16-وه‌رگێڕاوی............ نووسینه‌کانی شێخ محه‌ممه‌دره‌ئوف زیایی سه‌قزی
17- کوردستان وبیره‌وه‌ریه‌کانی من......مه‌رحومی میرزاکه‌ریم بارام به‌گی.....تاریخی
18-بۆ ماوه‌ی یه‌ک ده‌وره‌ی دووساڵه به‌رپرسێ ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد بوه له شاری سه‌قز
...به‌خۆشی یه‌وه ئێستایش ههرههیهو به‌رده‌وام له هه‌وڵ وکۆششی ئه‌وه‌دایه نه‌وتراوه‌کان بڵێتهوهونهنووسراوهکان بنووسێته‌وه . به‌وهیوایه
فه‌ردین تاهیری
له‌دواین چۆڕه‌کانی مانگی خه‌رمانانی 86 دا بوو دوانیوه‌ڕۆیه‌ک به هێواشی له ده‌رکه‌ی نیوهتاکی گارژی ماڵی ئاغای تاهیری چوومه ژوورێ و دیتم کاک فه‌ردین سه‌رقاڵی سازکردنی ئامێری ویوڵۆنه ، کاک فه‌ردین به دیتنی ئێمه زۆرخۆشحاڵ بوو دوای چاک وچۆنی ....چوینه سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌م دوای لێدوانێکی زۆر ... داوای کرد به هیچ شێوه‌یه‌ک نامه‌وێ وه‌ک هونه‌رمه‌ند که‌س بمناسێت و خۆم له کرده‌ی چه‌ند ساڵه‌ی خۆم په‌شیمانم !!...
دیاره ئه‌وشێوه به‌ره‌نگاری یه بۆ من و ئه‌وانه‌ی وه‌ک من ده‌یانه‌وێ بیوگرافی یه‌ک له وکه‌سایه‌تیانه کۆبکه‌نه‌وه‌و نه‌وه‌ی داهاتوو ئاگه‌داری چالاکی یه‌کانیان بکه‌ن شتێکی ئاسایی بوو به‌ڵام کاک فه‌ردین له راده‌به‌ده‌ر دڵی له رۆژگار‌و خه‌ڵک و به‌رپرس و هه‌ر مه‌موو شتێک که‌یل بوو که هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر مافی خۆی بوو... ئێمه وه‌ک بێ ئه‌خلاقی یه‌کی رۆژنامهگریش گه‌ر حیسابم بۆ بکه‌ن گوێم نه‌دایه سکاڵاکانی ئه‌و وئه‌م چه‌ند دێڕه‌م له دیداره‌که دابه‌زاند و چه‌ند وێنه‌یه‌کی هاکازایم گرت که دوارۆژ نه‌بێته داخی سه‌ردڵم ...
مامۆستا" فه‌ردین تاهیری" ساڵی 1344 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوه دیپلۆمی وه‌رگرتوه‌و ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوهوخاوهنی خاوخێزانهو دوومنداڵیشی هه‌یه و به ئه‌شق وتاسهیهکی زۆره‌وه که به مۆسیقا بویه‌تی هۆگری مۆسیقا به تایبه‌ت ئامێری ویولۆن بوه هه‌ر خۆی به شێوه‌ی بیستن فێری ئه‌و سازه بوه و که‌س به مامۆستای تایبه‌تی خۆی نازانێت بێجگه له سۆزی ره‌سه‌نی مۆسیقای کوردی نه‌بێت ،
کاک فه‌ردین له گه‌ڵ ئه‌وی که ژه‌نیارێکی په‌نجه‌ره‌نگینی بواری مۆسقایهوشارهزایی ته‌واوی له بواره‌کانی نوتی مۆسقا هه‌یه و گه‌لێ شریتی تۆمارکراوی خوالێخۆش بوان وه‌ک سهیدمحهمد سه‌فایی و حهمهنهجار شاهیدی چالاکی یه‌کانی کاک فهردینن ئه‌وه بۆ ماوه‌ی پتر له 10 ساڵه له ژوورێکی بچووکی ماڵی خۆیاندا سه‌رقاڵی سازکردنی سازی وێولۆنهو هه‌موو کاروپیشه‌ی بوه‌ته ئه‌و ساز دروست کردنه که له دارودره‌ختی کاج و ئه‌فرا دورستیان ئه‌کات وبه‌داخه‌وه ئه‌ودوو جۆرهداره له ناوچه‌ی کوردستان نایه‌ته به‌رهه‌م و به‌زۆری له وڵاتی کانه‌داو شومالی ئێران دا هه‌یه
له بیره‌وه‌ریه‌کانی دا باسی گه‌لێ شه‌و ورۆژانێکی کرد له گه‌ڵ مامۆستاکانی مۆسیقا‌و ده‌نگخۆش وگۆرانی بێژانی ئه‌وشاره پێکه‌وه کاریان کردوه له‌وانه کاک ره‌شیدفه‌یزنژاد کاک عهزیزسهیفی سه‌روان محهمهدناهید ، خوالێخۆشبوو سه‌یدمحه‌ممه‌دی سه‌فایی حه‌مه‌نه‌جاڕ کاک تایرخهلیلی و گه‌لێ هونه‌رمه‌ندی دیکه ...
له‌م دیداره‌دا هاتینه وتوو وێژکردن له گه‌ڵ کاک فه‌ردین به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیزنی ئه‌وه‌ی پێ نه‌داین بیدوێنین هه‌رخۆی دڵی پڕ بوو له قسه له دادوگازهندهو گله‌یی وبناشت له وه‌زعی هونهروهونهرمهند به‌گشتی به تایبه‌ت ژه‌نیاره‌کان له ناوچه‌که‌دا ...
لهسهرئهوبڕوایه بوو هونه‌ر هیچ بایه‌خێکی نیه‌و له خۆڕایی ئێمه ژیانی خۆمان وماڵ ومنداڵمان به فێڕۆ داوه و وتیشی ماوه‌ی 20 ساڵی ره‌به‌قه تێکه‌ڵ به بواری هونه‌ری بوم بۆ 10ساڵ ئه‌چێ له‌م ژووره‌دا به دروست کردن و سازکردنی ئامێری ویوڵۆنهوه سه‌رقاڵم هه‌تا ئێستا که‌سێک نه‌بوه بپرسێ و بڵێت چی ئه‌که‌ی ؟!
دیاره ئه‌م چی ئه‌که‌ی و سه‌رقاڵی چیت؟ ته‌نیا مه‌به‌ستی کاک فه‌ردین نه‌بوو به‌ڵکوو ئه‌یوت من که ئامێری وێڵۆن ساز ده‌که‌م به گرانترین شێوه که‌ل و په‌له‌کانی وه‌ده‌ست دێنم هه‌تا سازیان ده‌که‌م دواتر چاوه‌ڕوان ده‌مێننه‌وه هه‌تا به‌ڵکوو ژه‌نیارێک په‌یدا ببێت و ده‌ست ومشتاخی له‌گه‌ڵ بکات که زۆر به که‌می ئه‌ودیداره دێته ئاراوه ناڵێم هونه‌رمه‌ند نین زۆرن و به‌ڵام هه‌تا سازی وڵاتی چین که هه‌رزانتر وه‌گیر ده‌که‌وێ ببێت که‌م ژه‌نیار هه‌یه که وه‌دوای ده‌نگی ره‌سه‌ن و خۆشی وێڵۆنی چاک بکه‌وێ و پاره‌ی بۆ ببژێرێت !!..
به‌داخه‌وه چی دیکه‌و له‌مه‌زیاتر نه‌مانتوانی کاک فه‌ردینی دڵپڕوکهیل له رۆژگار بدوێنین.
ئاماده‌کردنی حه‌سه‌ن ئه‌مینی
"بێهرووز چوپانی"
به‌خۆشی یه‌وه رۆژ له‌دوای رۆژ گه‌نجان و لاوانی خاوه‌ن به‌هره‌ی فه‌رهه‌نگی وئه‌ده‌بی و هونه‌ری له شارودیارهکهماندا زیاتر سه‌رهه‌ڵ ئهداودهبنه مایه‌ی خۆشحالێ و هیواپێ بوونی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و سه‌قز به تایبه‌تی ، یه‌کێکی دیکه له‌و لاوه خاوه‌ن به‌هره‌و هه‌ستیارانه‌ی شاری سه‌قز کاک "بێهرووز چووپانی " یه که سه‌رنجی ئه‌مجاره‌ی پێنووسی "پێناسه" ی ماڵپه‌ڕی چل چه‌مه‌ی بۆلای کار‌و چالاکی یههونهریهکانی خۆی راکێشا .
هونه‌رمه‌ند بێهرووز چووپانی ساڵی 1360 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وهه‌تا دیپلۆمی هه‌ر له شاری سه‌قز ته‌واو کردوه و دواتر له زانستگه‌ی فه‌نی رازی شاری ئه‌رده‌بیل وه‌ک خوێندکاری هونه‌ری ته‌جه‌سومی وه‌رگیراوه و دوای ته‌واوکردنی زانستگه له شاری کرماشان هونه‌ری نه‌قاشی دیواری په‌ره‌پێ ئه‌داو له چالاکی یه‌کانی هونه‌رمه‌ند کاک بێهرووز چووپانی ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به ئه‌م کاروچالاکی یانه‌ی خواره‌وه :
1- به‌شداری له کێ به‌رکێی پارێزگا له ده‌وره‌ی دووهه‌می ناوه‌ندی له ساڵی 72 – 73 هه‌تاوی .....وه‌رگرتنی پله‌ی سێهه‌م.
2- به‌شداری له کێ به‌رکێی لێکۆڵینه‌وه‌یی هونه‌ر له پارێزگادا ده‌وری دووهه‌می ناوه‌ندی ساڵی 72و73 هه‌تاوی وه‌رگرتنی پله‌ی یه‌که‌م.
3- به‌شداری له پێشانگای.. گه‌لی تهڕراحی ونقاشی ده‌بیرستانی کارودانشی سه‌قز ساڵی سێهه‌می دواناوه‌ندی سه‌قز.
4- به‌شداری له پێشانگای.. گه‌لی هونه‌ر جه‌ژنی مێهره‌گان زانکۆی محه‌ققه‌قی ئه‌رده‌بیل ساڵی 1379.
5- به‌شداری له پێشانگای.. گه‌لی هونه‌ر جه‌ژنی مێهره‌گان زانکۆی محه‌ققه‌قی ئه‌رده‌بیل ساڵی 1380.
6- به‌شداری له پێشانگای.. گه‌لی ته‌ڕڕاحی ونهقاشی له کونگره‌ی شێعری نالی 1380 هه‌تاوی سه‌قز.
7- به‌شداری له سێهه‌مین دووساڵانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌قاشی هاوچه‌رخی جه‌هانی ئیسلام.
8- به‌شداری له شه‌شه‌مین فستیواڵی هونه‌ری ته‌جه‌سومی لاوانی رۆژئاوای ئێران مه‌ریوان ..گه‌لی ساڵی 1385 هه‌تاوی.
هه‌روه‌ها خاوه‌ن ئیمتیاز‌و به‌رپرسی کانوونی پڕوپاگه‌نده‌ی "هانی" و ئیسته‌یش نێشته‌جێی شاری سه‌قزه،
مامۆستا خه‌مین
گهرلاپهڕهکانی مێژووی نووسراو ونه‌نووسراوی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵبده‌ینه‌وه گه‌لێ زاناوبلیمهت بوونه‌ته ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری و به‌رده‌وام ته‌نانه‌ت له شه‌وه ئه‌نگوسته چاوه‌کاندا ئه‌دره‌وشێنه‌وه ، یه‌کێک له‌و زانا و زاته پاک وبێگهردانهی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی کورده‌واری له‌ناوچه‌ی سه‌قز خوالێخۆش بوو مامۆستا مه‌لاعه‌لی سه‌عدی ناسراو به "خه‌مین" که له ناساندنی ئه‌م جاره‌ماندا سه‌ردانی حوجره‌ی هه‌ست وخه‌یاڵی ئه‌که‌ین و شێعری ته‌ڕوپاراوی ئه‌ومامۆستایه هه‌ست پێ ده‌که‌ین.
مامۆستا "مه‌لا عه‌لی سه‌عدی خه‌مین " ساڵ 1300 هه‌تاوی له گوندی "سڵێمان که‌ندی" له ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی سه‌قز له‌دایک ده‌بێت ، مامۆستا له ته‌مه‌نی 5 ساڵاندا دایک وبابی کۆچی دوایی ئه‌که‌ن وه‌ک ده‌ڵێن به هه‌تیوی له لای ئامۆزایه‌کی به ناوی "مه‌لا شێخ جه‌لاله‌دین "گه‌وره ئه‌بێت ، له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا ئه‌چێته به‌ر خوێندن و کتێبه‌کانی باوی سه‌رده‌م وه‌ک بوستان وگوڵستان و دیوانی حافز ....له‌به‌رئه‌کات هه‌ر به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین له ژیانی خۆیدا هه‌یبوو مامۆستا خه‌مینیش له سایه‌یدا ده‌بێته هۆگری کتێب و تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بابه‌ته ئه‌ده‌بی یه‌کان که مامۆستا خه‌مین له داوێنی چیاورهزوباخی کورده‌واریدا چرۆی هه‌ستی ده‌پشکوێ و له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا یه‌که‌م هه‌ڵبه‌ستی هۆنیوه‌ته‌وه و به‌دوای ئه‌ودا ده‌ست ئه‌داته فێربوونی سه‌رف ونهحوی عه‌ره‌بی و هاوکات له‌گه‌ڵ موتالای بهرههمهئهدهبیهکانی شێعر کتێبه مێژوویی وجوگرافیاکانیش ئه‌خوێنێته‌وه ، له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا کتێبی "یوسف وزڵێخا " وهردهگێڕیته سه‌ر زمانی کوردی و له‌و وه‌رگێرانه‌دا هۆنه‌ر و ناسک خه‌یاڵی مامۆستا خه‌مین خۆ ئه‌نوێنێ و بۆ شاره‌زایانی هونه‌روئه‌ده‌بی کوردی زیاتر ئاشکرا ئه‌بێت ، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ : غه‌زه‌ڵه تهڕوبهتازهکانی ده‌ورانی لاوی که له‌گه‌ڵ حه‌لاوه‌تی ئه‌وینێکی ئاگراوی وپاک تێکه‌ڵ ببوون تهراوهتێکی تایبه‌تی یان داوه به شێعره‌کانم "
به‌داخه‌وه به‌شی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی مامۆستا به‌تاڵان چون هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێ : شه‌وێک بۆره فه‌قێیه‌کی رووره‌ش له لیباسی میوانێکی له مه‌ردی بێ به‌ش بوه‌ته میوانی و له دڵ‌پاکی مامۆستا که‌ڵکی وه‌رگرتوه و له‌گه‌ڵ چه‌ند کتێبی خه‌تی ونایاب دا به‌دزیه‌وه هه‌ڵی گرتوه‌و هه‌ڵاتوه ، هه‌رچه‌ند مامۆستا زۆر هه‌وڵی دا هه‌تا بیبینێته‌وه به‌ڵام بێ سوود بوو که هه‌ر ئه‌م رووداوه شوێنه‌وارێکی خراپی له‌سه‌ر رۆحیه‌ی مامۆستا خه‌مین دا دانابوو که هه‌تا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک وازی له نووسین وخوێندنه‌وه هێنابوو .
شێعره‌کانی مامۆستا خه‌مین پتر له ده‌هه‌زار دێڕن که زۆربه‌یان کوردین و به شاره‌زابوون له دهستوورزمانی فارسی شێعری فارسیشی هۆنیوه‌ته‌وه و به‌رهه‌می عه‌ره‌بیش له شێعرهکانیدا دیوانه‌که‌یان بۆن خۆشتر کردوه .
له بابه‌ت زانستی ئاینیشه‌وه مامۆستا دوای ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین فێری بابه‌ته‌کانی ئهوسهرهدهمهدهبێت له خزمه‌ت مامۆستای به‌ناوبانگ حاجی مه‌لا سه‌یفه‌دین خانی غه‌فاری به‌ته‌واوی ره‌وانی ده‌کات و هه‌رله‌خزمه‌ت ئه‌ودا ئیجازه‌نامه وه‌رده‌گرێ و پاشان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌وکات مه‌دره‌کی لیسانسی پێ ئه‌درێت .
مامۆستا دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌نامه ئه‌چێته ئاوایی "باشبڵاغ" ی سه‌قز وله‌وێ چوار ساڵ به‌رنوێژی ئه‌کات و دواتر ئه‌چێته دێی "کوردکهن" ههرلهوناچهدا بۆماوه‌ی ساڵێک دواتر ده‌چێته گوندی مێژوویی "زێویه" ودوای ماوه‌یه‌ک له‌ویشه‌وه ئه‌چێته گوندی "قوزڵوی سۆفیان" به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که حه‌سه‌ن خان وبرایم خانی که‌یخوسره‌وی که ئاغای گوندی زێویه ده‌بن بهرێزوحورمهتهوه ئه‌چن به‌دوایاو ده‌عوه‌تی لێ ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت له‌به‌ردڵی ئه‌و مزگه‌وتی کۆنی ئاوایی زێویه سه‌رله‌نوێ تازهئهکهنهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه گوندی زێویه وماوه‌یه‌کی زۆر له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه . هه‌رله گوندی زێویه مامۆستا له لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌بت وئهسنادهوهدهفتهری ره‌سمی سه‌بتی ئیزدواج وته‌ڵاق داه‌نێ و دوای ماوه‌یه‌ک ده‌بێته موعه‌لیم وبۆ یه‌که‌مجار قوتابخانه ی ره‌سمی له گوندی زێویه به مامۆستایه‌تی خه‌مین ی شاعیر ده‌ستبه‌کار ده‌کات ، دیاره هه‌ر به‌هۆی ئه‌م تایبهتمهندیانهوهیه که "رهشیدکهیخوسرهوی"نووسه‌ری کتێبی ده‌وارنی بی خه‌به‌ری که باسی زێویهدهکات چه‌ندین جار به باشی ناوی مامۆستا ده‌بات .
مامۆستا ساڵی 1342هه‌تاوی ئه‌چێته گوندی "سوننه‌ته" له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز – سنه که له‌ساڵی 1353دا له وێ تووشی نه‌خۆشینی زه‌خمی مه‌عده ئه‌بێ و بۆ چاره‌سه‌رکردنی گه‌رمێن وکوێستانی زۆرده‌کات له ساڵی 1362دا نیشته‌جێی شاری سه‌قز ده‌بێ و له گه‌ره‌کی خۆیان مزگه‌وتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی سازده‌کات و له زستانی ساڵی 1363 دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی یه‌که‌ی ده‌چێته شاری ته‌ورێز که له گه‌ڕانه‌وه‌دا له کاتژمێر چواری به‌یانی له‌شاری بۆکان کۆچی دوایی ئه‌کات .مامۆستا له سه‌رده‌می خۆیدا له گه‌ڵ زۆرێک له هاوه‌ڵانی شاعیری نامه‌و چامه‌ی هه‌یه وه‌ک خوالخۆشبوان شێخ نافێع مه‌زهه‌ر ، سه‌ی کامیل ئیمامی ، مه‌لاعه‌بدول که‌ریمی هیدایه‌تی ، مه‌لاکه‌ریمی زاری ، سه‌ی برایم ئه‌فخه‌می و هه‌روه‌ها به‌ڕێزان مه‌لا عومه‌ر ساڵحی ساحێب ، سه‌عید نه‌جاری ئاسۆ ....
مامۆستا خه‌مین دیوانه شێعرێکی له پاش خۆی به‌جێهێشتوه که هه‌تا ئێستا بڵاونه‌بوه‌ته‌وه له شێعره کوردیهکانیدا نازناوی "خه‌مین " وله فارسیهکانیدا "حه‌زین" ی بۆ خۆی داناوه هه‌ر بۆیه له فارسیه کاندا ده‌فه‌رمێ:
بسي درد و بسي درمان چشيدم بسي هجر و بسي حرمان كشيدم
نديديم غير حزن و نالة و اة تخلص را [حزين] من برگـــــزيدم
دیوانی شێعری مامۆستا به هۆی هه‌وڵی کاک ئهنوهرو کاک ناسێح وکاک فوئادی کوری وهه‌روه‌ها خهتهخۆشهکهی کاک ناسری وسووقی زاوایان کهدووبارهنووسی کردوه‌ته‌وه له‌فه‌وتان رزگاری بوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین به‌م زوانه له لایه‌ن ئاغای ئه‌نیسی یه‌وه به ویراستاری دوکتور شابازی موحسینی بێته بازاڕه‌وه
له کۆتایی دا دوونموونه له شێعره کانی مامۆستاتان پێش که‌ش ده‌که‌ین که ده‌فه‌رمێ :
تاري گێسوت را مةكێشة چيـتة تۆبــةم كارةوة
چـون بنـاغةي قةلبي من بةسراوةتۆ بةو تـارةوة
رۆژي رووي خۆت دامةپۆشة تۆبةلةيلي زولفةكةت
بةس دلَي من كةلةدووري خۆت بة كوورةي نارةوة
كـةم بة بـةرقي جـازبةي چاوت بسـووتـيـَـنة دلَــم
ئـةم رةوشتـة عةيـبـة بۆ تۆ چيـتـةبـةم بـێچـارةوة
ئةو وةفاو عةهدو سةفاي پێَشـوتة كوانێ بێ وةفا
ئـةو وةفـا حةيفة بة زولماتي جـةفـا مــةيــشارةوة
تيري مــوژگانـت لة رۆحم كاري كــردوةو رۆيـــوة
كـوَشتـةيي تـيــرم نـةمــا كارم بـة تيــروو تـارةوة
بــؤ په‌رێشان كـردني زولفت په‌رێـشانم مـةكــــة
گێژي ئةفعي دةردوو رةنجم چيمـة من بةو مارة وة
گ ێژ ئةخۆم وةك تاريهةوريَشملةدووري روويي تۆ
زۆر لــةمێژه نـةك لـة پارۆ بـێ وةيـا پيــَـرارةوة
باري غـةم بارة لـةسـةر شانـم بـةباريَ جــةورةوة
ئاة و نالَيـنـمـة هةميـشة من بةدةس ئةم بـــارةوة
زةردةروخسارم لةبةرجةوريئةتۆوتةعنةي رةقيب
دةرخـة روخـسارت بنـێ مةرهـةم بـة ئـةم بيــمارةوة
ديدةكةم خۆ ديــدةكةي من ديدةباني ديــدةتــة
كةم حةزيـنــم كة لـة حةسـرةت ديــدةن و ديـــدارةوة
گه‌ر له ناڵینی[خةمين]مةحزووني بۆ تۆروو ئةدا
جوابي دةو راي دة و دةري كةو بيخة ئةو پةڕ شارةوة
ئه‌م شێعره‌یش له شێعره فارسی یه‌کانی یه‌تی :
بشنو اي آرام جانم ناله هاي زار را مويه هاي جانگدازم ضمن اين اشعار را
پيري و زخم معده حملهور بر تن شده نا اميدي زان دو بدتر سخت كرده كار را
زخم تير گفته هاي مردماني دد صفت دم به دم افزون كنند اين درد و اين آزار را
ديدن روي كريه خائنان بد سرشت محو بنموده است ذوق جلوه دلدار را
گر به شهر آيم ز قيل و قال شهر آزردهام سر به سر در فسق بينم شارع و بازار را
و‌ر روم در روستا غرق است د ر جهل و ال‌م شرم دارم ديدن آن وضع نا هنجار را
و‌ر بصحرا سر نهم صحرا پر از نيش است وخار بينم آن‌جا لا ابالي مرد گندم كار را
پا به مسجد مي نهم تا فارغ از دنيا شوم بينم آن‌جا دام گستر صوفي عيار را
ترك گويم مسجد و سوي دبستان مي روم تا بيابم مونسي با ذوق و خوش اطوار را
ديدم استادش ز فرط باده پيمايي خراب در كف ساقي نهاده نام و ننگ و عار را
سوي زاهد مي روم تا دل بياسايد دمي بينمش جاهل به كنهي معني اسرار را
اهل دل را از كجا يابم خدايا از كجا تا به خاك پاش سايم صورت و رخسار را
كاشكي مادر مرا هرگز نزادي اي دريغ تا نمي ديدم جهان و ده‌ر افسون كار را
سر به سر عمر " حزين " بگذشت در حرمان وآه
نا چشيده نوش و ديده صد هزاران خار را
ره‌حیم لوقمانی
هه‌مووساڵێک له دواین چۆڕه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شه‌مه‌دا هه‌ر رادیۆومیدیایهک چاولێ بکه‌ی وگوێبیستیان بیت بێ گومان ئه‌و سرووده به‌رزه‌ی نه‌ورۆز لێده‌ده‌ن.
له‌کاتی دنه‌دان وهاندانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆخۆڕاگری وبه‌رخودان دیسان هه‌ر میدیاکان ورادیوکان سروودی "من پشکۆیه‌ک لهوئاگرهم" داده‌نێن و به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ نه‌جمه‌دینی غوڵامی هه‌روه‌ها شێعری "تاقه‌دار" به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ند بێهنام تاهیری ده‌یبیسین وگه‌لێک شێعری وه‌ک ،ئه‌ستێره، و،داربه‌ڕوو،که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵک به‌تایبه‌ت گه‌نجانی سه‌رده‌می شۆڕشی57 ئێران لهبهریانهو به‌رده‌وام ئه‌یڵێنه‌وه که خاوه‌نی ئه‌وبه‌رهه‌مه به‌رزوپیرۆزانه ته‌نیاوته‌نیا شاعیر کاک ره‌حیم لوقمانی یه.
کاک ره‌حیم لوقمانی ساڵی1338 هه‌تاوی له گوندی سه‌ڵته‌که‌ڵتوو له‌ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له‌دایک بوه
شاعیرونووسه‌ری سه‌قزی سه‌ره‌تا له گونده‌که‌یانه‌وه چوه‌ته به‌رخوێندن پاشان له شاری سه‌قز دیپلۆمی لهدانشسهرا وه‌رگرتوه‌و له‌گونده‌کانی ناوچه‌ی ،خوڕخوڕ،سه‌را،گه‌ورک ،سه‌رشیوی سهقزبوهته مامۆستای قوتابخانه دواتر له زانستگای په‌یام نوور وه‌ک خوێندکار وه‌رگیراوه‌و لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی وهرگرتوهوئێستا له شاری سنه مامۆستای قوتابخانه‌یه.
هونه‌رمه‌ند ره‌حیم لوقمانی نه‌ک هه‌ر قه‌ڵه‌می ئه‌ده‌بی وهونه‌ری به‌ده‌سته‌وه بوه به‌ڵکوو هه‌ربه هۆی ئه‌شق وهۆگریهکی زۆر که بهمووسیقای ره‌سه‌نی کوردی هه‌بوو فێری ئامێری مۆسیقایش بوهوسازی ته‌مبوور لێده‌داو وته‌نانه‌ت قوتابیشی له ماڵی خۆیدا وه‌رگرتوه..
کاک ره‌حیم له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران دا هه‌رچه‌ند مێر منداڵ بوو به‌ڵام شێعری شۆڕشگێڕی له کۆبوونه‌وه‌کانی زه‌مانی شۆڕش دا ئه‌خوێنده‌وه ودواتر لهرادیو ولهگوڤارهکوردیهکاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه به‌نازناوی "نه‌که‌رۆز، و شیروان"
له‌سه‌رزۆربه‌ی قاڵب وکێشی شێعری کوردی کاری کردوهوشێعری هه‌یه ساڵی
1982 له‌سه‌رهه‌ندێ لهوشێعرانه له‌سه‌رکار لابراوه، دواتر ساڵی 1983و84 چه‌ند جارگیرو گرفتی بۆ پێش هاتوه ، ته‌نانه‌ت له‌زیندانی شاری سه‌قزیش بووه.
ساڵی 1985 به که‌فاله‌ت ئازادکراوه‌و دوای ئه‌وه چووته ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی "سروه" له‌شاری "ورمێ" وله‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان وکادری نووسه‌ران ده‌ستی به‌کار کرد.
ساڵی 1987 که‌نه‌یده‌توانی بنه‌ماڵه‌که‌ی جێ بهێڵێت بانگ کراوه‌ته‌وه بۆسه‌ر کاره‌که‌ی که مامۆستایی له قوتابخانه‌کان دابوو، به‌ڵام پاش موحاکمهیهک له تاران به‌که‌م کردنه‌وه‌ی یه‌ک سوم له مووچه‌ی مانگانه‌ی مه‌حکووم کراوهوبهوپاره زۆره !!! هاتوه‌ته‌وه سه‌رکاره‌که‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌رساڵه‌ی له‌گوندێکی ناوچه‌ی سه‌قز مامۆستایه‌تی ئه‌کرد ده‌ستیشی کرد به‌کۆکردنه‌وه‌ی چیرۆکی کوردی ونووسین و بابه‌ت وبه‌رهه‌می ئه‌ده‌بی..
به‌رده‌وام له بۆنهوموناسبهته کوردیه‌کاندا به‌شداری کردوه وبه‌رهه‌می پێش که‌ش کردوه
لهسهرزهحمهت وگیرفانی به‌تاڵی خۆی خوێندنی درێژه پێداو له به‌شی زمان وئه‌ده‌بی فارسی دا! له زانستگه‌ی په‌یام نووری سه‌قز لیسانسی وه‌رگرتوه
به‌هۆی هه‌ندێ گیروگرفت وبانگ کردنی په‌یتا په‌یتا......ناچار ساڵی 1999 به‌ماڵه‌وه چووته به‌ر بناری کێوی ئاویه‌ر واته شاری سنه له وێش هه‌رچه‌ند به تاڵی ودژواری ژیانی تێئه‌په‌ڕی به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا راهات وئه‌مجاره‌یان بووته مامۆستای دواناوه‌ندی و ده‌رسی فارسی ! به‌مناڵی کورد ده‌ڵێته‌وه " هه‌رچه‌ند هه‌میشه رێگه‌ی خوێندن ونووسینی کوردی بۆمناڵانی کورد شی ئه‌کاته‌وه"
له‌زۆربه‌ی کونگرهو سمیناره ئه‌ده‌بی وکوردیهکاندا بهبهرههمهوه به‌شداری کردوه..
له کونگره‌ی مه‌وله‌وی له شاری سه‌قز.
هه‌روه‌ها له مێهره‌جانی مه‌وله‌وی له‌ساڵی 2000دالهشاری سلێمانی که وتارێکی باشی لهسهرئیقاعی شێعری مه‌وله‌وی پێش که‌ش کرد
له شاری سنه له کونگره‌ی هه‌ورامان وسمینارگهلی شێعری وئه‌ده‌بی کوردی به‌شداری کردوه وبه‌رهه‌می پێش که‌س کردوه.
ساڵی 2006 له‌کونگره‌ی نالی له‌سه‌نته‌ری ئێڵ به‌گی جاف له‌سلێمانی بهوتارهوهبهشداربووه
ساڵی 2003 له‌چه‌ند دهفتهربهرههمی چه‌ندساڵه‌ی به‌شێکی بچووکی به‌ناوی"زامستان" لهچابدا ئه‌وساڵانه چاپ و په‌خشی کتێبی کوردی وه‌ک ئێستا پڕئاستهنگ وبه‌ربه‌ست نه‌بوو! له‌پێشدا ئینتشاراتی گۆران له‌سنه به‌بێ ره‌زامه‌ندی شاعیرشێعرهکانیان به‌شێوه‌یه‌ی"ریسوگرافی" چاپ کرد‌و به‌ناو ده‌زگای خۆیانه‌وه په‌خشیان کرده‌وه. به‌ڵام دواتر" ئینتشاراتی پهرتهوبهیان" به‌شێوه‌یه‌کی رێک وپێک چاپیان کردوههرزۆرزوویش له‌بازاڕدا ته‌واوبوو.
ههرئهوساڵه ده‌زگای پهرتهوبهیان کتێبی"فاشیزم چیه"یان بۆ چاپ کرده که وه‌رگێڕانی کۆمه‌ڵه جیرۆکه‌کانی یهلمازگۆنایه، که جێی خۆیه‌تی سپاسی ده‌زگای چاپ وپه‌خشی" پهرتهوبهیان" بکه‌ین.
ئهوکاروبهرههمانهی که ئاماده‌ی چاپن:
"ده‌نگی باران" کۆمه‌لێک شێعر بۆمناڵان ..........ئاماده‌ی چاپه.
"کۆماری بێده‌نگی" کۆمه‌ڵه‌شێعرێکی تازه‌یه........ که ئاماده‌ی چاپه.
کۆمه‌ڵێک ئهفسانهوچیرۆکی کوردی ناوچه‌ی سه‌قز وموکریان ....ئاماده‌ی چاپه.
"که‌شکۆڵێک له‌ئه‌ده‌بی بێگانه" وه‌رگێڕانی چه‌ند کورته‌چیرۆک.... ئاماده‌ی چاپه.
"که‌رێک میداڵی وه‌رگرت" سێ چیرۆک بۆ زمانی تازه‌لاوان....ئاماده‌ی چاپه "
وه‌رگێڕانی شێعره‌کانی "شاندورپتوفی" .......ئاماده‌ی چاپه.
نووسینی چه‌ند کورته چیرۆک .... ئاماده‌ی چاپ.
ئه‌وچه‌ند نموونه‌یش له شێعره‌کانی ئهخهینهبهرسهرنج و‌دڵ ودیدهی بیسه‌ران وخوێنه‌ران وبینه‌رانی:
"عه‌داڵه‌ت"
لهسهردهروازهی دادگای شاردا
ره‌مزی عه‌داڵه‌ت
وه‌ک نامه‌یه‌کی ههڵچڕاوم دی
له‌تای ترازوو
لانه‌ی شێواو و
لاشه‌ی کۆترێکی سه‌ربڕاوم دی.
1992 سه‌قز
"پێچه‌وانه"
له‌به‌رچاوی منداڵیما
دنیام بچووک لێ دیار بوو
وه‌کوو خانووچکه‌ی ئاوایی و
کانیلکهی که‌ناری چۆم
به‌ڵام شێخان وحاکمان
له‌به‌رچاوم گهورهوسامدار!
وه‌کوو شه‌خسی سهرتهپۆڵکهی گونده‌که‌ی خۆم
که‌چی ئێستا زه‌ینی منداڵیم شێواوه‌و
پێچه‌وانه شت ئه‌بینم
دنیای بچووکی منداڵیم یه‌کجار گه‌وره
بهقهدپانتایی زه‌مانه...
ههرحاکمێکیش ده‌بینم
بچووک هه‌روه‌ک شهخسهپهڕۆکهی جارانه!
1993 سه‌قز
"کۆنه‌هه‌وار"
کۆنه‌هه‌وار ئه‌ی بهههشتهبێ وێنه‌که‌م
هه‌وێنی ژین ئه‌ی رووگهدڵ رفێنهکهم
چه‌م وکانی وچیاوباخت پڕ لهرازن
هه‌زار چهشنهههوێنی وشێعروئاوازن
چاوگی ته‌نیات لهبهردرهختی بهرشنه
جێ ژوانی پڕلهئارهزووی جوانی منه
ئێستهچۆڵهمایهی کزه‌ی هه‌ناسه‌مه
گۆڕستانی هیواو ئاوات وتاسهمه
بابهیادی جارانی جوانی ودڵداری
تێربۆن بکه‌م خاک وخۆڵ وبهردوداری
ئهواهاتووم که‌جارێ تر گه‌لاوێژێ
تیشکی بهناوشهوی ژینما بهاوێژێ
له‌هه‌ر، وارێ چهپکهگوڵێ ، یادگارێ
وچانێ تر لهجێژوانی کۆنهیارێ
به‌ڵام هه‌ی داد هیچ نابیسم زار بێده‌نگه
واشمشاڵی ده‌روون کهیلیش گه‌رووی . ژه‌نگه!
شه‌به‌ق ده‌گری وه‌کوو بووکی بهردهروازه
چاوی جوانی، زرێی ئه‌سری گوڵ ورازه
کۆنه‌هه‌وار ئه‌ی بهههشتهبێ وێنه‌که‌م
هه‌وێنی ژین ئه‌ی رووگهدڵ رفێنهکهم
بۆچی تاری، تردفهی رووت بۆچی تاری
چ بوو باری ته‌می زستان له‌تۆ باری
گیانهههستهئهوا سروه‌ی به‌یانی دێ
به‌هاری که‌سک وسووری زینده‌گانی دێ
ئهوادێم وههورازهرێی چیات ده‌گرم
له‌سه‌رلووتکه‌ی" شاخهگهورهم" خۆشهبمرم
تا له‌ناخی ژان وژینتا نه‌توێمه‌وه
له‌م ئهوینهناکشێمهوهناکشێمهوه.
" تارای ڕه‌ش"
کـــاتێ زستـــان بـــهرگــی مه‌رگی له به‌ردا بوو
چـــیــام تاسه‌ی گــۆڤهنــدێکــی لـه سه‌ردا بوو
بـــــووکی ئاسمــان بسکــی لــه سه‌ر ڕوو ده‌ترازا
ســــهمــای ئـازاد بوونی ده‌کــرد لـــه‌گــه‌ڵ نــازا
نــهمــامــان و پــیــــرهدارانــی بـــــێ هـــــهتــاو
ده‌ژیانه‌وه له‌گه‌ڵ ســۆزهی ئــاهـــــهنــگی ئــــاو
کــیــژی چــیــا لــهبـــــهر ئــاوێنـهی ڕووبـــاران
کـــراســی تــازهی دهپــــۆشــی لـــه گــوڵخـــاران
کـــهوی بــهیــان لــه ســـه‌ر ئاسۆی خاکـــهلێوه
مـوژدهی هــــهتاوی ئه‌دا بـــه‌م کــهژ و کـــێــوه
به‌ڵام سه‌د داخ ئه‌و هه‌تاوه هه‌ر ده‌ر نــهکهوت
لــه تـــهلبـــهنــدی پشتی ئاسۆوه سه‌ر نه‌که‌وت
یه‌کـــه‌م زه‌رده‌ی لـــێوی بـــههـــار هــهڵپڕووکا
وه‌ک تـــارای ڕه‌ش درا بـــه ســه‌ر جوانی بووکا
"نه‌ورۆز62"
" ئه‌ستیره"
له ئاسمانا ئه‌ستیره‌یه‌ک
له شه‌وه زه‌نگ هاتبوه ده‌نگ
ئه‌یویست له به‌ر روناکایی خویا بژی
که‌چی ئه‌هریمه‌نان هاتن به زور گرتیان
له‌ت و کوتیان کرد له ترسا
به‌لام هه‌ر لهتیکی ته‌نیا
پر دنیایه‌ک گری تولهو
یه‌ک گرتنه‌وه‌ی لی ههلگرسا.
"ئاگره‌سووره"
من پشکۆیه‌ک لهوئاگرهم که ئاسنیش ئه‌تاوێنێ
من دڵۆپێک لهوبارانهم که ده‌ریایه‌ک به‌دی دێنێ
من شه‌ماڵم ئهوشهماڵهی پڕله شنه‌ی بهسۆزوتاو
دهمهوبههاربهفری داگیرکه‌ری وڵات ئه‌که‌م به‌ئاو
من ژیله‌مۆم ئهوژیلهمۆی دوای هه‌زاران ئاولێ پژان
دیسانه‌وه گڕ ده‌هاوێم ده‌یڵێمه‌وه گۆرانی ژیان
کاتێ ساوای باوک کوژراو فرمێسک ئه‌ڕژێنێ به‌تاسه
من به‌سۆزتر لهوئهسرینهم بهقینترم لهوههناسه
من باوه‌ڕم بوومه‌له‌رزه‌م، دڵی زه‌وی ده‌له‌رزێنم
کێو وتهلان له‌بن دێنم هه‌موو جیهان ده‌هه‌ژێنم
من رووناکی ئاسۆی ژینم وه‌ک تاوههڵدی بۆژێردهستان
من شۆڕشم ئاگرهسوورهم ئاگرهسوورهکهی کوردستان.
"نه‌ورۆز"
ڕۆژ لـــه ئـــاســـۆی ســوور شه‌وق ئـــه‌داته‌وه
ده‌ڵـــێ ئـــــه‌مــساڵیش نــــه‌ورۆز هــــاتــــه‌وه
سـروشت سه‌رپـاکــی جــوانــی ئـــه‌نــوێــنێ
وه‌ک بـــووکـــی ڕازاو خـــۆی ئـــه‌خــه‌مڵێنێ
ده‌شـــت و کـوێستان و لووتکه‌ی به‌رزی کـێو
بــزه‌ی بـــه‌هـــاریــان کـــه‌وتـــۆته سـه‌ر لێو
بــهفــری تـــواوهی ســـه‌ر شـــاخـــی تـهمبار
ئـــهبـــێ به فرمێسک چۆڕ چۆڕِ دێته خوار
هـــاژهی شــــهتــــاوی بـــن کــوێستانی به‌رز
گـــابـــهرد ئـــهتلێــنێ کـــهژ دێنــێته لــهرز
کـــیــژی دارســتان لــــه شـــایی چـــهمــــا
بــــه مــــۆسیـــقـــای ئــــاو، دێـــنهوه سه‌مـا
بـــاخ و ره‌زی شـــاخ یــان مێرگ و چیمه‌ن
خشــــڵـــی ڕازاوه‌ی بــــــژوێنی دیـــــمـــــهن
سهوزایــــی ده‌شــــت و زنجیره‌ی کـــوێستان
تـــــاریـــف نــــاکــــرێ جــــوانی کوردستان
کــــــهوی دڵــــداری ئـــازادی و جـــــوانــــی
ده‌روونــــی کــــهیــــلــــی ســـۆزی گـــۆرانی
بــــه‌ری حــــهســــرهتی دڵ ئــــهکــــاتــهوه
بــــانـــگی پــهڕِاوپــهڕِ ده‌نــگ ئـهداتهوه
لـــه سه‌ر قهندیــــل و شـــاهۆ و نــهکهرۆز
ئـــهڵـــێ گـــهلـــی کـــورد نه‌ورۆزتان پیرۆز
نه‌ورۆزی 63- سه‌قز
"ته‌نیا"
تۆ گوتت من
ته‌ریده‌ی خاکی هه‌نده‌ران
ئاواره‌ی ناو تاریکتری کووچه‌ی دنیام
به‌ڵام ئه‌من
له‌خاک وشاروزێدی خۆم
غه‌ریب غه‌ریب
ته‌نیای ته‌نیام!
"تاقه‌دار"
تاقه‌داری بێ به‌هارم په‌ڵک وبارم ههرخهمه
له‌وده‌مه‌ی چاوم هه‌ڵێنا ئاسمانی من ته‌مه
له‌وده‌مه‌ی ریشهم به‌جه‌رگی شاخی به‌رزا رۆچو وه
ههرههرهس بهشمهو نه‌هاتی باری شانی من بوه
نامورادیم تابه‌که‌ی بێ ئه‌ی گه‌لی پڕده‌ردی من
پاییزهدایم هه‌ناسه‌ی سارد‌و ره‌نگی زه‌ردی من
بۆنهدالێم ساتێ سروه‌ی کامه‌رانی وتیشکی گه‌ش
چه‌شنی ئاڵا رایشهکێنم بسکی ژێر هه‌ورانی ره‌ش
بازی ئاواتم نه‌دیوه بێته یارودڵبهرم
تابهلانهی سه‌رفرازی دایبنێ تاجی سه‌رم
ئاره‌زوومه بۆ هه‌ڵۆی شاخانی خۆم هێلانه بم
نه‌ک مه‌کۆی قاڵاو ورێوی وقشقهڕهی بێگانه بم
کۆنهداری سهربهشینم ره‌گ له خاک وئاوی خۆم
ساڵه‌هایه لێم حه‌رامه چاوگه ئه‌سری چاوی خۆم
من له‌شێکی پڕ برینی کۆن وتازه‌ی پڕ بهسۆم
نه‌بوه ده‌رمانم ده‌بۆیه گۆشت وخوێنی خۆم ده‌خۆم
له‌وده‌مه‌ی پێی رهنجهرۆییم ناوه‌ته مه‌یدانه‌وه
نه‌بوه ساتێ بسره‌وم بهودهردی کۆنهژانهوه
تۆف وئاگر ته‌ورو هۆره زامی پشت وجهرگمن
ده‌وروپشتیان لێ ته‌نیوم بانگه‌وازی مهرگمن
ساڵه‌هایه بێخ هریشهم هه‌ڵده‌کۆڵێ وه‌ک هه‌رێز
توو بڵاو ولانهوازو بێ خودان وبێ په‌رێز
رۆژێ دابێ دێته‌گۆڕێ بۆ له‌ره‌گ هاوردنم
ساتێ ژاراو، ساتێ بیوهر ده‌س ده‌نێته گه‌ردنم
چی نه‌ما کردیان به‌حاڵم بۆ ئه‌وه‌ی بتوێمه‌وه
ههردهژیم وههرلهپێشووچاکتریش ده‌ڕوێمه‌وه.
شێخ نافێع مه‌زهه‌ر

کورده‌واری ئه‌م مه‌ڵبه‌نده دڵگیرودڵڕفێنهی سه‌رگۆی زه‌وی له به‌ر هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی سروشتی هه‌ست بزوێن به‌رده‌وام ههستیاروشاعیروهونهرمهندی له‌خۆدا په‌روه‌رده‌کردوه یه‌کێکی تر لهوشاعیره به‌ڕێزانه‌ی ناوچه‌ی سه‌قزی کورده‌واری شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر(شپرزه) یه که ساڵی 1336 ی ک. بهرانبهرساڵی 1292ی ه له سه‌ره‌تای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی یه‌وه له شاری سه‌قز له‌دایک بو وه به پێی باوی سه‌رده‌م له حوجرهولای مه‌لاکانی ئه‌وکات چوه‌ته به‌ر خوێندن که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌لێ گوندوشاروناچهو ئه‌مدیوه‌و ئه‌ودیوی کردوه که له‌وشوێنانه ئه‌توانین ئاماژه بکه‌ین به:سه‌قز، گوندی ساحێب،لای سه‌قز گوندی حه‌مامیان،گونده‌کانی باخچه‌و سه‌ر باخچه له‌لای بۆکان،.....وله‌ساڵی 1313 چو وه‌ته گوندی تاڵه جه‌ڕ له سه‌رشیوی سه‌قز له خزمه‌ت مامۆستا شێخ محه‌ممه‌دی مه‌ردووخ قزڵبڵاخی سه‌رف ونهحوتهواوئهکا هه‌رله رێگه‌ی ئه‌و مامۆستایهشهوه بو وته هۆگرو خولیای شێعر‌و ئه‌ده‌بیاتی کوردی ،که ئه‌ومامۆستا مه‌ردووخ ه وه‌ک شێخ نافێع باسی لێ ده‌کا ئاغاکانی تاڵه‌جه‌ڕ به‌تایبه‌ت ئاغهساڵهی سوڵتان په‌نا زۆررێزوحورمهتیان ئه‌گرت ،یه‌کیك له هانده‌ره‌کانی شپرزه‌ی شاعیره.
سێخ نافێع مه‌زهه‌ر هه‌ر له ساڵی 1313داپهڕیوهی کوردستانی ئێراق ئه‌بێت له وێ له گه‌ڵ شاعیرانی وه‌ک : پیره‌مێرد،فایه‌ق زیوه‌ر، قانع ،موفتی پێنجوێنی،شێخ له‌تیف، و...... ئاشنا ده‌بێت وسهردهمێک هاوکاری رۆژنامه‌ی "ژیان "و"ژین " ه که‌ی پیره‌مێرد ئه‌کا له ساڵی 1936زاینی ده‌بێته سه‌ربازی سپای ئێراق وله وێ داده‌مه‌زرێ وله ساڵی 1320قه‌زیه‌ی (شه‌هریوه‌ری20) ئه‌گه‌ڕیته‌وه کوردستانی ئێران و دوای زیندان بوون ژیانی ئاسایی ده‌سپێ ئه‌کاته‌وه و له شێر‌و خورشیدی ئه‌وکات داده‌مه‌زرێ . شێخ نافێع ته‌نیا شاعیر نه‌بوو وه به‌شی زۆری چالاکی یه‌کانی رێکخهروهاندهری هۆگران وئه‌ویندارانی شێعروئهدهبی کوردی به‌گشتی بووه ئه‌ویش له‌سه‌رده‌مه تاریك وبێ ده‌ره‌تانه‌که‌ی شاههنشاهیدا که ناکرێ ناوی لێ نه‌برێ وه‌ک خۆی باسی لێ ده‌کرد :له تارکستانێکدا ئه‌وان شه‌معی شێعری کوردی یان دائه‌گیرسان باس کردنی باسی سه‌ربوو.......
له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی دا ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ست دابێت دیوانه شێعرێکه به‌ناوی(گردوکۆ)که ساڵی 1995زاینی له وڵاتی سوید چاپ کراوه مخابن ئه‌م کۆڵه‌که وهاندهرودڵسۆزی ئه‌ده‌ب وهونه‌ری کوردی یه له رۆژی چواری به‌فرانباری 1377 له شاری سه‌قز ماڵاوایی له‌ژیان وماڵ وخێزانه‌که‌ی کرد.
"ئه‌شق ومه‌وله‌وی"
ئه‌ڵا ئه‌ی مه‌وله‌وی ده‌ستم به دامانت له‌مه‌ولاوه
ئه‌تۆ شهمس ومنیش وه‌ک تۆ مریدم به‌رکه به‌م لاوه
له‌تیشکی نووری خورشیدی جه‌ماڵی عیشقه سووتاوم
ههمووشاهان وده‌زگا چوون ونهیرووی عیشقه هه‌رماوه
ئه‌من پیربووم ویار پیر بوو کوڕی یار پیرهمهردێکه
به‌ڵام هه‌ر مه‌سنه‌وی تۆیه ئه‌ڵه‌ی ههردوێنێکه وتراوه
ئهگهردنیا ببێته ئاو وئاگر عاله‌مێ بگرێ
چ باکیكێ هه‌یه شه‌خسێ که وا حه‌یران وشێواوه
شپرزه‌م ئیفتغارم هه‌ر نه‌زانین ونهفامیمه
خۆشا بۆ ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک من له عیلم وعه‌قڵی لاداوه.
"ئۆخه‌ی له‌یار"
ئۆخه‌ی له‌یار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ئهمهدووجار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ئه‌مجاره‌یش به‌سه‌رت کردۆ
منی هه‌ژار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ده‌شت وسهحرا وه‌ک به‌هه‌شته
کاتی گه‌ڕان وه ختی گه‌شته
په‌ح له‌م هه‌وای دهرودهشته
ئۆخه‌ی بههارئۆخهی ئۆخه‌ی
بچینهسهرنوچکهی کێوێ
قه‌راخ ئاوێ بن دارسێوێ
لای دارگوێزێ،بنجه مێوێ
بهلهنجهولارئۆخهی ئۆخه‌ی
قوربانی به‌ژن وباڵات بم
فه‌دای قژی تێک ئاڵات بم
بهسهرگهردی سگاڵات بم
یاری نازار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
برژانگی تیژی دڵڕفێن
چاوی گه‌شی پڕشه‌نگ وه‌شێن
سهرگوپ ولێوی چه‌شنی خوێن
گوڵی هه‌نار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ئهودهمهت بێنه ماچی که‌م
هه‌ڵی مژم به‌لێو وده‌م
بۆ ده‌ردوخه‌م بێ به مه‌رهه‌م
شفای بیمار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ئهمهتۆی نافێعی مه‌زهه‌ر
که یار ئه‌مڕۆ تۆی کرد به‌سه‌ر
له خۆشیت گیان نه‌چێته ده‌ر
هه‌زار هه‌زار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی
ئه‌مه تۆی کاکی شپرزه
وا گیانت هاتوه‌ته له‌رزه
وای له‌گه‌ڵ ئهوباڵابهرزه
باڵا چنار ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی .
"دیمه‌نی سه‌قز"
چه‌ن جوانه له‌دوور دیمه‌نی سه‌قز
له وه‌سفی ئینسان حهیرانهوعاجز
مانگی گوڵانهو مه‌زرا ره‌نگینه
گوڵی زهردوسوور چین لهسهرچینه
ئوردیبهههشتهو دڵارایه ده‌شت
چناربهقهتارشهش وحه‌وت وهه‌شت
چه‌ن جوان ئه‌نوێنێ به‌رجه‌وه‌ندی شار
باڵه‌خانه‌ی به‌رز مزگه‌وت ومنار
چه‌می به‌رده‌می وه‌ک زێوی قاڵه
پڕله شه‌پۆلی ئاوی زوڵاڵه
تیشکی جوانی خۆرئاسمانی ئاوی
سه‌یری گۆمی سه‌وز مه‌له‌ی مراوی
واگزنگی خۆر بهرهوخۆرنشین
دیمه‌نی شاری کردوهرهنگین
ئه‌ڵێی روئیایه شارهجوانهکهم
دنیاومافیها فه‌رامۆش ئه‌که‌م.
"شپرزه"

سادق عیرفانی
' تابلو ها '
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کا‌رکاک سادقی عیرفانی ساڵی (1344)هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه‌و ئێستا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی هونهرگهلی شێوه‌کاری شاری سهقزهدهسپێکی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌رده‌مانی مناڵی که هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه هۆگری هونه‌ری نه‌قاشی بو وهو له هاوینی ساڵی(1360) هه‌تاویدا به به‌شداربوون له فێرگه‌کانی خانه‌ی فه‌رهه‌نگ له خزمه‌ت مامۆستایانی نه‌قاشی به‌ڕێزان:محه‌ممه‌دی ناهید،مه‌حیه‌دینی خوداره‌حمی ،له‌گه‌ڵ رێگهورهوشتی هونه‌ری نقاشی هه‌تا راده‌یه‌ک ئاشنابوو وتوانی تواناکانی ده‌روونی خۆی رێک وپێک وباوه‌ڕیشی پته‌وتربکات،ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رێزه له سه‌رتایترین که‌ره‌سه‌ی ناوچه وئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستی دابوه که‌ڵکی وه‌رگرتوه و وه‌ک خه‌ڵکی شار باسی ئه‌که‌ن هه‌رله ئاشه‌که‌ی باوکی‌دا(ئاشی حاجی شه‌ریف) که به‌داخه‌وه ئێسته به‌هۆی پاریزگاری له پاک وخاوێنی ژینگه چۆڵ کراوه ده‌ستی داوه‌ته کێشانه‌وه‌ی تابلۆکانی که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی سروشتی ناوچه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی یه کانی خه‌ڵک وخاکهکهیهتی. له چالاکی یه‌کانی کاک سادق ئه‌توانین په‌نجه بنێینه سه‌رئه‌م خاڵانه.
به‌رهه‌می نووسراوه له گوڤارورۆژنامهکاندا، وه‌ک "ئاوای کوردستان"،"رامان"و......
یشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی....بیره‌وه‌ری مامۆستا فهیزوڵڵاناهید.......سه‌قز...(1367)
یشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی....بیره‌وه‌ری مامۆستا فهیزوڵڵاناهید.......سه‌قز...(1373)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی.....مه‌هاباد...(1373)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی..... کونگره‌ی بلیماتهکانی کورد....سنه...(1375)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی....حه‌وتووی ئێران گه‌ڕان...سنه...(1376)
یه‌که‌مین پێشانگای به‌شیوه‌ی تاکی....کۆڕی خۆش نووسانی ئێران....سه‌قز...(1377)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی....سمیناری سهقزوپهرهی فه‌رهه‌نگی....سه‌قز...(1377)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی...چله‌ی مامۆستا شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر...ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی کورد...سه‌قز...(1377)
پیشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی...یازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه....سه‌قز...(1377)
پیشانگای نه‌قاشی به شێوه‌ی گه‌لی.....به هۆی یه‌که‌مین کێ به‌رکێی نهقاشانی ناوچه‌یی که له‌وکۆڕه‌دا تابلۆی کاک عیرفان پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ست هێنا....سنه...(1378)
پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی...یه‌که‌مین جه‌شنواره‌ی "عهبدوڵڵاوفهیزوڵڵا ناهید....سه‌قز...(1379)
ێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی ......کونگره‌ی نالی...(1380)
دووهه‌مین پێشانگای تاکی ...سه‌قز...(1380)
پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی...پانزده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه....سه‌قز...(1381)
پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی....حه‌وتووی موعه‌لیم....سه‌قز
پێشانگای نه‌قاشی به‌شێوه‌ی گه‌لی....شازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه...(1382)
دهڕێوهبردنی پێشانگای شه‌ست دانه وێنه‌ی ناردراوی نووسینگه‌ی راهێنان وفه‌رهه‌نگی به‌رگری له ئێعتیاد له (25)شوێنی ناوشاری سه‌قزدا......سه‌قز...(1382)
سێهه‌مین پێشانگای تاکی ......نه‌قاشی ئاوره‌نگ....سه‌قز...(1384)
هه‌روه‌ها له ساڵی(1382) دا بوه‌ته ئه‌ندامی شانازی بنکه‌ی په‌ره‌پێدانی هونهرگهلی شێوه‌کاری ئێران وهه‌تا ئێسته(3)دانه له‌تابلۆکانی له‌لایه‌ن شوێنگه‌لی جیاوازه‌وه بوونه‌ته کارت پۆستاڵ هه‌روه‌ها نه‌قاشی کتێبی (دنیای بێگه‌ردی) کاک ره‌حمان فه‌هیمی (ده‌روێش) کێشاوه‌ته‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئێستایش هه‌روا به‌رده‌وام به‌دوای زانین وزانیاری پتری له‌سه‌ر هونه‌ر به‌تایبه‌ت هونه‌ری شێوه‌کاری شاربهشاروناوچهبهناوچه ئه‌گه‌ڕێ و ماوه‌یه‌کیش چوه‌ته خزمه‌ت مامۆستایان(هانیبال ئه‌لخاس و مه‌حموود سه‌مه‌نده‌ریان) به‌خۆشی یه‌وه ئێسته‌یش له شاری سه‌قز دا ئه‌ژی و ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوهودوومناڵی هه‌یه‌و که‌سب وکاری ئازادیشی هه‌یه.
عه‌بدولرحمان فه‌هیمی
(ده‌روێش)

کورده‌واری ئه‌ووڵاته سێحراوی و شێعراو ی یه‌یه که هه‌موودیمه‌نه‌کانی پێکهاته‌ی سروشت،به‌وپه‌ڕی جوانی یه‌وه بوونه‌ته شێعرودره‌ختی شێعر له‌سیما و سه‌ماوزریوه‌وجریوه‌و کزه و گڤه و هاژه و گمه و شنه و شانۆی ئه‌وان چرۆئه‌گرێ و ئه‌وانیش له بێشه‌ی شێعردا کاریگه‌ر و خۆڕاگر و ره‌نگینتر و رازاوه‌تر و قه‌شه‌نگتر ئه‌بنه‌وه و له‌هه‌وری دڵی شاعیردا به‌رده‌وام باران ئاسا دائه‌بارنه سه‌رگۆنا و رۆخساری پیره‌دایکی نیشتمانی کورده‌واری، دیاره له‌م بواره‌دا گه‌لێ قه‌ڵه‌م هاتوونه‌ته عه‌له‌م وبه‌رده‌وام خزمه‌تی حه‌زوتاسه‌و ئاوات وئاره‌زووه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیان کردوه‌که له نێو ئه‌وکۆمه‌ڵانه‌ی خه‌ڵک دا به‌شی گرینگ وههره رۆح زه‌ریف وله‌ش شلک وناسکی کۆمه‌ڵ واته مناڵان ومێرمنداڵان که‌متر هه‌وڵی بۆدراوه‌و له راده‌ی پێویست خزمه‌تی گه‌شه‌ونه‌شه‌ی هزروبیری مناڵی کۆرد به‌سومبول هیماو داب ونه‌ریت وفه‌رهه‌نگ وزبانی دایکی خۆی نه‌کراوه و ئه‌گه‌ریش ناو له‌منداڵان له‌شێعردا هاتبێت زۆرتر مناڵیان کردوه‌ته بیانوو ومناڵ بوه‌ته ئامرازوکه‌ره‌سه‌وپه‌یکی په‌یامبه‌ر بۆ گه‌وره‌کان....
له‌نێو ئه‌و خامه ره‌نگینانه‌ی کوردستانی ئێران که هه‌تا ئێستا هزروبیری له باخچه‌ی مناڵاندا هاتوه‌ته به‌ر به‌ڕێز کاک عه‌بدولره‌حمان فه‌هیمی (ده‌روێش)ه که ساڵی 1334هه‌تاوی له گه‌ڕه‌کی (سه‌رچۆمی وڵیخان) له شاری سه‌قز له دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی و زانستگه‌ی له شاره کانی بانه‌و سه‌قزوسنه ته‌واو کردوه
هه‌رله‌سه‌ره‌تای مناڵی یه‌وه هۆگری ئه‌ده‌بیاتی کوردی بوه‌و ئێستا مامۆستای سه‌ره‌تایی یه‌و دواین ساڵی تێئه‌په‌ڕێنێت .
به‌رهه‌مه چاپ وبڵاوکراوه‌کانی بریتین له:
1- شادی.............بۆمناڵان...شێعر
2- ئاشتی.............بۆمناڵان...شێعر
3- دنیای بێگه‌رد....بۆمناڵان...شێعر
4- کۆترومێرووله...بۆمناڵان...شێعر
5- ئازار..............بۆمناڵان...چیرۆک
6- به‌یبوون.........................شێعر
7- سێبه‌ری خه‌یاڵ.................شێعر
8- سه‌فه‌رێک بۆ هه‌ولێر.........سه‌فه‌رنامه
9- ته‌قیله............................هۆنراوه
10- قسه‌ی خۆش باون نه‌بێ ...ته‌نز
11- کانی ئه‌وین................. باسێک له‌سه‌ر کانیاوی که‌س نه‌زان
12- گردنبند ابی................ (ملوانکه‌ی شین) وه‌رگێڕان
ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌ی ئاماده‌ی چاپن:
1- شێته‌وژیره.................بۆمناڵان...چیرۆک
2- ئاڵا... ......................بۆمناڵان...چیرۆک
3- نیان وپه‌پووله..............بۆمناڵان...چیرۆک
4- کاکڵ وتوێکڵ...............شیکردنه‌وه
-----------------------------------------------------
نموونه‌ی شێعر
به‌ره‌وئه‌وین
شانه به تاکووببیته هاوزمانی زوڵفی یار
خاڵ به تاکوو ببیته هاوده‌می لێوی نیگار
خۆلی رێ به تاکوو بگری دامه‌نی دڵداره‌که‌ت
سوورمه به تاکوو ببیته مه‌رهه‌می چاوی خومار
خۆنه‌پارێزی له که‌یف وعه‌یش ونۆشی زاهیری
بۆمه‌له‌ک تاوس وه‌کووئاده‌م ده‌بیته راوشکار
شه‌م ده‌سووتێت وده‌بێته نوورورووناکی به‌شه‌و
چه‌نده خۆشه هه‌روه‌کوو شه‌م روونی که‌ی شه‌وگاری تار
داببارێنه به‌سه‌ر خه‌ڵکا له میوه‌ی زهردوسوور
گه‌ربه وێنه‌ی داری به‌ر بتکه‌ن هه‌موو ده‌م سه‌نگه سار
په‌ڕپه‌ڕت که‌ن هه‌ر وه‌کوو گوڵ عه‌تری زۆرتریان ده‌یه
دابڕێژه له‌عل ویاقووت گه‌ر له‌تت که‌ن وه‌ک هه‌نار
زه‌خمی نه‌شته‌رله‌ت له تی کا دایڕنێ ئازای له‌شت
ناڵه‌که‌ت ئاهه‌نگی شادی بێت وه‌کوو سه‌نتووروتار
لامه‌ده هه‌رگیز له‌رێگه‌ی چاکه ،چابه گیانه‌که‌م
باله‌گه‌ڵ نوقڵ ونه‌بات وقه‌ن ببیته هاوقه‌تار
هه‌روه‌کوو "ده‌روێش" ئه‌گه‌ر ژینت سه‌راسه‌ر مه‌ینه‌ته
لێو به خه‌نده‌و پێ که‌نین به هه‌رده‌سووڕێ رۆژگار
دووبه‌یتی هه‌ووه‌ڵی ئه‌م هۆنراوه به‌فارسی له مامۆستا مه‌لا کامیل نه‌قشبه‌ندی بوو له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئه‌ودووبه‌یته به‌کوردی کردمه هه‌وێنی غه‌زه‌ڵه‌که.
بۆ مناڵان ؛
(چرکه‌م دێ)
چرک چرک چرکه‌م دێ
ساڵ دوانزه‌مانگ فڕکه‌م دێ
هه‌م گه‌وره‌م هه‌م بچووکم
هه‌م سه‌نگینم هه‌م سووکم
له‌سه‌رتاق داده‌نیشم
سووڕانه‌کاروئیشم
چوارچاره‌کی ته‌واوم
پێچ ومۆره‌ن هه‌ناوم
جار جار زڕه‌ی زه‌نگم دێ
به‌هێمنی ده‌نگم دێ
دنیا بهمن میزانه
ناوم چی یه بیزانه؟!
(ئاشتی بۆ مناڵان...لاپه‌ڕه‌ی 24)
(دایه‌گه‌وره)
دایه‌گه‌وره‌م زۆرجوانه
قژی ده‌که‌م به شانه
په‌لکه‌کانی ده‌به‌ستم
له‌یاریده‌ی ناوه‌ستم
چاویلکه‌که‌ی بۆده‌سڕم
چی پێویست بێ بۆی ده‌کڕم
ده‌یشێلم هێدی وهێمن
ئه‌ویش هه‌ڵناکات بێ من
بۆم ده‌ڵێ چیرۆکی خۆش
خه‌مان ده‌کا فه‌رامۆش
به لایه‌ی لایه‌ی خۆشی ئه‌و
شه‌وچاوم ده‌چێته خه‌و .
(دنیای بێگه‌رد...لاپه‌ڕه 18)
(دیان ئێشه)
سۆران ددانی ئێشا
ئه‌مرۆ دوکتۆربۆی کێشا
دوێنێ شه‌وێ له‌به‌ر ژان
نه‌خه‌وتبوو تابه‌یان
دوای کێشانی ددانی
قه‌دری مسواکی زانی
وتی: له‌مه‌به‌دواوه
سستی ئه‌نێمه‌لاوه
دوانان خواردن هه‌موو ژه‌م
ددانم مسواک ئه‌که‌م
بائیتر قه‌ت نه‌یه‌شێ
دوکتۆربه‌گازنه‌یکێشێ.
(شادی بۆ مناڵان...لاپه‌ڕه‌ی18)
بێهنام تاهیری

ئه‌م ده‌نگه که به په‌یوه‌ندی نوتهکان له هه‌ڵبه‌زین ودابه‌زینی په‌رده‌کانی گه‌رووی ئینسان دا دائه‌به‌زێته گۆڕه‌پانی گوێی مرۆڤ به‌هره‌یه‌کی سروشتی وخواکرده که له گه‌رووی هه‌موو ئینسانێکی(ته‌واو) داهه‌یه به رادهوپلهی خۆش وناخۆشی که‌م وزۆرهوه، لێره‌دا ئه‌مێنێته‌وه ده‌سه‌ڵات وتوانابوونی ئه‌ومرۆڤه که هه‌تا ، چ راده‌یه‌ک بایه‌خ ئه‌داته هونه‌ری زانستی گۆرانی وخۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مه‌زن وپیرۆزه کۆک وپۆشتهو تهیارئهکات!! که له هه‌رێمی "عه‌تاخان"و"حه‌مه‌نه‌جاڕ"و"حه‌مه‌ئاغا"و"ئه‌حمه‌دی حه‌سه‌ن زاده"و"زێ زێ "و.... واته شاری سه‌قز ده‌نگێک که‌ماوه‌ی چه‌ن ساڵێکه به‌سۆزی"سه‌حه‌ره"وه ههڵیکروهته لاواندنهوهوحهوانهوهی ئه‌ودڵه دڵسۆزوشهیداوهیلاک وماندووانهی ژیانی پڕ چهرمهسهرێی رۆژانه‌و ئه‌ندێشه‌ی دوورودرێژومهزنی شه‌وانه،ده‌یه‌وێ به پشت به‌ستن به"به‌یت وحه‌یران و لاوک وبه‌سته‌و گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی ههنگاوێکی تازه‌تر ههرچهندورد له بواری گۆرانیداههڵبگرێت که ئه‌م هونه‌رمه‌نده ساکاروبهتوانایه کاک "بێهنام تاهیری" یه که ساڵی 1348 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له‌دایک بوه له خوێنده‌واریدا دیپلۆمی وه‌رگرتوه له ساڵه‌کانی 69و 70هه‌تاوی یه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ولێبڕاو ده‌ستی داوه‌ته کاروباری هونه‌ری گۆرانیبێژی وله لێدانی ئامێری ده‌ف وزهرب دا شاره‌زایه،
...هه‌تا ئێستا به شیوه‌ی CD شه‌ش سی دی بڵاوکردوه‌ته‌وه که هه‌ر کام له‌و سی دی یانه نۆ هه‌تا ده گۆرانی له خۆدا جێکردوهتهوه که بریتین له:1- ئه‌ڵبۆمی یه‌که‌م........ شریتی....... "سه‌حه‌ره" 1375هه‌تاوی
2- ئه‌ڵبۆمی دووهه‌م.......... چیا...1379هه‌تاوی
3- کونسێرتی ......سوید ،بلژیک....1380هه‌تاوی
4- سی دی ....هه‌ولێر................1383هه‌تاوی
5- کونسێرتی .....سه‌رده‌شت.......1384هه‌تاوی
هه‌روه‌ها تازه‌ترین به‌رهه‌می کاک بێهنام که به‌م زووانه ئه‌گاته ده‌ستی ئاشقانی گۆرانی و هۆگرانی ده‌نگی کاک بێهنام ئه‌وراستیه‌ش ئه‌سه‌لمێنێ که‌وا ئه‌م هونه‌رمه‌نده ههروابه په‌رۆشی هونه‌ری ره‌سه‌نی کوردیه و کوردگوتونی:خۆی له گێژاوی "زۆروبۆر"ناهاوێت و "که‌م وکارامه‌ی"کردوه‌ته پیشه.
کاک بێهنام ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری تیپی موسیقای نیشتمان له شاری سه‌قزه و له سه‌نته‌ری هونه‌ری "لاوژه"یش به‌شداری چالاکانه‌ی بووهوچهن جار وه‌کوو گروپی موسیقا سه‌فه‌رو سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی وه‌ک سوید،بلژیک وهه‌ولێر ... کردوهوئێستایش به‌ڕێوبه‌ری فێرگه‌ی موسیقی لاوژه‌یه وله دووکانهکهیشیدا له شاری سهقزئامێروکهل وپه‌لی موسیقا ئه‌فرۆشێت و بهردهوامهیشه له کاروباری هونه‌ری خۆیدا ، که ئاواتمان له‌ش ساغی وته‌مه‌ن درێژی وبه‌رده‌وامی هونه‌ری ئهوههنهرمهندهی کورده‌واری وشاری سه‌قزی یانزه سواره‌یه.
ههژانبابامیری

تریبوونی شێعر، ئهوبهرجهوهن وبهرههیوانهی دیوه‌خانی گه‌لی کورده که به‌رده‌وام کوڕان وکچانی گه‌نج و پیاوان وژنانی به ساڵاچوو دێنه سه‌راسوێی ئهوباڵهخانهو هه‌رکه‌س له ده‌لاقه‌ی روانینی خۆیه‌وه ئهڕوانێتهمرۆڤ وماف، مانگ وئهستێرهو هه‌ست وشعوورو و سه‌رجه‌م کۆی پێکهاته‌کانی سروشت.
یه‌کێک له‌و ههستهدووربین و وردبینانه ی هونه‌روئه‌ده‌بیاتی کوردله مه‌ڵبه‌ندی فه‌یزوڵڵابه‌گی و شاری سهقزشاعیری هێژا کاک هه‌ژان بابامیری یه که به‌هه‌ق توانیویه‌تی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری خۆیدا به جوانی بڕوانێته گه‌وره‌یی وسه‌روه‌ری هونه‌ر وگهرله یه‌ک وشهداپێناسهی شێعری هه‌ژان بکه‌ین ده‌توانین بڵێین"جوانی" ،جوانی به‌ومانایه له قه‌ڵه‌می ئه‌ودا جوانی و زه‌رافه‌تی شێعری هیچکات له‌قه‌ڵه‌م نه‌که‌وتوه ونایشکهوێت.
هه‌ژان بابامیری ،ساڵی1348ی هه‌تاوی،له شاری ســـه‌قز،لهبنهماڵهیێك سه‌ربه هۆزی فه‌یزوڵڵابه‌گی،چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه.
تا راده‌ی دیپلۆمی هه‌ر له‌م شاره خوێندووه و دوای ته‌واو كردنی ســه‌ربازی له خوڕڕهماوای لوڕستان،بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بووه به مامۆستای قوتابخانه له گونده‌كانی ناوچه‌ی ساراڵی دیوانده‌ره و پاشـــــان له زانكۆی ئیســـفههان وه‌رگیراوه و له‌وێ لیسانسی مودیرییهتیبازرگانی وه‌رگرتووه و ئێستا له سه‌قز نیشته‌جێیه.له ســــــاڵی 1368ی هه‌تاوییه‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی كوردیشاری سه‌قز هاوكاری كردووه و وه‌ك ئه‌ندامێكی كــــــارا تیایدا چالاكی نواندووه ویه‌ك ده‌وره‌ش به‌رپرسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بووه.چه‌ندین ده‌وره‌ی فێركردنی زمانی كوردی به‌ڕێوه بردووه و ناوه‌ناوه‌ش كلاسی شیعری بووه .
سه‌ره‌كیترین كاری هونه‌ری ههژانیبابامیری نووسینی شیعره.شیعرهكانیله گۆڤارهكانیكوردستانی رۆژهه‌ڵات بڵاو كردۆته‌وه،كتێبێكی به‌ناوی" گوڵباران"كه ههڵگریبهشێك له شیعره‌كانیه‌تی به‌م زووانه ئه‌كه‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
كۆمه‌ڵێ چیرۆك و شیعریشی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانیكوردی وههندێكیانی له گۆڤاره‌كاندا بڵاو كردۆته‌وه،وه‌ك خــــۆی ئه‌ڵێ به هیوایه كۆیان كاته‌وه و له ده‌رفه‌تێكدا و به‌جیاواز،وه‌كوو كتێب له چاپیان دا. جیا له‌وانه گه‌لێ به‌رهه‌می له گۆڤاره‌کانی :سروه،ئاوێنه.رامان،گۆڤاره خوێندکاری یه‌کان بڵاوبو وه‌ته‌وه،ههروههالهبواری كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ندێ كاری به ده‌سته‌وه‌یه وه‌ك :گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان،خورافات،كینایات یا ئیدیۆم و .......
به‌خۆشی یهوهئێستایش به‌رده‌وامه له کاروباری هونه‌ری وئه‌ده‌بی کوردی‌دا.
به‌رکوڵێک له‌خه‌رمانی شیعره‌كانی:
شه‌نگه‌بێ
گڕی شكۆفه به‌ر بووه له به‌ژنی شه‌نگی شــه‌نگه‌بی
چ مۆجزاتێكه له ســه‌ر دیمی قه‌شـه‌نگی شه‌نگه‌بی
به‌چرپه چی ده‌ڵێ به‌چه‌م؟ سه‌ری‌له‌ســه‌رچه‌ماندووه
سه‌نگ و چه‌وی خه‌واندووه،به‌سۆزی‌ده‌نگی،شه‌نگه‌بی
چ هـــێدییه،چ هـــێمنه، چ نازه‌نین و شـــه‌رمنه .......
چ گرد و مرد و خرپنه ، قه‌ددی مه‌له‌نگی شــه‌نگه‌بی
ده‌زانی ئه‌و سۆزه چیه له نێو گه‌رووی شــــــه‌ماڵدا ؟
نۆتهیێكه كه ده‌یژه‌نێ ، به سازی چه‌نگی شه‌نگه‌بی
به بسكیدا راده‌خوشێن ، هه‌ساره بۆ مه‌له، له چه‌م
ئه‌وی‌ده‌چێ،ده‌چێ،نه‌چێ،دهپتهپهرهنگیشهنگهبی
وه‌ره ســــهیركه خوێندنه‌وه‌ی،چ ورد له بارانێ ده‌گا !
بهكهسكهسووری ده‌ربڕی،زه‌ینی‌زره‌نگی شه‌نگه‌بی
پرچی كه به‌رده‌داته‌وه ،جــــــــــــوانی بڵاو ده‌كاته‌وه
كاری بهشینهوهیحهزه،شاژنی شهنگیشهنگهبی
چه‌م كه ده‌بێته جام بۆی ، شـیعر ده‌پته مه‌قام بۆی
هه‌ر له‌وه‌ڕا تهبهڕڕكن ، ده‌بن به ره‌نگی شــه‌نگه‌بی
23/9/1385 • سه‌قز
--------------------------------------------------------------------------------
راز
له گۆمی شەوەزەنگ ئەدەم و
به ناو دڵی مەترسیدا
گوزەر ئەكەم ،
شەڵاڵی شەو
له بەردەم بارەگای كازیوەدا پێت ئەگەم
گەر له شەوسەرای چاوانتا
نەمشارییەوه
شار بەرده بارانم ئـەكا!
داڵدەم بده !
ئەی بەندەری هەنار و ئارامش!
داڵدەم بده !
ئێجگار نائارام و مانووم؛
با سەر بنێم به سینگتەوه و
تێر تێر بنووم
كه هەستمەوه ،بۆت باس ئـەكەم
له ستەمكاری تەقیانووس،
لەو رەشه بایانـەی هێنای،
له و پۆستاڵانەی بەریدانه سارای گوڵ!
000000000000000
به داڵانی ترسا هاتووم
چی دارۆغەی ئەم چاخەیه بۆم ئەگەڕێن
دڵم پڕه لەو رازانه ی
له گەڵ دڵه كوتەدا جووتن؛
پەنام بده
با لە لای تۆ بیاندركێنم.
لێو ڕێژم له چەخماخەی ئاماژه و
تەتەڵەی واژه و
له هەمان كاتیشا
كەروێشكە و بەرامە و هاژه !
تەژی له راپۆرتی سەر بڕینی
چوار و چل و هەزارەها هەزار چــــــــــــــرا !
000000000
من مرۆڤی سەردەمی ئەشق و
بارووت و كامپیۆتێرم،
له یەك كاتا
شەڕم ، ئاگربەسم ، خێــــــــــــــرم !
بارستایێك له هەنیسك و شـــیعرم !
ئەو بەردەنووسه نەنووسراوەم
باس له كوشتاری حەرف ئەكەم !
00000000000
تەنیا لە چاوی تۆدا
ئارام ئەگرم؛
چاوت میهرەبانترین شەوی گەردوونه
هیچ ئەهریمەنێ تیایدا زاوزێ ناكا!
نەوەی سەدەكانی چل و پەنجا
بێ سەبرانه چاوەڕوانن،
گەر ئەم راسپاردانەیان پێ نەگات
له چاوی تـۆوەی ئەزانن !
000000000
شەڵاڵی شەو پێت گەیشتووم
له شەو سەرای چاوەكانتا
بمشارەوە !
خه‌لیل سه‌عیدی

خه‌لیل سه‌عیدی یه‌کێک له‌و ده‌نگه گه‌نجانه‌یه که هونه‌رومۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی داهاتوویه‌کی گه‌ش وسه‌رکه‌وتووی بۆ چاوه‌ڕوان ئه‌کا
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ساڵی 1350هه‌تاوی له شاری سه‌قز وگه‌ڕه‌کی شاناز له‌دایک بوه راده‌ی خوێنده‌واری دیپلۆمی وه‌رنه‌گرتوه‌و که‌سب وکاری ئازاد ئه‌کا،ئه‌م گۆرانی بێژه‌ی شاری سه‌قز له‌ساڵی 1368هه‌تاوی هه‌ستی به به هرهی ده‌نگخۆشی وتوانابوونی له هۆنه‌ری زانستیانه‌ی گۆرانی کوردی به‌تایبه‌ت زیندووکردنه‌وه‌و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی هونه‌ریانه‌ی گۆرانی یه فولکلۆریه‌کان کردوه،که هه‌رئه‌م هه‌ست پێ کردن وبڕوابهخۆبوونه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ساڵی 75هه‌تاوی بچێته شاری سلێمانی و له نزیکه‌وه ده‌ست ومشتاخی هونه‌ری له‌گه‌ڵ مامۆستای مه‌زن "ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی"بکات و چه‌ن گۆرانێ یه‌کیشی بۆتۆماربکات که هه‌رله‌م سهفهرهدابه هاوکاری مامۆستائهنوهرقهرهداخی چه‌ن گۆرانی یه‌کی له به‌رنامه‌یه‌کی هونه‌ریدا له که‌ناڵی کوردساتا پێش که‌ش کردکه کاک خه‌لیل خۆی به‌یه‌که‌مین که‌س ئه‌زانێت که‌وا له‌وسه‌روبه‌نده‌دا وه‌ک کوردێک له شاری سهقزهوهچوبێته ستودیوی که‌ناڵی کوردساته‌وه گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی چڕی بێت.
گۆرانی یه‌کانی "گوڵی هیوا"بارانه" ئه‌وگۆرانی یانه‌ن که خه‌لیل سه‌عیدی پێوه ئه‌ناسرێته‌وه که جیا له هونه‌ری گۆرانی قه‌ڵه‌میشی ده‌ست داوه‌تێ و به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت کردن له‌رێگه‌ی وتووێژه‌وه ژیاننامه‌و هه‌وڵ وکۆششی هه‌ر هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ئه‌نووسێته‌وه..
له چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی خه‌لیل سه‌عیدی ئه‌توانین ئاماژه به ئه‌ندام وبه‌شداربوون له "تیپی موسیقای نه‌که‌رۆز"دا بکه‌ین که سه‌رده‌مێك ژماره‌یه‌ک کاری به‌رچاویان راپه‌ڕان له‌شاره‌کانی سه‌قز وسنه و بۆکان ... هه‌روه‌ها تۆمارکردن وپێش که‌شکردنی چه‌ن گۆرانی بۆ ده‌نگ وره‌نگی کوردی ناوه‌ندی سنه و ده‌نگ وره‌نگی مههابادو که‌ناڵی رۆژTVوتۆمارکردنی شریتێکی کاست وچه‌ند به‌رهه‌می دیکه بۆ که‌ناڵه‌کانی ناوخۆ وه‌ک سهحهرو سنه ... له تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری کاک خه‌لیل سه‌عیدی گهربپرسین ئاماده کردنی چه‌ن گۆرانی یه‌کی تازهوفولکلۆڕه له یه‌ک CD دا که به‌م زوانه ده‌بێته میوانی هۆگرانی وهه‌روه‌ها و وتنی سروودێک دژبه مه‌وادی موخهدربه ئاماده‌کردن وسازکردنی کاک "جه‌ماڵ ئه‌مینی" که یه‌کێک له مامۆستایانی موسیقای زانستیه به تایبه‌ت سازی پیانۆ له شاری سه‌قزدا که جارێکی تریش سه‌رکه‌وتووی بۆ کاک خه‌لیل سه‌عیدی وهه‌موو هونه‌رمه‌ندانی کورد به تایبه‌ت باژێڕی سه‌قز به ئاوات ئه‌خوازین.

مامۆستا مه‌لامحه‌ممه‌دعه‌لایی
"سووتاو"
له‌ناوچه‌ی سه‌رشیوی سهقزدوودۆستی دێرین وبه‌فرین، واته "نه‌که‌رۆز"و"شاخی رووش" له‌نێوان خۆیانداجۆلانهیهکی سهوزهچنی ژیانیان بۆگوندێکی شهرمهون و‌دڵ پڕله‌هه‌ست وسۆز هه‌ڵخستوه که پێی ده‌ڵێن که‌س نه‌زان،
که‌س نه‌زان ئهوگوندهپڕجۆش وخورۆشهیه که به‌درێژایی مێژوو ئه‌دیب ومامۆستاوزاناوسهرداری مه‌زنی وه‌ک شێغ ئه‌سعه‌دی له لانکه‌ی خۆیداپهروهردهکردوه که‌یه‌کێکی دیکه له به‌ره‌ی دیمه‌نی ئهورهزوباغ ووههردونزارهی ئاوایی که‌س نه‌زانی سه‌رشیوی سه‌قز بهڕێزمامۆستامهلامحهممهدی "سووتاو"ه که خاوه‌ن هه‌ستێکی زه‌ریفی شاعیرانهوخو ورهوشتێکی پاک وبی خه‌ل وغه‌شی کورده‌واری یه.
مه‌لامحه‌ممه‌دعه‌لایی"سووتاو"کوڕی مامۆستامه‌لاشێخ نه‌جمه دینی که‌س نه‌زانه وساڵی 1324هه‌تاوی له گوندی که‌س نه‌زان هاتوته دونیاوه وه‌ک خۆی باسی ده‌کا بابی که‌له‌گه‌ڵ شاعیری سه‌قزی مه‌رحووم مه‌لاکه‌ریمی زاری دۆست وبراده‌ری گیانی گیانی ئه‌بێت کاتێک مامۆستا له‌دایک ئه‌بێت مه‌لاکه‌ریمی زاری له‌پشت یه‌کێک له کتێبه‌کانی باوکی مێژووی له‌دایک بوونی به‌م شێوه‌ده‌نووسێته‌وه که‌ده‌ڵێت:
" چون له‌دایک بوو لهقوربانهدا
شێوه‌ی زه‌بێحی هه‌س له‌شانه‌دا
خسووس کههاوناوفهخری عه‌ره‌ب بێ
ئه‌بێ سه‌رچاوه‌ی عیلم وئه‌ده‌ب بێ
خاتربۆتاریخ واخهبهریدا
باخی ئومێدم به‌دڵ به‌ریدا"
که به‌حیسابی ئه‌بجه‌د ئه‌کاته 1361کۆچی مانگی به‌رانبه‌ربه1324هه‌تاوی.
مامۆستا دوای فه‌وتی یه‌ک له‌دوای یه‌کی دایک و باوکی بۆفێربوونی عیلم وزانین به‌پێی باوی سه‌رده‌م به‌تایبه‌ت بۆ منالانی هه‌ژاروبێ ده‌ره‌تان رووی کردوه‌ته حوجرهولای مامۆستایان بوه‌ته فه‌قێ ویه‌که‌م گوندی ده‌سپێکی ژیانی فه‌قێه‌تی مامۆستا گوندی "پیرۆمه‌ران" بوه له‌ناوچه‌ی گه‌ورکی سه‌قز پاشان چوه‌ته گوندی "مامه‌شا"ودواترگوندهکانی ناوچه‌ی بانهوسهردهشت وته‌نانه‌ت ئهودیوکهکوردستانی عێراق بێت شاروناوچه‌کانی ئه‌وێش گه‌ڕاوه یه‌ک لهوانهشاری کۆیه بوه که‌له‌وێ له‌خزمه‌ت زۆرمامۆستادا وه‌ک باوکی بهڕێزدوکتورفوادمهعسووم وباوکی بهرێزعهدنان موفتی داشانازی فه‌قێیه‌تی بوه وپاشان له‌ساڵی 1344ههتاویداگهڕاوهتهوه ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له‌گوندی "قوڵتێ"له‌خزمه‌ت مامۆستایه‌ک به‌ناوی "حه‌یاتی" بوهتهفهقێ وهه‌ستیشی به‌هه‌ستیاری له‌خۆیدا کردوه هه‌ربۆیه شێعری هۆنیوه‌ته‌وه ههتائێستادوودهفتهری له گه‌نجینه‌ی ماڵی خۆدائامادهوچاهوڕوانی چاپکردن داناوهونازناوی سووتاویشی بۆخۆی هه‌ڵبژاردوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێ: له‌گوندی کوڵهسێی سه‌روو هاوین بوو حوجرهکامان گواستبهوهسهربانی ماڵێک لهوێداچهند فه‌قێ بووین که‌پرێکمان سازکردبوو رۆژێک لهبهرکهمتهرخهمی خۆمان ئاگری گرت ئه‌منیش کتێبه‌کانمی تێدابوو به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بوو هه‌ندێکیانم رزگار کرد به‌ڵام هه‌ردووده‌ستم سووتا له‌ورۆژه‌وه لای هاوڕێیانم بوومه‌ته"سووتاو"!...دواتر له‌گونده‌کانی باسکی کۆڵێ فهقێیهتیکردوهومامۆستایش بو وه جیا لهمهلایهتی مامۆستا،بۆبژێوی ژیانێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت خه‌یاتی کردوهلهساڵی 1357دا له‌لایه‌ن براده‌رێکی زیندانی یه‌وه فێری کڵاو چنینیش بوه ، له‌ساڵی 1351دا بۆدووههمین جار ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوهوخاوهنی سێ کوڕوسێ کچه وبهخۆشی یه‌وه ئێستایش هه‌رهه‌یه وله‌گوندی "هێجانان" داده‌نیشێ ومامۆستای مزگه‌وه‌تی ههرئهوگوندی "هێجانان"یهلهبناری شاخی رووشی سه‌قز .
مامۆستالهبیرهوهریهکانیداباسی ده‌کاوده‌ڵێ: له‌ساڵی 1345 داکهلهگوندی "کۆڵهسێی ژووروو"بووم دۆستێکی براده‌رم بووکه قاوخانهی هه‌بوو وخه‌ڵک به‌تایبه‌ت غهریبههاتووچۆی دهکردودهچوونهئهوقاوهخانه که خاوه‌نه‌که‌ی ناوی شێخه‌ی حاجیله بوو تازه زه‌فت وگرامافۆن وشتی وابه وڵات داهاتبوو که ئهوشریتی گۆرانی وێژانی هێنابوو وبۆ خه‌ڵکی ئه‌گرت وگوێیان لێ ده‌گرت ، رۆژێک کوڕێکی بوو منداڵ بوو به‌ناوی عومه‌ر"که‌پێم وابێ ئێستهلهوڵات دانه‌بێت" ناردیه شوێنم وگوتی: کاک محه‌ممه‌دی ماملێ هاتوه ئه‌تۆیش کهشێعران ده‌ڵێی یان بۆخۆت وه‌ره یان چه‌ند شێعرێکم پێ بده هه‌تا بۆێ ببه‌م... ئه‌منیش دووشێعرم پێ دا وبردیهلای هونه‌رمه‌ند،خوالێخۆش بوو کاک محه‌ممه‌دی ماملێ که دواتر هونه‌رمه‌ند سه‌ی عه‌لی سه‌رده‌شتی یه‌کێکیان به‌ناوی "کاروانی شادی" ده‌کاته گۆرانی وبڵاوی ده‌کاته‌وه وکاک محه‌ممه‌دی ماملێش شێعره‌که‌ی دیکه به‌ناوی"یاره‌که‌ی بێ مروه‌تم" ده‌کاته گۆرانی وبڵاوی ده‌کاته‌وه.
که شێعره‌که ی مامۆستا"سووتاو" به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
" یاره‌که‌ی بێ مروه‌تم"
تابه‌که‌ی وه‌ک نه‌ی بناڵێ ئه‌ودڵه‌ی بێ مروه‌تم
تۆخهریکی عه‌یش ونۆش ومن دوچاری زیلهتم
ناحه‌قت کرد دوێ شکاندت ئه‌ودڵه‌ی کوژراوی خۆت
تیری موژگانت به‌خوێنه خوێنی جه‌رگی له‌ت له‌تم
گهربههیوای قه‌تڵی من بی هانێ خه‌نجه‌ر بمکوژه
خۆشتره مردن له‌ژینی پڕلهجهورومێحنهتم
ته‌فره‌دان و‌دڵ فریودان به‌سیه شۆخی دڵڕفێن
تابه‌که‌ی وه‌عده‌و وهعیدت رۆیی تاب وتاقه‌تم
لائه‌قه‌ل هه‌روه‌ک ره‌قیبم بالهرووت بێ به‌ش نه‌بم
جارێکی وه‌ک جاری جاران فهرمووهانێ روومه‌تم
رۆژوشهودوژمن لهباغت باده‌نۆش وگوڵ چنه
من له‌جێی وسڵت نیشانه‌ی تیروتانه و تهعنهتم
رۆح وهکووئهگریجهکانت واله ده‌وری رۆژی رووت
سهدئهوهندهیش بێ وهفابیت ههربههیوای ره‌حمه‌تم
چی ده‌بێ "سووتاو"له ماچی کوڵمی تۆ بێ به‌ش نه‌بێ
بۆ به‌های ئه‌وماچه ئه‌یده‌م ماڵ ورۆح وسهروهتم.
پێنج خشته‌کی یه‌کی مامۆستا"سووتاو"لهسهرشێعرێکی مامۆستامهلاکهریمی زاری
فیدای قه‌یتانی ئه‌برۆت بم ده‌ڵێی تیغی نه‌ریمانه
به‌ڵاگه‌ردانی برژانگت بهسهدخهنجێری تورکانه
له بۆغاراتی جه‌رگ و‌دڵ هه‌موو تارێکی په‌یکانه
"به‌سووڕه‌ت تۆده‌ڵێی حۆری به‌قامه‌ت سه‌روی بوستانه
به‌غه‌مزه قاتڵی عاشق به‌ته‌لعه‌ت مه‌هی تابانه"
له‌ته‌وقی ته‌لعه‌تی رووی تۆ که وه‌ک تیشکی قهمهر وایه
تهواورووناک ده‌بێ سینه‌م که‌وه‌ک زوڵمانی شه‌و وایه
به‌ره‌نگی تیشکی گوڵناری که‌وه‌ک تیشکی شه‌فه‌ق وایه
"به‌ئه‌گریجه‌ی سیاه ره‌نگت که‌وه‌ک شکڵی خهتاوایه
دڵی پڕئێش وبیمارم ئه‌نیسی قه‌یسی زیندانه"
بهنازوعیشوهولهنجه ره‌گی دڵمت له‌بن هه‌ڵقه‌ند
حه‌یاتم چوولهرێی عیشقت دڵم مابوو ئه‌ویشت سه‌ند
له عیشقی تۆ وه‌کوو مه‌جنوون مه‌کانم کێوه یادهربهند
"به‌دووزوڵفی کهمهندئاسارهگی دڵمت له‌بێخ هه‌ڵکه‌ند
ده‌سا ره‌حمێ که با نه‌مرم دڵ ئینتیزاری ده‌رمانه"
دووماهی زوڵفی شهورهنگت له‌ده‌وری روو ته مهنناها
سه‌ری کوڵمت به‌چه‌شنی خۆرلهناوقهیدی به‌ئه‌شعاعا
یه‌قین پهروانههی رووتم دڵم تابیع به‌ئه‌شعاعا
"به‌دووئه‌برۆی هیلال ئاسا که‌وه‌ک شمشێری قه‌تتاعا
بڕیت ریشه‌ی دڵی زارم له‌ژینی خۆی هه‌راسانه"
مه‌که‌ن مه‌نعم لهناڵینم سووتام سهرتاقهدهم یه‌کسه‌ر
له‌په‌یمانی قه‌دیم ره‌هنه دڵ وئیمانهکهم یه‌کسه‌ر
له‌ترسی چاوی مه‌ستی تۆ له‌بیرم قه‌ت نیه که‌وسه‌ر
"له‌ده‌وری چاوی فه‌تتانت موژا خادیم وه‌کوو عه‌سکه‌ر
لهسهرقهڵبم په‌رێشانه به‌دایم تیره‌بارانه"
غولامی راهیبه‌ی دهیرم لهبهرسهروی خهرامانت
که‌شیشی ئهوپهرستشگام ده‌ستم گرتوه به‌دامانت
لهبهرعیسا قه‌بووڵم که‌ی له‌ڕیز عهبدوغولامانت
"چ باکم هه‌س له‌شمشێری برۆ وپهیکانی موژگانت
که قیبله‌ی لێوی ره‌نگینت بۆمن وه‌ک ئاوی حه‌یوانه"
به‌ناحه‌ق لێم به‌قین که‌وتووی ده‌ڕه‌نجێنی دڵی مه‌عسووم
لهبۆماچی له‌بی له‌علت موسلمان بووم وکافربووم
له‌ئایه‌ی حوسنی تۆ دیومه که وه‌ختێک قارینی ئه‌وبووم
"ئه‌گه‌رله‌وئاوی حه‌یوانه که‌سێک بخواته‌وه دووقووم
چ باکی هه‌س ئه‌گه‌ربێژن له‌عاله‌م تیره‌بارانه"
ئهگهرکوژرانی عاشق لات وه‌کوو فه‌ڕزه دههافهرموو!
له‌باتی وه‌سلی روخسارت ده‌که‌ی قه‌تڵم دهنافهرموو
گه‌دام بۆوهسڵی رووت هاتووم بڵێ ساتیله دافهرموو
"زه‌کاتی مه‌سکینی خه‌رمین به‌مسکینان عه‌تافه‌رموو
خسووسه‌ن بۆیه‌کێ وه‌ک من که‌بێ ماڵ وپه‌رێشانه"
له‌باغی ئیشقی پڕشۆرت "سووتاو"ده‌گری دهکازاری
به‌ئه‌شکی چاو وخوێنی دڵ ئه‌دێرێ باغ وگوڵزاری
هه‌دانادا دڵه‌ی به‌دبه‌خت ههتانهمرێ له گوڵجاری
"عه‌جه‌ب باغێکه گوڵزاری که‌پابه‌نده له‌وا "زاری"
له‌لایه‌ک سێ‌و ولیمۆیه له‌لایه‌ک ناربوستانه"
" وه‌ته‌ن"
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌ی رۆح وگیان وسه‌روه‌ت وسامانی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌ی جێی ئومێدی جه‌رگی هه‌ڵقرچاوی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌ی خاک وخۆڵت سوورمه‌یی چاوانی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌ی دڕک وداڵت جه‌ننه‌ت ورهزوانی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌ی مه‌هدی ژین وروتبههوئێقباڵی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن روخساری جوانت فه‌سڵی پاییزیان به‌هار
خه‌مڕه‌وێنی ده‌ردی دڵمه ده‌شت وشیو ولانزار
لووتکه‌یی کوێستانهکانت نه‌قشی ده‌ستی کردگار
ده‌شت وسهحرات جه‌ننه‌ت و وشکهشیوت لاله‌زار
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆی تاج وته‌ختی به‌ختی سه‌رگه‌ردانی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن خاک و وڵاتت گه‌وهه‌ره یا زێڕوسیم
ئه‌ی وه‌ته‌ن سۆزی شه‌ماڵت دێ به‌چه‌شنی بای نه‌سیم
ئه‌ی وه‌ته‌ن من بۆچ له‌خاک وئاوی جوانت بێبه‌ریم؟
ئه‌ی وه‌ته‌ن گهربۆت نهکۆشم شێت وئهبلهوسهرسهریم
ئه‌ی وه‌ته‌ن ناوت حه‌کیمی ده‌ردی بێ ده‌رمانی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن هه‌رکات ئه‌بینم باغ وگوڵزارت به‌چاو
ئه‌ی وه‌ته‌ن بۆنامرادیت دێ له‌چاوم خوێن وئاو
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆی جێی ئومێدی کیژوپیروگهنج ولا‌و
ئه‌ی وه‌ته‌ن گوڵزاروباغت وشکهئهیبینم به‌چاو
ئه‌ی وه‌ته‌ن یاخوا لهرێتا چێته خاک ئه‌ندامی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن قوربانی ناو وشۆرهتی لاوانی تۆم
ئه‌ی وه‌ته‌ن قوربانی شی‌و ودۆڵی کوردستانی تۆم
ئه‌ی وه‌ته‌ن قوربانی ده‌ست وپه‌نجه‌که‌ی کوڕانی تۆم
ئه‌ی وه‌ته‌ن گه‌رلێم نه‌ڕه‌نجێی رۆڵه‌که‌ی جارانی تۆم
ئه‌ی وه‌ته‌ن جێگه‌ی ئومێدوعهقرهبهوئهولادی من
راسته به‌ینێکه زه‌لیلی دیلی ده‌ستی دوژمنی
به‌شکراو وبهشخوراوی ده‌ستی پیسی چڵکنی
دوژمنت خواردوویه جه‌رگت واخه‌ریکی مردنی
ئه‌ما گهررووکهیته سووتاو بێژی ئه‌ولادی منی
جا ده‌بینی رۆژی مه‌یدان زه‌بری ده‌ست وقامی من
ئه‌حمه‌دی ره‌جه‌بی

زۆرن ئه‌وکه‌سانه‌ی زمانی مۆسیقایان کردوه‌ته زمانی لایه‌لایه‌و سۆزوههست خۆشه‌ویستی.
زۆرن ئهوبیره به‌رزانه‌ی به چریکه‌ی مۆسیقا بێ به‌شی و رۆژهرهشی، بێ که‌سی وبێ دڵسۆزی ،پاکی وبێگه‌ردی و کانگه‌ی حهزوخۆشهویستی ،خه‌ڵک وخاکیان ئه‌گه‌یه‌ننه گوێچکه‌ی جیهان.
که هونه‌رمه‌ند کاک ئه‌حمه‌دی ره‌جه‌بی گه‌نجێکی تری ئه‌م ده‌ڤه‌ره چڕوپڕه‌ی شاری سه‌قزه بهسهمفۆنیای 72سیم واته سازی" سه‌نتوور"بانگه‌شه‌ی ئاشتی وئازادی وئاوه‌دانی نه‌ک ههرشاروباژێڕهکهی به‌ڵکوو هه‌موو جیهان ده‌کات.
ئه‌حمه‌دی ره‌جه‌بی ساڵی 1350هه‌تاوی له‌شاری سه‌قزله‌دایک بو وهوله ساڵی 1369هه‌تاویدا بانگی مۆسیقای به گوێداههڵدراوهولهخزمهت مامۆستایان"عهزیزسهیفی"ره‌زا ره‌زایی"مه‌جید کیانی"سه‌عید سابت" وانه‌ی وه‌رگرتوه‌و قوتابی مۆسیقابوه دواترله ساڵی 72دابه‌هۆی ئه‌شق وهۆگری یه‌کی زۆر به‌مۆسیقا به‌تایبه‌ت ئامێری "سه‌نتوور" بوه‌ته مامۆستاوله رێگه‌ی خانه‌ی فه‌رهه‌نگه‌وه له‌شاره‌کانی سه‌قزوبانه وانه‌ی مۆسیقای به هۆگرانی سازی ره‌سه‌نی "سه‌نتوور"وتوهتهوهکه ئێستایش له‌گه‌ڵیدایه.
ئهوچالاکی یانه‌ی که هه‌تا ئێستا بوونه‌ته به‌ڵگه‌ی کار‌و کۆششی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بریتین له:
* به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕێک له‌گه‌ڵ گورووپی "زێویه له شاره‌کانی سه‌قز،بانه،بۆکان،...
*هاریکاری و یاوه‌ری به‌ڕێوه بردنه‌کانی کۆڕی مۆسیقای"نیشتمان"کۆڕی مۆسیقای "هوره"کۆڕی مۆسیقای "زێویه.
*به‌شدارله فستیواڵی فه‌جری تاران له سالی 74دا.
*به‌ڕیوه‌بردنی کۆڕێکی مووسیقی له‌گه‌ڵ کۆڕی مۆسیقای جه‌وانانی پارێزگای کوردستان له کونگره‌ی فه‌رزانه‌گانی کورددا له شاری سنه ساڵی 75
*به‌شداری له کونسێرتێکی به‌ڕیزانی گورانی بێژ "محه‌ممه‌دی ئه‌فشاری"سدیقی زوهری"
*به‌شداری فستیواڵی مۆسیقای کوردی له شاری مه‌هاباد له گه‌ڵ کۆڕی هونه‌ری"زێویه" به گۆرانی بێژی هونه‌رمه‌ند بێهنام تاهیری
*هاوکاری به‌رده‌وامی بنکه‌کانی فێرکاری هونه‌ری مۆسیقای"لاوژه"و"هۆره"له شاری سه‌قز.

هه‌روه‌ها کاک ئه‌حمه‌د ره‌جه‌بی به هۆی حهزوخۆشهویستی یه‌ک که به کولتووروفهرههنگ وهونه‌ری ره‌سه‌ن ههیبوهوئێستایش هه‌یه‌تی که وشه‌ی"زه‌ڕتوشت وزێویه وهۆره" له پێناسه‌که‌یدا بهیانکهر و ئاوێنه‌ی باڵانوێنی دڵ ودهروونیهتی ،له ساڵی 75 دا گه‌یشته ئهوقهناعهته که‌وا بنکه‌یه‌ک یاخود سه‌نته‌رێکی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری دابمه‌زرێنێت کهههرئهوبیرۆکه به‌رزه به‌ناچاری ته‌نیا شوێنێک به ناوی"فه‌رهه‌نگستانی زه‌رتوشت"ی لێ هاته‌به‌رهه‌م که‌تێدا کتێب ودهقهباڵاکان و که‌ل وپه‌لی خوێنده‌واری وکه‌ره‌سه وپێداویسته‌کانی خوێندنی زانستی بۆسه‌رجه‌م قۆناخه‌کانی خوێندنی تێدا دابین کراوهوبو وه‌ته مایه‌ی خۆشحاڵی و هۆکاری ئاسانکاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌تایبه‌ت هۆگران وئه‌ویندارانی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌ب وهونه‌ری ره‌سه‌ن وزانستی وتازه‌ترین بڕیاریشی سازکردنه‌وه و رازاندنه‌وه‌ی گۆڕی هونه‌رمه‌ندی بێ ناز که‌وتووی سه‌قز خوالێخۆش بوو"سه‌ی محه‌ممه‌دی سه‌فایی "یه که هیوادارین ههرواخزمهتکاری فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری کورده‌وای بن.
بێهزادخۆشحاڵی
E-Mail: bkhoshhali@yahoo.com
له‌خۆڕا نیه که ده‌ڵێین ئه‌م مه‌ڵبه‌ندی یانزه سواره مه‌کۆی ئه‌دیب و نووسه‌ری به‌توانایه ، ئه‌وه‌تا ده‌بینین گه‌لێ قه‌ڵه‌می به‌بڕشت و کاریگه‌ر،گه‌لێ هه‌ستی پاک و بێگه‌رد له گۆڕه‌پانی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بدا له ململانێی نووسین ولێکۆڵینه‌وه‌دا ئه‌سپی حه‌زوتاسه‌و کۆششیان تاوئه‌ده‌ن و به‌رده‌وامن له کۆکردنه‌وه‌ی کۆن و داهێنانی نوێ، که به‌ڵگه‌و نموونه‌ی ئه‌م ئیدیعایه‌مان کاک بێهزاد خۆشجاڵی یه که به خۆشحاڵی یه‌وه سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نێکی کورتی ده ساڵه‌ی نووسین له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا شانازی پێوه ده‌که‌ین .
بێهزادخۆشحاڵی ساڵی 1351 هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 1972 زایینی له گه‌ڕه‌کی کانی هه‌یازبه‌گی شاری سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی هه‌رله زێده‌که‌ی واته شاری سه‌قز ته‌واو کردوه‌و له ساڵی 1364 دا کۆچیان کردوه به‌ره‌و شاری سنه.
خوێندنی دواناوه‌ندی و ده‌وره‌ی سه‌ره‌تای زانکۆی هه‌ر له‌شاری سنه تێپه‌ڕاند دواتر له ساڵی 1375هه‌تاوی دا بوه خوێندکاری زانکۆ که له زانکۆی کردستان کارناسی علومی ئازمایشگایی وهرگرتو له زانکۆی بۆعه‌لی سینای هه‌مه‌دان لیسانسیهی ئابووری نه‌زه‌ری وه‌رگرت و ئێستایش وه‌ک خوێندکاری دوکتورا له بواری مێژووی سیاسی ئابووری له سویس و ئینگلستانه.
مامۆستا بێهزاد خوشحاڵی وه‌ک نووسه‌رێکی ئاکادیمی سهقزو کوردستان
له بیروڕادهربڕینێک که له ساڵی 1384 هه‌تاویدا له گه‌وره‌ترین بیروراده‌ربڕین (نه‌زه‌رسه‌نجی) سه‌ربه‌خۆی ئێرانیه‌کان به‌ناوی "پاسارگارد" به‌رێوه چوو له نێوان 10 نووسه‌ری هه‌ڵکه‌وتوو له 100 ساڵی رابردوودا ناوی هاته‌نووسین و وه‌ک گه‌نجترین نووسه‌ر ناسێندراو میداڵێکی دیکه‌ی فه‌خروشانازی کرده گهرهدنی پیره دایکی سهقزوکوردستانهکهی .
کاک بێهزاد تێکه‌ڵبوون به دنیای نووسه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1376 هه‌تاوی که له‌ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌دا توانیویه‌تی گه‌لێ به‌رهه‌می به‌که‌ڵک وسوودمه‌ند پێش که‌ش به کۆمه‌ڵگای کورده‌واری وکتێبخانه‌ی کورد بکات ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌تا ئێسته به‌قه‌ڵه‌می نووسه‌ر بێهزادی خۆشحاڵی نووسراون وچاپ وبڵاوبوونه‌ته‌وه بریتین له :
1- "پووڵ وبانکداری" وه‌رگێڕان ... 1376 هه‌تاوی
2- "کودستان وکورد له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا" وه‌رگێڕان .. ساڵی 1378 هه‌تاوی
3- "سی وسێ گوله" وه‌رگێڕان ساڵی .. 1379 هه‌تاوی
4- "ژینوساید میلله‌تی کورد" وه‌رگێڕان ساڵی ..1379 هه‌تاوی
5- قیام 1880 کوردستان له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا ... وه‌رگێڕان 1379
6- زمان‌ناسی کوردومێژووی کوردستان ... نووسین ...1380
7- قازی محهممهدوکۆمار له ئاوێنه‌ی ئه‌سناد ... نووسین .. 1381
8- کوردستان وکورد، هۆکاری پێکهاتنی بوحران ... نووسین .. 1381
9- لێدوانی مێژوویی تورکیه و تیوری زمانی خور وکێشه‌ی کورد.. نووسین .. 1381
10- ئهنفالیزم .. نووسین .. 1382
11- کولونیالیزمی فه‌رهه‌نگی میلله‌تی کورد... نووسین .. 1382
12- خۆ کۆلونیالیسم... نووسین.. 1382
13- ئه‌ندێشه‌کانی ئابووری سه‌ده‌ی بیستم.. نووسین.. 1382
14- کوردستان و ئینقلاب .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
15- دوکتورعهبدولرهحمان قاسملوو وکوردستان .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
16- شێخ عێزه‌دین حسه‌ینی و کوردستان .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
17- کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌و کوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
18- ئایهتوڵاعوزما خومه‌ینی وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
19- ئایهتوڵڵاعوزماخهڵخاڵی وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
20- دوکتور ئه‌بولحه‌سه‌ن بهنیسهدروکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
21- دوکتور مسته‌فا چه‌مران وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
22- حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و شۆڕش.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
23- کورده‌کانی دانیشتووی ناوهندوشۆڕش .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
24- کوردگه‌لی موسڵمان و رێخراوی پێشمه‌رگانی موسڵمانی کورد.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
25- یه‌کێتی نیشتمانی و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
26- قاڕنێ و قه‌ڵاتان وشۆڕش.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
27- مامۆستایانی ئایینی وکوردستان ..ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
28- پارێزه‌رانی کاتی وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
29- حیزبه‌کان وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
30- ئه‌رته‌ش وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
31- سپای پاسدارانی ئینقلاب وکوردستان .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
32- ده‌وڵه‌تی کاتی وکوردستان.. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
33- کۆمه‌ڵێک وتار .. ئه‌سنادی رۆژنامه‌یی ساڵه‌کانی 1357-1359
34- به‌راوه‌ردی نیزامگهلی فیدڕاڵی.. نووسین .. 1383
35- کوردستان وکورد له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا .. وه‌رگێڕان .. 1383
36- تئوریه‌کانی ناسیونالیسم.. وه‌رگێڕان.. 1383
37- ناسیونالیسم دێموکڕاتیک و دێموکڕاسی چه‌ند فه‌رهه‌نگی.. وه‌رگێڕان
38- هوویتی کوردودین
39- چێشتی مجێو‌ر . عه‌بدولره‌حمانی شه‌ره‌فکه‌ندی .. وه‌رگێڕان
40- فه‌رهه‌نگی ئیسڵاحات وکهنایات کوردی
41- فه‌رهه‌نگی فارسی – کوردی
42- مێژووی سیاسی میلله‌تی کورد له ئێران‌دا.. وه‌رگێڕان
43- شێوه‌ی ئایینی ومیللی له کوردستاندا.. وه‌رگێڕان
44- کوردستان وکورد له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی بریتانیا .. به‌رگی 2 وه‌رگێڕان
45- راپه‌ڕینی 1880کوردستان له ئه‌سنادی مه‌حره‌مانه‌ی فه‌ڕانسه.. وه‌رگێڕان
46- کوردستان .. وتار
47- چاڵشهای میللی و .. وتار
48- ئازادی چاپه‌مه‌نی و .. وتار
49- به‌یانی حه‌قیقه‌ت له .. وتار
50- جیهان بینی کوردی .. وتار
51- کۆماری کوردستان یان .. وتار
52- مافی مرۆڤ.. وتار.
پێویسته بوترێت له‌م رۆژانه‌دا به‌شێک له‌و بهڵگهوئهسناده مێژوویی یانه کاک بێهزاد کۆی کردونه‌ته‌وه کراونه‌ته سی دی و ماڵ به‌ماڵ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ئه‌گه‌ڕێن هه‌روه‌ها کاک بێهزاد ئێسته نیشته‌جێی شاری سنه‌یه‌و یه‌کێک له ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی حه‌وتوونامه‌ی که‌ره‌فتوو وئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردستانی ئێرانه .
عه‌تاخان باشماق

گه‌رله جاده‌ی سهقزهوهبهروشاری سنه گوزه‌رت کردبێت له 30کیلومتری سه‌قزکه تێئه‌په‌ڕیت مله و زه‌رد و ماه هێکت دێته سه‌ر رێ که‌پێی ده‌ڵێن (گه‌رده‌نه‌ی فیلان تاقی) ههرلهسهرقهڵاندۆشکانی ئهوچیاسهرکهشه و پیروبهساڵاچوهوه له‌به‌ری نساری گهربڕوانیت ره‌وه‌زه شاخێک باوش بۆمهلی حهزوتاسهت ئه‌که‌نه‌وه و دهبنهداڵدهی په‌له‌وه‌ری رۆحی وهڕزبووت له هاڕه‌هاڕی شار و ژیاری شارستانی! کهئهوزنجیره شاخه مێژووناوی "سوڵتان" و "شاوهشیرین" و "ناوقووڵ"ی لێناوه که له‌گه‌ڵ چیای "سه‌رته‌زێن" کۆڵه‌که ئاسا شانیان داوه‌ته‌به‌ر بنمیچی ئاسمان که ههرلهبناری ئهولووتکه وهه‌زار بهههزارهدا چهندگوندێک بهسادهوساکاری پشتیان داوه‌ته سینگی گه‌رم وگوڕی "شاوهشیرین" وه کهئهوگوندانهبریتین له:"ته‌یمان قه‌ڵا" قه‌ڵاچوخه" تازاوا" هه‌وی "زامنئاوا" تهمبربهگ"شه‌مسه" ئێراو"سه‌رده‌ره"ته‌خت " له ناوچه‌ی تیله‌کۆی سه‌قز.
بێ شک دیمه‌نی سروشتی سه‌رسه‌وز و هه‌ست بزوێنی باغ وباغاتی گوندی باشماق کاریگه‌ری یه‌کی ئه‌وتۆی ئه‌بێ که که‌سانی ده‌نگ خۆش وگۆرانی بێژی وه‌ک "عه‌تاخان باشماق"ی تێداپهروهرده ببێت.
عه‌تاخانی سه‌عید مه‌نسوور ساڵی 1296ی کۆچی هه‌تاوی له گوندی باشماق له‌دایک بوه و ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه و مناڵه‌کانی بریتین له: ناسر،حسه‌ین،سه‌عید،جه‌مشید،ئێقبال،زاهید،شاهۆ،تووران، دره‌خشان ،له‌یلا ،که‌به‌داخه‌وه کاک حسه‌ین کوژرا و کاک سه‌عید نه‌خۆشی کوتووپڕ گیانی لێ ئهستاندو کاک زاهیدیش به‌هۆی رووداوی ماشێن لاقێکی له‌ده‌ست داوه ، راده‌ی خوێنده‌واری عه‌تاخان هه‌تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تای ئه‌وکات له‌قوتابخانه‌ی تازه‌دامه‌زراوی گونده‌کایان بوه وبه‌رده‌وامیش هاتووچۆی حوجره‌ی مه‌لا و فه‌قێیانی کردوه عه‌تاخان رۆحێکی دموکراتیزهی لهخۆداپهروهرده کردوه هه‌ربۆیه به‌رده‌وام ماڵه‌که‌یان خانه‌خوێی میوانان و گه‌ڕۆکان بوه له باوه‌ڕی عهتاخاندا هه‌مووکه‌س خاوه‌ن خانه‌ی شه‌خسیی یه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی که ده‌بێ رێزوحورمهتی لێ بگیرێت و ئاخافتنی له‌گه‌ڵدا بکه‌ی.
هه‌رله‌سه‌ر ئه‌وبنه‌ما فکری یه درێژه‌ی به دیداروچاوپێکهوتنهکانی له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ئهداولهگهڵ بهڕێزشوکروڵڵای بابان دا له‌شاری سنه ئاشنا ده‌بێت که کاک شوکروڵڵای بابان ئه‌وکات به‌رپرسی ناوه‌ندی هونه‌ره‌جوانه‌کان سه‌ربه وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ وهونهربوو ههرئهوئاشنابوونه بوه هۆی ئاشنابوونی ستدیوکانی رادیۆ سنه‌و دواتر کرماشان وتارانیش له‌گه‌ڵ ده‌نگێکی تازهورهسهن وپڕلهههست وسۆزی ناوچه‌ی تیله‌کۆی سه‌قز، که به‌م جۆره ده‌نگ وسۆزی ره‌سه‌نی عه‌تاخان لهدیوهخانهکانی باشماقهوه گوێزرایه‌وه هه‌مووناوچه‌کانی کوردستان وساڵی 1337 راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی رادیۆتاران ده‌ستی به‌کاروچالاکی هونه‌ری کردوبهیارمهتی گروپی مۆسیقای رادیۆ تاران که لهبهڕێزانی وه‌ک مه‌رحووم موجتهبامیرزاده وهاوڕێیانی پێک هاتبوو توانی سه‌رجه‌م شانزده گۆرانی ره‌سه‌ن وفولکلۆر تۆماربکات که به‌شێکیان بریتین له:شیرین دامه‌چۆ"باوانم باوانم"سویبهباڵابهرز"عه‌مرم سه‌یزاده"توخوافاتم تۆوازبێنه"خاڵۆی رێبوار"ئای لهدوورلهدوور"غه‌ریب مه‌ڕۆ"دووده‌ستم ببڕن بهلیمۆتهوه"ئهوکچهرهشتاڵه"که‌ومل باوانم"کانی یه‌که‌ی به‌رماڵ"گه‌ردن زه‌رد"گیان گیان "باوانم" وسهوزهسهوزه.....
شێعروههڵبهستی گۆرانی یه‌کانی عه‌تاخان سهعیدمهنسوور زۆربه‌یان فولکلۆروشێعری شاعیرانی کوردوههروههاخۆیشی دایناوه زاراوه‌ی گۆرانی یه‌کانی ئه‌رده‌ڵانی یهوبن زاراوهیشی تیله‌کۆیی یه،هه‌ربۆیه که‌سێک فه‌رموویه‌تی"ئه‌وه‌ی بیه‌وێ گۆرانی یه‌کانی عه‌تاخان بڵێته‌وه ده‌بێ بن زاراوه‌ی تیله‌کۆیی به‌تایبه‌ت باشماقی بزانێ وشاره‌زای ببێت!"
له روانگه‌ی نووسه‌رانیشه‌وه عه‌تاخان هونه‌رمه‌ندێکی به‌توانابووه نووسه‌ری کورد عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان له کتێبی "بێستوون" داکهلهساڵی 1356دابڵاوبوهتهوه له زوانی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کرماشانه‌وه باسی ده‌نگ خۆشی سۆزی دڵنشینی وجوانچاکی وبه‌ژن وباڵارێک وپێکی عه‌تاخان ئه‌کات .نووسه‌رێکی دیکه‌ی وه‌ک مامۆستا "حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی ده‌ڵێ: عه‌تاخان ره‌سه‌نترین گۆرانی یه‌کانی کوردی تۆمارکردوه‌و له‌فه‌وتان رزگاری کردوه"
ئه‌م هونهرمهندهمهزنهی ناوچه‌ی تیله‌کۆی سه‌قزی کورده‌واری سۆزی ناوچه‌ی هه‌ورامان کهرازو نیاز‌و هاوارو گازنده‌ی ده‌روونی"ئه‌هوورامه‌زدا"یه واته هۆرهیشی به‌جوانی زانیوهوچڕیوه دواچالاکی یه‌کانی هونه‌رمه‌ند سهعیدمهنسوور تۆمارکردنی چه‌ند گۆرانی یه‌ک بو وه له‌گه‌ڵ مامۆستای مۆسیقا به‌ڕێز کاک ره‌سووڵ میرزاپوور له ته‌مه‌نی 55ساڵیدا له گوندی باشماق واته زێدوژینگهی عه‌تاخان.
به‌داخه‌وه عهتاخانیش وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هه‌نه‌رمه‌ندانی کورده‌واری هێشتا ده‌روونی پڕ بوو له ئاهه‌نگ وسۆزو خۆشه‌ویستی خه‌ڵک ونیشتمانه‌که‌ی که ده‌یویست به زمانی گۆرانی ده‌ری ببڕێت به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌وداو ده‌رفه‌تی ئه‌وخزمه‌ته پیرۆزانه‌ی زیاترلهوهپێ نهداوله ساڵی 1360هه‌تاوی نه‌خۆشین به‌رۆکی ده‌گرێ و دڵه‌گه‌وره‌که‌ی له‌لێدان ئهکوێ وبۆههمیشه له باوشی زێدوگوندهکهی خۆیدا به پیره‌دایکی نیشتمان ئهسپردهئهکرێت.
رۆحی شادوهونهری ههرنهمربێت.
محه‌ممه‌دزارع زاده
سه‌قز ئه‌م شاره له‌مێژینه‌ی کوردان وه‌ک هه‌میشه وتوومانه مه‌کۆی گه‌لێ مرۆڤی به به‌هره‌و به‌توانایه که زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجه به‌نرخ و پڕبایه‌خانه‌ی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری کوردی به بێ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان دیبێت یان ئه‌زموونێکی مه‌یدانی و زانستێکی ئاکادیمی یان هه‌بێت ته‌نیا به هۆی خۆشه‌ویستی خه‌ڵک وخاک و دیاری خۆیان پێیان ناوه‌ته گۆڕه‌پانی به‌رین وبه‌ربڵاوی هونه‌رو خۆیانیان تێدا په‌روه‌رده‌کردوه که به حه‌ق زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه به‌جوانی له نێو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا وه‌ک هونه‌رمه‌ند جێگه‌یان هه‌یه‌و توانیویانه خانوویه‌ک بهناوخۆیانهوه له هونه‌رستان یان بڵێین خانه‌ی هونه‌ری ئه‌م شاره بۆخۆیان بکه‌نه‌وه دیاره ئێمه له‌م به‌ستێنه‌دا ناتوانین و ناکرێ بۆمان هه تا به ناخی کاره هونه‌ریه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ین و هه‌ڵی بسه‌نگێنین و ئه‌وه‌ی ویستی سه‌ره‌کی ئێمه بێت له‌م به‌شه‌دا ناساندنی سیما‌و روخساری ئهوئازیزانهیه که له هه‌ربوارێکی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی وئه‌ده‌بی دا چالاکن و خزمه‌ت به دره‌ختی پڕ لق وپۆپی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری ئه‌م شارودیاره ئه‌که‌ن ...،
یه‌کێکی دیکه له‌و خاوه‌ن به‌هره هونه‌ریانه‌ی شاری سه‌قز که ساڵانێکی زۆره له گۆڕه‌پانی هونه‌ری شانۆ و سینه‌ماو تلوزیۆندا حوزووری به‌رچاوی هه‌یه به‌ڕێز کاک" محه‌ممه‌د زار‌ع زاده" یه که خه‌ڵک زۆربه‌یان به "حهمهدهنگ خۆش " ئه‌یناسن.
"محه‌ممه‌دزارع زاده" ساڵی 1339 هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی ودواناوه‌ندی و لیسانسی ئه‌ده‌بیاتیشی هه‌ر له‌شاری سه‌قز وه‌رگرتوه، له ساڵی 1354 دا بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ دنیای شانۆ ئاشنا بوو ،له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی شه‌به‌که‌ی کوردی تلوزینی کوردی تاران له ساڵی 1362 هه‌تاوی ده‌ستی داوه‌ته سازکردنی میانپرده تلوزیونیهکان که هه‌تا به ئێسته 5580 میانپهردهی تلوزیونی له کوردی وفارسی سازکردوه‌و ده‌وری تێدا بینیوه ،له په‌نج سریاڵ دا ده‌وری چالاکانه‌ی گێڕاوه که بریتین له :
1- خاڵۆ حه‌مه 2- زنجیره‌ی کاک فه‌تاح 3- باقه‌بێن 4- به‌هاران 5- سهردهرگوم .
له دوو فیلمی درێژدا وه‌ک ده‌رهێنه‌ر ده‌وری گێڕاوه که بریتین له :
1- ئاخرین شه‌رت 2- شاهیدی که‌و
له گه‌لێ فیلمی سینه‌مایی دا ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوه که ئه‌توانین ئاماژه به فیلمی سینه‌مایی "مه‌ره‌خه‌سی" به‌ده‌رهێنانی به‌رێز "باکیده" هه‌روه‌ها فیلمی "سه‌نگ وتهرانهی زه‌یتوون" بکه‌ین کاک محه‌ممه‌د ئێسته‌یش له شاری سه‌قز وه‌ک مامۆستای بواری تلهوزیون و شانۆ کلاسی فێرکاری هه‌یه‌و به‌رده‌وام له هه‌وڵ وکۆششی هونه‌ریدایه له تازه‌ترین کاری هونه‌ریدا که چبوونه شاری مه‌هاباد بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ گیانێکی تازه‌یان به کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ده‌وری شانۆ به‌خشی ،ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی بواری شانۆیی شآری سه‌قز به‌خۆشی یه‌وه هه‌ر ئێسته‌یش له شاری سه‌قزدا نیشته جێ یه‌و سه‌رقاڵی چالاکی یه هونه‌ریه‌کانی خۆیه‌تی .
فه‌ره‌یدوون حامیدی

هونه‌ری شانۆ ئه‌و هونه‌ره مه‌زنه‌یه که هه‌موو هونه‌ره‌کانی له خۆیدا جێ کردوه‌ته‌وه شاری سه‌قزی ئه‌وینداری ئه‌شق وخۆشه‌ویستی هونه‌روئه‌ده‌ب و زانستیش به خۆشی یه‌وه له کاروانی هونه‌ر به تایبه‌ت هونه‌ری شانۆ وهدوانهکهوتوهو په‌یتا په‌یتا کوروگهنجی به‌ئه‌زموون ولا‌و له‌وبواره‌دا چالاکن وهونه‌ری خۆیان پێش که‌ش ئه‌که‌ن یه‌کێکی دیکه له‌و هونه‌رمه‌نده ئاکادیمی و به ئه‌زموونانه‌ی هونه‌ری شانۆی شاری سه‌قز به‌ڕێز کاک "فه‌ره‌یدوون حامید"ه که سه‌حنه‌ی شانۆی ناساندنی ئه‌مجاره‌مان بۆ چالاکی یه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ته‌رخان کراوه .
فه‌ریدوون حامیدی له خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1353 دا له شاری سه‌قز دوای رۆژی جیهانی شانۆ له دایک بوه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ودواناوهندیش هه‌ر له شاری سه‌قز ته‌واو کردوه دواتر بوه‌ته خوێندکار له زانکۆی هه‌مه‌دان ، هه‌ر له مناڵیه‌وه به‌شداری کانوونی فکری و راهێنانی مناڵان ومێرمنداڵانی کردوه‌و له گه‌ڵ حه‌قایه‌ت و په‌ندو به‌یت و باوی گه‌له‌که‌ی ئاشنا و هۆگری حهقایهتخوانی و کاروباری شانۆیی بوه ههرلهبوونی ئهوئهشق وهۆگری یه که به هونه‌ری شانۆ ههبوویهتی له سه‌رده‌می ناوه‌ندی خوێندنی دا له خزمه‌ت مامۆستا "ئه‌حمه‌دساڵحی" که مامۆستایه‌کی"هونه‌ر" ی قوتابخانه‌و شانۆکاری شاری سه‌قزه بوو په‌روه‌رده ده‌بێ و هه‌ر له ژێر چاوه‌دێری ئه‌ودا له شانۆکانی سه‌رده‌می دواناوه‌ندی یه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا و به به‌شداری
کردن له فستیواڵه‌کانی قوتابخانه‌یی له نێوخۆی پارێزگای کوردستان و وه‌ده‌ست هێنانی پله‌و پایه‌ی جوراوجۆر و سه‌رکه‌وتن له گه‌ڵێ فسیواڵی ده‌ورگێڕان و ئه‌کته‌ر بوون له شانۆکاندا رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ پتر هۆگری هونه‌ری شانۆ بوه‌و که کارگه‌لی وه‌ک "هر اندازه درس بخوانی" پسرک حلوا فروش"نان خشک و ..... به‌رهه‌می ئهودهورانی قوتابی بوونهبوه .
به گه‌یشتن به زانسگه‌ی وه‌ک زانکۆی هه‌مه‌دان له ساڵه‌کانی 1371هه‌تا 1375 له شاری هه‌مه‌دان و ساڵه‌کانی 1379 ، 1381 له زانکۆی ته‌ورێز ده‌رفه‌ت ودهرهتانێکی به‌جێ بوو بۆ گه‌شه‌کردنی هونه‌ری کاک فه‌ره‌یدوون حامیدی که له ماوه‌یه‌کی که‌م دا له گه‌لێ کاری شانۆیی و ده‌رهێنان و نووسینه‌وه و ته‌ڕڕاحی سه‌حنه‌و مۆسیقا‌و جل وبه‌رگی زیاتر له 25 کاری
به‌ئه‌ستۆ بوه و ئه‌زموونی به جێ و به‌سوودی لێ وه‌رگرتوه له بواری نووسینی شانۆ نامه‌دا ئه‌توانین ئاماژه به "رێوی فێڵه باز" نه‌ورۆزانه" شاری ئاره‌زوو" سیاهترین خونابه" عروسک وفریاد بیستون"(پێش که‌ش نه‌کراو)بکه‌ین .
کاک فه‌ره‌یدوون فه‌وقه‌لیسانسی که‌شاوه‌رزی هه‌یه‌وله چالاکی یه هونهریو شانۆیهکانیشدا له گه‌لێ فستیواڵ دا به‌شداری کردوه‌و ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوه که له‌وانه سێهه‌مین فستیواڵی شانۆی کوردی له شاری سه‌قز و فستیواڵی شانۆی نێوخۆیی بۆکان ، مه‌هاباد، مه‌ریوان ودیوانده‌ره وه‌ک مامۆستایه‌کی خاوه‌ن بیروراوشارهزا له‌وبواره‌دا بوه‌ته چاودێر‌و ده‌وری دووبارهدیتنهوهی شانۆکانی له‌و فستیواڵه‌دا بینیوه
... له فستیواڵی پێنجه‌می شانۆی کوردی سه‌قز و ئه‌وه‌ڵین فستیواڵی ئوستانی ته‌نزی دیوانده‌ره و نێوخۆی شاره‌کانی مه‌ریوان وبۆکان و دیوانده‌ره وه‌ک چاوه‌دێرێکی جێی باوه‌ڕ ده‌وری گێڕاوه و شانازی متمانه‌و باوه‌ڕیشی بۆ شاره‌که‌مان به دیاری هێناوه ... هه‌روه‌ها به‌شدار له فستیواڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیران زه‌مین و دووجار به‌شداری گه‌رم وگوڕ له فستیواڵی شانۆیی له شاری سلێمانی له خاڵه به‌رچاوه‌کانی ئه‌م شانۆکاره ئاکادێمی ومودێڕنهی شاره‌که‌ی سه‌قزه ، لێره‌دا به‌شێک له‌و شانۆیانه که کاک فه‌ره‌یدوون حامیدی به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر ده‌وری تێدا گێڕاوه ده‌خه‌ینه به‌ر سه‌نجی خوێنه‌ران که بریتین له :
1- شانۆی "ماسه گل ی‌خ" ... ساڵی 1373 هه‌مه‌دان...ئه‌کته‌ر
2- شانۆی "سربخش ساڵ"... ساڵی 1374 مه‌لایه‌ر ... ئه‌کته‌ر
3- شانۆی "روغن نه‌نگ" .... ساڵی هه‌مه‌دان 1374... ئه‌کته‌ر
4- شانۆی "کبودان و اسفندیار ... ساڵی 1375 سه‌قز وسنه ...ئه‌کته‌رو ده‌رهێنه‌ر
5- شانۆی "رێوی فێڵه‌باز"تایبه‌تی مناڵان ومێرمنداڵان" ساڵی 1375سه‌قز...
نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر
6- شانۆی "رێوی فێڵه‌باز" تایبه‌تی مناڵان ومێرمنداڵان " ساڵی 1375
دیوانده‌ره ... نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر
7- شانۆی "نه‌ورۆزانه" ساڵی 1376 سه‌قزوبۆکان '''نووسهرودهرهێنهرو ئه‌کته‌ر
8- شانۆی "به‌رهه‌می ئه‌وین" سه‌قزوبۆکان ساڵی 1376 ده‌رهێنه‌ر
9- شانۆی "سواره" له شاره‌کانی سهقزوههمهدان و تاران ... ده‌رهێنه‌ر
10- شانۆی "محبس" سه‌قز ساڵی 1376... ئه‌کته‌ر
11- شانۆی دزهبۆره" سه‌قزوبانه ساڵی 1377 ... ده‌رهێنه‌ر
12- شانۆی "شاری ئاره‌زوو" سه‌قز .. ساڵی 1377 نووسه‌روده‌رهێنه‌ر
13- شانۆی "چشم آبی اقیانوس" سه‌قز .. ساڵی 1377 ده‌رهێنه‌ر
14- شانۆی " ئه‌ژده‌هاک ..ساڵی 1377 ، 1378 له شاره‌کانی : سه‌قز، سنه
، بیجاڕ، ته‌برێز، کاشان ، ئه‌هواز، ئیزه، شوشته‌ر و شاری سلێمانی
کوردستانی ئیراق... ده‌رهێنه‌ر
15- شانۆی "هیوا" ساڵی 1377 سه‌قز ... ده‌رهێنه‌ر
16- شآنۆی " تاسه" ساڵی 1379 و 1381 سه‌قز و سلێمانی .. ده‌رهێنه‌ر
17- شانۆی "عروسک" سنه .. ساڵی 1381... نووسه‌روده‌رهێنه‌ر
18- شانۆی " سیاهترین خونابه" له ساڵه‌کانی 1381،1382،1383له
شاره‌کانی سه‌قز،سنه، ته‌برێز، مه‌ریوان، دیوانده‌ره،
نووسهرودهرهێنهرو ئه‌کته‌ر
19- شانۆی " بیره‌وه‌ری هونه‌رپیشه‌ی نه‌قشی دووهه‌م" سه‌قز ساڵی
1379...ده‌رهێنه‌روئه‌کته‌ر
20- شانۆی "شاخ" سه‌قز .. ساڵی 1382 ده‌رهێنه‌ر
21- شآنۆی "کارنامه بنداربیدخش" سه‌قزوسنه ساڵی 1382 ده‌رهێنه‌روئه‌کته‌ر
22- شانۆی " بوسه برخاک" تاران ساڵی 1384 .. نووسه‌روده‌رهێنه‌ر
23- شانۆی "مادام کامیون" سه‌قز و دیوانده‌ره ... ساڵی 1386 .. ده‌رهێنه‌ر.
به خۆشی یه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی شاری سه‌قز ئێستایش به‌رده‌وام له
هه‌وڵ وکۆششی هونهریدایهو له له شاری دیوانده‌ره مووچه‌خۆری
ئیداره‌ی که‌شاوه‌رزی ئه‌وشاره‌یه.
ئاماده‌کردنی حه‌سه‌ن ئه‌مینی
دوکتور عه‌لی روخزادی
بێ شک هه‌موو میلله‌ت و گه‌ل ووڵاتێک مرۆڤی خاوه‌ن بههرهوهونهرمهندو خهمخۆرودڵسۆزی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه به‌ڵام شانازیه‌کانی نووسهروشاعیرو هونهرمهندوبهگشتی خه‌مخۆران و دڵسۆزانی گه‌لی ئێمه له‌وه‌دایه سه‌ره‌ڕای دووربوون وپهڕیوه بوون له دیاروزێدی خۆیان که‌چی هه‌ر به‌قه‌ڵه‌م وبهبیر له خزمه‌ت گه‌ل وزێدهکهی خۆیان دا ده‌مێننه‌وه که زۆرجاریش تووشی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه ده‌بن له پێناویشی گه‌لێ شت ئه‌به‌خشن ، یه‌کێکی دیکه له‌و رۆڵه به ئه‌مه‌گ وخهمخۆرانهی شاری سهقزوکوردستان به گشتی خوالێخۆش بوو بهڕێزدوکتورعهلی روخزادی یه که به‌شێک له هه‌وڵ وته‌قه‌لا ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی یه‌کانی ئه‌خه‌ینه به‌رسه‌رنج وبیروراتان.
دوکتور عه‌لی روخزادی کوڕی حهمهساڵهخانی روخزادی و کچهزایی مه‌رحوومی ئایه‌تووڵڵا مه‌ردووخ
ساڵی کۆمار واته ساڵی 1324 هه‌تاوی له گوندی (خاڵهوازه)ی بناری چیای چل چه‌مه له ناوچه‌ی خوڕخوڕه‌ی سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی له شاره‌کانی سهقزو سنه ته‌واو کردوه و دیپلۆمیشی له ده‌بیرستانی (دارولفنوونی) تاران ته‌واو کردوه له ساڵی 1342 هه‌تاوی یه‌وه بوه‌ته مامۆستای قوتابخانه له شاری سنه که هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خوێندنی زانکۆی هه‌تا پله‌ی دوکتورای ئه‌ده‌بیات درێژه پێ داوه.
مامۆستا روخزادی له بواری جۆراوجۆری ئه‌ده‌ب وهونه‌ردا زیاتر له 40 ساڵی ره‌به‌ق سه‌رقاڵی خزمه‌ت کردن ومامۆستایهتی وهه‌روه‌ها پێش که‌ش کردنی ده‌یان به‌رهه‌می به پێزی زانستی وفه‌رهه‌نگی وهونه‌ری به شێوه‌ی کتێب ، وتار ، لێکۆڵینه‌وه وتوو وێژ، کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ته فولکلۆریه‌کان وزمانناسی ئاواناسی ... که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن:
کتێبه‌کان
1- نه‌وای شێعری فارسی (قافیهورهدیف)
2- ئاواشناسی و دهستوورزمانی کوردی)
3- ئه‌مسال وحوکم کوردی (گواره‌ی کوردی)
4- بهراوهرکردنی ئاوایی دهستوورزمانی کوردی وفارسی)
5- به‌راوه‌ردکردنی ئاوایی وشه‌کانی زمانی کوردی له گه‌ڵ زمانی فارسی معیاروپههلهوی)
6- فێرکاری زمانی کوردی سۆرانی .
7- رێزمانی کوردی سۆرانی.
8- ده‌ستوور زمانی فارسی.
9- سه ناعات ئه‌ده‌بی و نیازه‌کانی وته له ئه‌دبی فارسی دا.

وتار‌و بێژه‌ری
1- سوهری خه‌یاڵ له شێعری مه‌وله‌وی،... کونگره‌ی یادی مه‌وله‌وی سه‌قز 1371
2- شێعری "بێسارانی" له روانگه‌ی مه‌کته‌به ئه‌ده‌بی یه‌کانه‌وه .... هه‌مایش بێسارانی ، مه‌ریوان 1375
3- تاو توێ کردنی سه‌بک ناسینی شێعری "ناری" هه‌مایش ناری مه‌ریوان 1376
4- رهوشگهلی ناسینی بابه‌ته فه‌رهه‌نگیه‌کان له سێهه‌مین هه‌مایش کوردستان ناسیدا زانکۆی سنه 1377.
5- ته‌عه‌هود له وه‌رگێڕاندا هه‌مایشی محه‌ممه‌د قازی زانکۆی کوردستان سنه 1377.
6- مراودات فه‌رهه‌نگی و شوێنه‌واره‌کانی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی گشتی خه‌ڵکدا هه‌مایش ئاڵوگۆڕی فه‌رهه‌نگی زانکۆی کوردستان سنه 1378.
7- شێعری ته‌ربیه‌تی سۆفی یه له ئه‌ده‌بی فارسی دا گوفاری ئه‌ده‌بی (گلچراخ )ژماره 21 تاران 1378.
8- زمان ناسینی ئێرانی له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یی زمانی فارسی دا زانکۆی ته‌ربیه‌تی موده‌رس تاران 1380
9- پێگه‌ی شێعری عیرفانی مه‌وله‌وی کونگره‌ی مه‌وله‌وی ... سلێمانی 1380
10- سه‌بک ناسینی شێعری "قانع" ... کونگره‌ی قانع ناسی مه‌ریوان 1380
11- لێکۆڵینه‌وه‌ی زمان ناسی له ته‌بینی هووی یه‌تی زمانی کوردی یه‌که‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بونیادی ئێران ناسی ، تاران 1381.
12- ده‌وری میراسی فه‌رهه‌نگی گه‌لانی ئێران له په‌ره‌پێدانی ته‌مه‌دون ئێرانی ... زانکۆی رازی کرماشان 1381.
13- چۆنیه‌تی فێرکردن وتهدریسی زمانی کوردی ... یه‌که‌مین کونگره‌ی ئهنسیتۆی کورد ، تاران 1381.
14- زهمایروپێگهی شێوه‌ی زهمیرهکانی پێوه‌ندو زاسینهکان له زمانی کوردی دا تاران 1382.
15- پێگه‌ی زمانی کوردی له زنجیره زمانه‌کانی ئێرانی دا ... کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی زمان وئه‌ده‌بیاتی کوردی دیاربه‌کر ، تورکیه ، 1383.
16- نالی و شێوازی هونه‌ری له شێعری خۆیدا ... کونگره‌ی نالی سلێمانی 1385 .
بێجگه له مانه ده‌یان وتار‌و نووسراوه‌ی دیکه‌ی نووسیوه‌و لهکۆڕوکۆبوونهوهکاندا وته‌بێژی کردوه که هه‌ر هه‌موویان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که دوکتور روخزادی ئه‌ویندارێکی راسته‌قینه‌ی فه‌رهه‌نگ وهونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی گه‌له‌که‌ی بوو هه‌ربۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بوو لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ببێت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وبابه‌تانه‌ی رهسهنایهوتی گه‌له‌که‌مان ئه‌سه‌لمێنن و هه‌روه‌ها زانست وزانیاری پێ گه‌شاوه‌تر ده‌بێت .
به‌داخه‌وه ئه‌م دڵه خه‌مخۆره‌ی سهقزوکوردستان له رێکه‌وتی 27/2/86 هه‌تاوی به‌ته‌مه‌نێکی پڕخێروبه‌ره‌که‌تی 62 ساڵه‌ییه‌وه کۆچی دوایی کرد.
|
دوكتور موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دپه‌نا کوڕی حاجی خه‌ڵیفه ساڵی ١٣٥٠ی هه‌تاوی له شارۆچكه‌ی ئێرانشا سه‌ر به ناوچه‌ی پڕپیت و به‌ره‌که‌تی تیله‌کۆی سه‌قز له دایک بوو. |
|

عیرفان ساحێبی
له مه‌کۆی ئه‌ده‌ب وهونه‌ر، واته هه‌رێم وباژێڕی سه‌قز گه‌لێ قه‌ڵه‌م وبیرمه‌ندی مه‌زنیش هه‌ن که ئه‌رک وماندووبوونێکی زۆر ئه‌کێشن هه‌تا گۆمه‌ڵگایه‌کی خاوه‌ن شارستانی ومه‌ده‌نی و زانستی په‌روه‌رده بکه‌ن ، یه‌کێک له‌و مرۆڤه به به‌هره‌و بیرمه‌ندانه که هه‌ر ئێستایش له گۆڕه‌پانی کرده‌وه‌دا هه‌وڵی ئاوه‌دانییه‌کی زیاتر وگهشهیهکی باشتر ی شار‌و خه‌ڵک ودیاری خۆیه‌تی به‌ڕێز مامۆستا عیرفان ساحێبی یه .
مامۆستا عیرفان ساحێبی ساڵی 1316هه‌تاوی له گه‌ڕه‌کی سه‌رپه‌چه‌ی شاری سه‌قز له دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی حیکمه‌ت ده‌ست پێ کردوه خوێندنی ناوه‌ندی له ته‌نیا قوتابخانه‌ی 3کلاسه‌ی شاپووری ئه‌وکات ته‌واو کردوه دواتر له ساڵی 1332هه‌تاوی له دانشسه‌رای کشت وکاڵی شاری ورمێ وهرگیراوهودهرسی خوێندوه‌و دوای ته‌واوکردنی
ده‌وره‌که‌ی له ساڵه‌کانی 34- 35 دا وه‌ک مامۆستا چوه‌ته شاری بانه و وانه‌ی به قوتابیانی ئه‌وشاره وتوه‌ته‌وه ، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م خزمه‌تانه‌دا له شاری سه‌قزیش هه‌تا کۆتایی بڕیاره‌که‌ی که پێنج ساڵ بوو له شاری بانه وسهقزدا وانه‌ی وتوه‌ته‌وه له ساڵی 1339 – 1340 هه‌تاوی دا له دانشسه‌رای عالی تاران وه‌رگیراوه‌و دوای وه‌رگرتنی لیسانسی په‌روه‌رده‌وبارهێنان دیسان
به‌ده‌ستی پڕه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێده‌که‌ی واته شاری سه‌قز و ده‌ستی کردوه ته‌وه به وانه وتنه‌وه له قوتابخانه دواناوه‌ندیه‌کانی سه‌قزدا .
له ساڵی 1349 دا له ئه‌زموونی یه‌که‌مین خولی فه‌وقه‌لیسانسی بارهێنان وپه‌روه‌رده‌ی زانکۆ ی علوم ته‌ربیه‌تی تاران وه‌رگیراوه‌و له دوای ته‌واو بوونی بۆ ماوه‌ی ساڵێک له زانسگه‌ی فه‌نی نوشێراونی شاری بابل له ناوچه‌ی مازنده‌ران وانه ئه‌ڵێته‌وه پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سه‌قز که ده‌بێته به‌رپرسی په‌روه‌رده‌وبارهێنانی شاری سه‌قز که هه‌تا کات وسه‌رده‌می خانه‌نشین بوون هه‌ر له شاری سه‌قز نیشته‌جێیه‌و له‌م ماوه‌یه‌شدا مامۆستایه‌تی زانکۆی له بواری علومی ته‌ربیه‌تی و رهوانناسی له زانکۆی ئازاد‌و په‌یام نووری سه‌قز و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ر
به‌وپه‌ڕی باشی به جێ ده‌گه‌یه‌نێ و هاوکات له ناوه‌ندی راوێشکاری بنه‌ماڵه که ده‌فته‌ره‌که‌ی له نێو شآری سه‌قزدایه سه‌رقاڵی خزمه‌ت کردنه .
مامۆستا عیرفان ساحێبی جیا له ئه‌رکی مامۆستایه‌تی بوون چه‌ن به‌رهه‌می به‌که‌ڵکیشی پێش که‌ش به کتێبخانه‌ی کورده‌واری کردوه که بریتین له :
"قصهگویی ونمایش خلاق در تربیت "
" خانواده و شکوفایی خرد کودک"
"افسانه های روستایی و فولکلورهای منطقه سقز"
"پژوهشی در فولکلور کردی "(وه‌رگێڕان)
هه‌روه‌ها گه‌لێ وتاروبابهتی به‌که‌ڵک که له گوڤارورۆژنامهکاندا چاپ وبڵاو بوونه‌ته‌وه ، هه‌ر ئه‌م مامۆستا پایه به‌رزه له دوای خانه‌نشین بوونیشی ئه‌توانین بڵێین چالاک‌تر بوه‌و به خۆشی یه‌وه ده‌ستی بهرنهداوهتهوهو دانه‌نیشتوه به‌ڵکوو زۆر شێلگیرانه به‌رده‌وامه له چالاکی وخزمه‌تگوزاری باشتر به‌تایبه‌ت به چین وتوێژه گه‌نجه‌کانی گۆڕه‌پانی زانین و خوێنده‌واری له زانکۆ و
کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کان دا به شێوه‌یه‌ک که له‌م رۆژانه‌دا له نێو شاری سه‌قز که‌م کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وزانستی ئه‌بینین که به‌ڕێز مامۆستا عیرفان ساحێبی به‌شداری تێدا نه‌کردبێ و له‌ودا به باشترین شێوه وته بێژی یان وتاری پێش که‌ش نه‌کردبێت !
مامۆستا ره‌سووڵ شیرازی
ئه‌گه‌رچی سروشت بێ رهحمهو گه‌رمێن وکوێستان وهاوین وبههارو زستانی خۆی ئه‌پێوێ و هه‌ر که‌س له شنه‌ی ئه‌م کوێستانه‌ی هه‌ڵمژی بێت ده‌بێ رۆژێک له رۆژان بارگه‌و بنه‌ی بثێچێتهوه به‌ڵام گه‌لێ که‌س گه‌لێ نانای بلیمه‌ت و پیاوچاک هه‌ن بوونیان له نێو گه‌ڕه‌ک وشاروگوندا پشت وپه‌ناو کۆڵهڵهکهی هه‌ره گه‌وره‌ی بنهماڵهوکۆمهڵگان نه‌بوونیان وکۆچیان که‌لێن وکه‌له‌به‌رێک پێک دێنێت که درهنگساڵان ئه‌خایه‌نێت هه‌تا جێگه‌یان پڕ بێته‌وه ... که یه‌ک له‌و زاته پاک وبێ گه‌ردانه‌ی ناوچه‌ی سه‌قز عارفی ره‌بانی خوالێ خۆش‌بوو مامۆستا "ره‌سووڵ شیرازی "یه
خوا لێخۆش‌بوو مامۆستا "ره‌سووڵ شیرازی "ساڵی 1314 له شاری سه‌قز له دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاری سه‌قز ده‌ست پێ کردوه و دواتر دوای فه‌تی باوکی ماڵیان چوه‌ته تاران وله مه‌دره‌سه‌ی دارولفنوون دیپلۆم وه‌ر ئه‌گرێ ودواتر له‌کۆلیجی زمان وئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی زانکۆی ته‌ورێز وه‌رگیراو توانی لیسانس وه‌ربگرێت . دوای سه‌رکه‌وتنی له‌و قۆناخه‌دا گه‌ڕاوه شاره‌کانی سه‌قزوسنه وبوه مامۆستای قوتابخانه‌کانی شار که 30 ساڵی خایاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له مزگه‌وتی دێمهکارانی شاری سه‌قز به‌رده‌وام دوانیوهڕۆیانه به تایبه‌ت رۆژانی هه‌ینی فێرگه‌یه‌کی ئایینی بۆ دۆستان وگه‌نجانی هۆگری عیرفان وته‌سه‌وف کردبوه‌وه که ده‌ورێکی باشی هه‌بوو له په‌روه‌رده‌کردن وپێ گه‌یشتنی لاوانی ئه‌وشاره‌دا ئێسه‌یش هه‌ر کات ناوی مزگه‌وتی دێمه‌کاران دێته ناو یادێک له بنه‌ماڵه‌ی شیرازی ده‌کرێت ئه‌و مزگه‌وته پێشتریش جێگه‌و خه‌ڵوه‌تگای مه‌رحوومی باوکی مامۆستا شیرازی بوه به ناوی "حاجی عه‌بدوڵڵا شیرازی"... ئه‌م عارفه له خواترسهی ده‌ڤه‌ری سه‌قز به داخه‌وه له رێکه‌وتی 19 /6/1368هه‌تاوی له بیمارستانی بابه‌ک ی شاری ته‌ورێز کۆچی دوایی کرد ته‌رمی مامۆستا شیرازی به به‌شداری که‌سایه‌تی یه فه‌رهه‌نگی یه‌کان وقوتابی یه‌کانی وهاوڕیانی مامۆستای به کۆڕی زکرو ده‌ف لێدان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ماشێن هه‌ر به شانی خه‌ڵکه‌وه‌وه هه‌تا گۆڕستانی گشتی شار به‌ڕێ کرا له ساڵی 1374 دا یادوارهو کۆڕێک به یارمه‌تی ئیداره‌ی ئیڕشادی سه‌قز بۆ مامۆستا ره‌سووڵ شیرازی گیرا که له‌ودا کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری سه‌قزی مسته‌فا که‌یوان ، فاتێح محه‌ممه‌دی نامۆ ، حه‌سه‌ن ئه‌مینی ، ده‌روێش فه‌هیمی ، مسته‌فا ئاسوور. وگه‌لێ که‌سایه‌تی دیکه وتاریان پێش که‌ش کرد.هه‌روه‌ها کۆڕێکی مۆسیقا به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی په‌نجه ره‌نگینی سه‌قز مامۆستا "ره‌سووڵ میرزاپوور" که چه‌ند ئاههنگیانبه شێعری مامۆستاوه پێش که‌ش کرد.هه‌رله سه‌رده‌مه‌یشدا بوو یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی شاری سه‌قز که پێشتر کوشتارگایان پێ ئه‌وت به ناوی مه‌رحووم "استاد شیرازی" ناوزه‌دکراوه . له به‌رهه‌مه فکری وئه‌ده‌بی یه‌کانی مامۆستا شیرازی کتێبێک به ناوی "زمزمهی موحیبه‌ت" که شێعر‌و نامهکانیهتی ... که له سه‌ر ئه‌رکی به‌ڕێز وهه‌ڤاڵی سه‌رده‌می خۆی کا ک "محه‌ممه‌دئه‌مین هوشمه‌ند" وبنه‌ماڵه‌که‌ی چاپ وبڵاوبوهتهوه. کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می دیکه‌یشی ماون که هیوادارین له داهاتوودا کتێبخانه‌ی کورده‌واری پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ببێت .
دیمه‌نێ له به‌هار
موژده به‌هاره سروه له کێوونزاره دێ بۆی سوێسن وگهزیزه لهوژووروکهنارهدێ پۆل پۆل له گه‌رمیان وبهرهوکوێستان ئه‌چێ بولبول به جووت وقازی وقوڵینگ به قه‌تاره دێ هه‌رکام له شوێن خۆوه به بۆنه‌ی به‌هاره دێ
هه‌وری گه‌واڵ گه‌واڵ وشریخه وبرووسکهیه منداڵی شیره‌خۆره به تاسهوترووسکهیه هه‌ڵدێره ئاوه هه‌ر وه‌کوو تانجی وقوورووسکهیه شاخه‌ی شه‌تاوه گرمه‌ی هه‌ورانه پێکه‌وه! پێت وایه جێته به‌ربوه هاڕه‌ی ته‌یاره دێ خاڵ خاڵ کێوه‌کانی هێجانان روایهوه ئاور له نێو ته‌نووری "وه‌نه‌وشه" گه‌شایه‌وه قیبله‌ی دیاره وشکه ده‌ره ، وا کرایه‌وه یا "میم وئه‌لف" ی "کانی که‌وه" ده‌م به غارهوهدێ؟
زهنگاری شه‌و به ڕێوه‌یه کاتی گیارهشه چاوی گوڵاڵه سووره له مێرگانهوه گه‌شه یادی خوایه ده‌نگی سروشتی به دڵ نه‌شه زه‌ڕڕاتی کائێناته به ته‌زبێحی یاهوه هه‌رکامه رێبواره بهرهوکردگار ئه‌چێ
سه‌قز – 1345
ئهلف ومیم = دوو شیوه‌ڵی پشت گوندی کانی که‌وه‌ی سه‌قزن که ده‌مه‌وبه‌هار هه‌رکه به‌فر ده‌توێنه‌وه وکوێستانان خاڵ خاڵ ده‌بن به‌فی ئه‌و دوو شیوه‌ڵه له سه‌قزه‌وه که چاوی لێ ده‌که‌ی به شێوه‌ی "ئهلف ومیم "دیاره.
دیاری به‌فرانبار یا دیمه‌نێ له سروشتی زستان
"شاری به‌فر"
یاڕه‌بی رێی هه‌ڵچنیوه بهرزهدیواری به‌فر پشتی کێوان دانه‌ویوه چۆته ژێر باری به‌فر ئاشه کۆنی ئاسمان دایداوه بۆمان نۆرهیێ وادیاره نانی ئێمه بێ له زمهاڕی به‌فر داری به‌ی وداری چنار ناوی نییه له‌م رۆژه‌دا هه‌رچی داره ناوی گۆڕاوه به ناو داری به‌فر ده‌نگی ده‌عبا نایه غه‌یری ده‌نگی زاتی چۆله‌که وا دیاره چۆله‌کانیش بوونه‌ته یاری به‌فر ده‌شت وکێوی داته‌نیوه رێی له رێبواران بڕی باڵی که‌ڵکی کرده ئاڵا بارگای شاری به‌فر له‌عله ئاوێزه‌ی چرای گوێسهوانهکان شۆڕبووه ده‌وری فانووسی پلووسکی کرده پاساری به‌فر بانگه‌وازی پیرهقاڵاوێ له دوورۆ دێته گوێ سه‌ر لێ شێواو په‌ڕه‌وازه له ئازاری به‌فر گێژه‌ڵووکه‌ی پێچهبۆرانی له سه‌ربانانه‌وه چه‌شنی کاکێشانی گه‌ردوون بوو وه‌ته زونناری به‌فر ده‌یکوتێ لۆتی شه‌ماڵ چه‌رمی ده‌هۆڵی په‌نجه‌ره شه‌وگه‌ڕی زستانه ئێستاکه به شه‌وگاری به‌فر لووره‌لووری بالۆره‌ی گورگهوحهپهی سوڕنای سه‌گ ده‌بده‌به‌ی شاباشی ههوروگهرمی بازاڕی به‌فر هاڵاکۆک له کوێیه؟ ئێستا کاتی بازاڕتیژییه داخه‌که‌م بێ پڕژوباڵه ناوێته یاری به‌فر وشکه سه‌رما دایڕژان سه‌هۆڵی سه‌رچه‌مان بۆ بنیای ئه‌م ساختمانه بۆته ده‌سیاری به‌فر ئاوێنه‌ی تهختهسههۆڵی پشت به جیوه‌ی به‌فره‌وه نه‌خشی ره‌نگینی هونه‌رمه‌ندی ساکاری به‌فر داروگوڵ به سرانی شووشه‌و سیچق پرزه‌ی زه‌ڕوه‌ره‌ق گه‌چبڕی دیواری یه‌خ هه‌رکام له ئاکاری به‌فر ره‌نگی به‌فره ره‌نگی روونی پاشه‌ڕۆژ پیسان ئه‌دا چونکو سه‌رچاوه‌ی ژیانه ره‌نگی روخساری به‌فر گه‌ر به‌هاران چیمه‌نی پڕگوڵ ده‌هێنێته عه‌مه‌ل به‌ردی به‌فراوی چیایه باخ وگوڵزاری به‌فر
سنه 1342
"په‌یامی سه‌قز"
خۆزگه بمدیایێ پێشکه‌وتنی شاره‌م سه‌ربه‌رزی خاکم شه‌وقی دڵداررم رۆژتا شه‌و دڵم به ئاواته‌وه شه‌ویش به‌م خۆزگه خه‌و ئه‌مباته‌وه "جه‌رگم له‌ت له‌ته خۆزگه بمدیایه" جه‌هل ودڵپیسی لامان نهمایێ چه‌ن خۆشه ژینمان بۆ یه‌کترین بێ تا مینای دڵمان به بێ برین بێ شه‌ماڵی خاکم ده‌م به په‌یامه فه‌رهه‌نگێکی باش ده‌رمانی زامه لاوانی وڵات گه‌نجانی به‌ڕێز خاوه‌ن قه‌ڵه‌م ورزگاروبههێز ده‌س به‌نه ده‌س یه‌ک هه‌مووشان به‌شان بۆ رێگه‌ی زانین جێگه‌ی تێکۆشان مه‌هێڵن ژه‌نگی جه‌هل وه‌ک خۆره داتانفهترێنێ نۆره به نۆره به هاوجهمعی له زۆروله که‌م فه‌رهه‌نگێکی باش بهێنه به‌رهه‌م عه‌قره‌به‌ی مێژوو به‌ره‌و دواتانه شاره‌که‌م سه‌قز چاوه‌ڕوانتانه
"فێرگه‌ی مامۆستایان – پۆلی سێهه‌می به‌شی ئینگلیزی"
" وه‌رگێڕانی شێعرێکی حافز"
ئه‌های مه‌یگێڕ!پیاڵه‌ی خۆت بگێڕێنهوبنۆشێنه ئه‌وین ساکار دیاری دا که‌چی ته‌نگ وچهڵهمهێنه به هیوای ناو که ئاهوویێ شه‌ماڵ له‌و بسکه بیکاتۆ له پێچانی گڕی په‌لکه‌ی دڵانی زۆره پڕخوێنه له هاوینه هه‌واری تۆ کوا ماندوو دهحهسێتۆ که زه‌نگی کاروان هاوار ئه‌کا بارگهوبنهت بێنه به مه‌ی به‌رماڵ بنه‌خشێنه ، به‌وه‌ی پیری موغان بێژێ که رێبوار تێئه‌گا کام رێگه راست وچه‌وت ولارێنه ههمووکارم به خۆڕایی به رسوایی گه‌یی دوایی چلۆن ئهیشارییۆ واته‌ی نهێنیت که‌وته زارێنه شه‌وه‌زه‌نگ وخوڕهوترسی شه‌پۆل وگۆمی تاسێنه‌ر کوا کۆڵ سووکه‌کانی ئه‌وبه‌رۆ ئاگان له‌م شوێنه؟ ئه‌گه‌ر دینت ئه‌وێ "حافز" دڵت بێ یادی ئه‌و مه‌گره که دیتت ئه‌و که‌سه‌ی بهردڵته دنیا دابمرکێنه.
"یاره‌ب"
دڵم به‌ندێکی لاروخامه یاره‌ب نه‌جاتم ده له ناو ئه‌م دامه یاره‌ب هه‌زاران کاروباری ناره‌وای کرد به‌ری له هۆش وعه‌قڵ وفامه یاره‌ب هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ره‌حمی تۆیه گوزه‌رگای ره‌حمه‌ت وپهیغامه یاره‌ب شه‌پۆلی ترس ولهرزیش دای بپۆشێ به یادی تۆیه دڵ ئارامه یاره‌ب ته‌پ وتۆزی خه‌فه‌ت سه‌رباری ئه‌و بێ به ئاوی یادی تۆ وه‌ک جامه یاره‌ب خودایا یادی خۆتم لێ مه‌سێنه به ناو ویادی تۆیه نامه یاره‌ب . |
|
ره‌سووڵ میرزاپوور
هه‌ر کات باسی مۆسیقای ناوچه‌ی سه‌قز ده‌کرێ راستهوخزۆ باس له دووکه‌سی موزسیونی کارامه‌و لێهاتوو دێته گۆڕێ که یه‌کیان کاک ره‌شید فهیزنژادو ئه‌وی دیکه‌یان کاک ره‌سووڵ میرزاپووره که به هه‌ق ده‌ورێکی به‌رچاویان له هان دان و په‌روه‌رده‌کردنی لاوانی کچ وکوڕی ناوچه‌ی سه‌قز بینیوه له راهێنانی مۆسیقا دا .
|
ئه‌حمه‌د زارعی

ئه‌حمه‌د زه‌هرایی ناسراو به ئه‌حمه‌د زارعی ساڵی 1316 هه‌تاوی له گه‌ره‌کی سه‌رپه‌چه‌ی شاری سه‌قز له دایک بوه ، هونه‌رمه‌ند ئهحمهدزارعی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نه‌خوێنده‌واریش بوه پتر له چوارسه‌د گۆرانی له رادیو کوردی کرماشان وسنه‌و مههابادوتاران وتوه‌ته‌وه که کاتی خۆی هه‌ر له رادیۆدا به بێ ئه‌وه‌ی تۆمار بکرێت وتوویه‌تی که زیاتر له په‌نجا شریتی ئه‌و گۆرانی یانه‌ی له ئارشیوی ماڵی خۆیدا هه‌ڵگرتوه. ساڵی 1337 هه‌تاوی که رادێۆ کوردی کرماشان ده‌ست به‌کار بوه ئه‌و وه‌ک یه‌که‌م که‌سه‌کان له خزمه‌ت مه‌رحوومی "حه‌سه‌ن کامگار" گۆرانی له‌و رادێۆیهدا وتوه ، له گه‌ڵ خاتوو "میدیا زه‌ندی "گۆرانی( پاییزه له‌من دره‌نگه له‌تۆ)ی وتوهوتۆماری کردوه . ساڵی 1351 و 52 له شاری مه‌هاباد له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ره‌شید فهیزنژادو حه‌مه‌ی دانش وحسهین ره‌هبه‌ر گۆرانی تۆمار کردوه ، له زۆربه‌ی بۆنهوموناسبهته میللی ونه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی له‌شکری وکشوهری ئه‌وکات ئاهه‌نگی گێڕاوه‌و به‌شداری کردوه ، له‌و گۆرانی یانه‌ی که به ناو ئهحمهدزارعی یه‌وه ئه‌یناسنه‌وه ئه‌توانین گۆرانی "دووسه‌ر له سه‌ر سه‌رینێ ، ئه‌ی له گوڵی من ، یاڵا شۆفیڕ . که تورکی بوه‌و کردویه‌ته کوردی وگه‌لێکی دیکه ناو به‌رین له‌گه‌ڵ مه‌رحوومی حه‌سه‌ن زیره‌ک دۆستایه‌تی هه‌بوه‌و له کرماشان و وڵاتی عێراق پێکه‌وه بون ...
به‌رهه‌مه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د زارعی هه‌رچی هه‌یه له سه‌ر سه‌فحه‌ی گراماڤۆن و شریتی کاست دایه که له‌م رۆژانه‌دا هونه‌رمه‌ند خه‌لیل سه‌عیدی له سه‌ر ئه‌رکی خۆی چهندگۆرانی یه‌کی بۆ کلیپ کردوه‌و هه‌ر ئێسته له به‌رده‌ستی خه‌ڵک وئاشقانی گۆرانی یه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د دایه . .
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زارعی ئێستایشی له‌گه‌ڵ دابێ پیاوێکی خۆش مه‌شره‌ف و ته‌ڕپۆش وتهڕدڵ بوه‌و هه‌تا ئێستا 9 ژنی هێناوه !!! که ته‌نیا کوڕێکی به ناوی "هوشیار" هه‌یه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات داده‌نیشێت ..
ئه‌حمه‌دی زارعی ماوه‌ی پازده‌ساڵان له گوندی "قاقڵاوا" ی ناوچه‌ی تورجانی سه‌قز خزمه‌تکاری تهکیهوبارهگای شێخانی زه‌نبیل ده‌بێ و له حوجره‌و خانه‌قای سه‌یدکامیل ئیمامی "ئاوات" ی شاعیردا چایی په‌ز ده‌بێت هه‌ر به‌و بۆنه‌وه زۆر له نزیکه‌وه شاعیرانی وه‌ک هێمن وهه‌ژاری ناسیوه‌و دۆستایه‌تی له گه‌ڵیاندا هه‌بوه...
له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا چوار پێنج که‌س وه‌ک هونه‌رمه‌ندانی کۆن وله مێژنه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیداره‌ی ئیرشاده‌وه مووچه‌ی مانگانه‌یان بۆ دیاری کرا که کاک ئه‌حمه‌د زارعی یه‌کێک له‌و چه‌ندکه‌سه هونه‌رمه‌ندانه‌یه و وه‌ک مافێکی به حه‌ق وشیاوی خۆی بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی ته‌مه‌نی پیری پێ رائهپهڕێنێت و به خۆشی یه‌وه ئێستایش هه‌ر دانیشتووی شاری سه‌قزه.
|
|
|
|
|
|
هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ کاک محه‌ممه‌دئه‌فشاری شه‌وی نه‌ورۆزی ساڵی 1336 هه‌تاوی له شاری سه‌قز له دایک بوه ، دوای چوونهقوتابخانهو وه‌رگرتنی دیپلۆم و سه‌ربازی له ئیداره‌ی بیمه‌ی خه‌ده‌مات ده‌رمانی شاری سه‌قز وه‌ک مووچه‌خۆر دامه‌زراوه و ژیانی هاوبه‌شی پێک هێناوه‌و خاوه‌نی دوومنداڵه.
ده‌سپێکی هونه‌ری کاک محه‌ممه‌د له ساڵی 1354 و55 وه بوو که خانه‌ی فه‌رهه‌نگ وهونه‌ری سه‌قز به سه‌رپه‌رشتی "حه‌بیب ئهڵڵانیکبین" دهسبهکارببوو که له‌وێ به‌ڕێزان ره‌شید فه‌یزنژاد ورهسووڵ میرازاپوور و به‌رێزانی دیکهچالاکی هونه‌ری یان ئهنواندو کاک محه‌ممه‌د ئه‌فشاریش له‌و لاوه ده‌نگخۆشانه‌ی شاری سه‌قز بوو که به ئه‌شقه‌وه به‌شداری کۆڕوکۆبوونه‌وه هونه‌ری یه‌کانی ئه‌وکاتی خانه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌کرد.
هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌دئه‌فشاری شاره‌زای ئامێری( زه‌رب وسێ تار)هله گه‌لێ کۆنگره‌و سمینار‌و فستیواڵه هونه‌ری یه‌کانی نێوخۆی وڵات و هه‌نده‌ران وه‌ک گۆرانی بێژ به‌رنامه‌ی هونه‌ری پێش که‌ش کردوه وه‌ک "ده‌نگ وره‌نگی مه‌هاباد،سنه ،تاران .به‌شی کوردی به‌رنامه‌کانی تاران به‌رنامه‌گه‌لی ده‌نگ وره‌نگی به‌شی کوردی سنه وه‌ک (مانگه‌شه‌و، هه‌ڵبه‌ست وگۆرانی، گوڵبژێر.....
هه‌روه‌ها سه‌فه‌رێکی وڵاته ئورووپایه‌کانی کرد که له وڵاتی بلژیک به به‌شداری مامۆستا گۆرانی موزسیون وهاوڕێیانی به‌رنامه‌یه‌کی له ده‌نگ وره‌نگی "میدیا "ی ئه‌وکات پێش که‌ش کرد.
چه‌ند کونسێرتی هونه‌ری له شاره‌کانی سه‌قز، بۆکان مه‌هاباد به‌ڕێوه بردوه له یه‌که‌مین فستیواڵی ئوستانی (سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی" به‌شداری چالاکانه‌ی کردوه
له کونگره‌ی مامۆستا"ئهرگهوازی" زانکۆی په‌یام نووری ئیلام به هاوکاری تیپی مۆسیقای سه‌قز به‌رنامه‌ی پێش که‌ش کردوه.
له کونگره‌ی فه‌رزانه‌گان که له له شاری سنه‌و به سه‌رپه‌رشتی "حسه‌ین یووسف زه‌مانی" به‌ڕێوه‌چوو به به‌رهه‌مه‌وه به‌شدار بوه
له فستیواڵی فولکلۆڕوناوچهیی ناوه‌ندی شاری شیرازیش وه‌ک گۆرانی بێژێکی کوردبهشداری چالاکانه‌ی کردوه.
کاک محه‌ممه‌دئه‌فشاری وه‌ک گۆرانی بێژێکی شاره‌زای ده‌ستگا مۆسیقی یه‌کان سه‌بک وشێوازی تایبه‌ت به‌خۆی ونزیک هونه‌رمه‌ند خاله‌قی هه‌ڵبژاردوه‌و زۆرتر باوهڕوئیمانی به‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند چۆن به‌رهه‌م پێش که‌ش بکات ،نه‌ک چی بڵێت !!
ئه‌وگۆرانی یانه‌ی که هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌دئه‌فشاری پێوه ئه‌ناسرێته‌وه به‌شێکیان بریتین له : (نه‌سیمی سه‌ردی پاییزی ، چه‌نگ وعوودونهی، سۆزی ئه‌وین ، بلوێری شوان).
به‌رهه‌مگه‌لی وه‌ک (بلوێری شوان ، گوڵێکم بوو ، شۆڕهکیژ...) چه‌ند گۆرانی یه‌کی تازه‌و پێش که‌ش نه‌کراون که به‌هیوایه به‌م زوانه پێش که‌ش به شه‌یدایانی گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی بکات.
به‌خۆشی یه‌و ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی سه‌قزی کوردستان هه‌رئێستایش نیشته‌جێی شاری سه‌قزه .
سه‌لاح ئه‌رده‌ڵان
له نێوان هونه‌ره‌کانی سه‌رده‌مدا گه‌لێ هونهرههن له نێوماڵی هونه‌ری کورد دا جێگه‌یان خاڵییه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ست به‌وه ئه‌کرێت پێداوێستی وکه‌ره‌سه‌ی زمان و دیالۆکی سه‌رده‌م بنکه هونه‌ری سینه‌ما یه‌کێک له‌و هونه‌رانه‌یه و به خۆشی یه‌وه له‌م ساڵانه‌دا گه‌لێ که‌س هاتوونهتهو ئه‌و مه‌یدانه‌وه که کاک سه‌لاح ئه‌رده‌ڵان یه‌ک له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌روه‌ستانه‌ی بواری سینه‌مای سه‌قزی کوردستانه .
هونه‌رمه‌ند کاک سه‌لاح ئه‌رده‌ڵان ساڵی 1351هه‌تاوی له گوندی "مه‌رخوز" له ناوچه‌ی گه‌ورکی سهقزو بناری چیای وه‌نه‌وشه له دایک بوه .
خوێندی له گونده‌که‌یان ودواتر هه تا دیپلۆم له شاری سه‌قز ته‌واوکردوه‌و پاشان چوه‌ته شاری سنه و له‌وێ فهوقهدیپلۆمی کارگه‌ردانی سینه‌مای وه‌رگرتوه و‌ئێستا نیشته‌جێی شاری تارانه.

ئه‌م فیلم سازه کورده‌ی شاری سه‌قز هه‌تا ئێسته گه‌لێ فیلمی موسته‌نه‌دی پێش که‌ش به لایه‌نگران وهۆگرانی سینه‌ما کردوه که یه‌که‌م فیلمی کاک سه‌لاح "سه‌قز سایهئی ئه‌ز مێعماری" هه‌روه‌ها "دهشتهای بی مه‌رز" ندای چووب"زه‌مان به‌رای قه‌دیم وجهدید"ته‌زاد"هه‌دیه"سووخت وساز" که چه‌ند جاریش خه‌ڵاتی سینه‌مای جه‌وانی وه‌رگرتوه ....
کاک سه‌لاح ئه‌رده‌ڵان به ته‌لاش وکۆششی خۆی هه‌وڵی داوه‌و فێر بوه و هانده‌ری کاری هونه‌ریشی به‌تایبه‌ت سینه‌ما خوالێخۆش بوو کاک "مه‌نسوور ئه‌رده‌ڵان" بوه
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی سینه‌مای کوردی به‌خۆشی یه‌و ئێستایش هه‌ر شێلگیرانه خه‌ریکی سازکردنی کورته فیلم به تایبه‌ت فیلمی موسته‌نه‌ده.
بێهزادپهیامی
هونه‌رمه‌ندی مۆسیقا ژه‌ن کاک بێهزادپهیامی له دایک بووی ساڵی 1353هه‌تاوی شاری سه‌قزه و بڕوانامه‌ی لیسانسی ژینگه‌ناسی زانکۆی شاری هه‌مه‌دانی ساڵی 1376 هه‌تاوی هه‌یه ، که به هۆی ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌که‌یاندا هونه‌رمه‌ندانی به توانای وه‌ک "مه‌سعوود په‌یامی " مامۆستای "تومبهگ " و کاک "ره‌زا په‌یامی" مامۆستای "وێنه‌کێش " هه‌ڵکه‌وتبوون زۆر زوو ئاشنا‌و خولیای سێحری هونه‌ر ده‌بێ ، هه‌ربۆیه له ساڵی 1364 دا ده‌چێته خزمه‌ت مامۆستا "ره‌سووڵ میرازاپوور" و تێکه‌ڵ به دنیای هونه‌ری مۆسیقا ده‌بێت و ئامێری "ویڵۆن" وه‌ک سازی ، ساز له‌گه‌ڵ پهنجهوئهشق وعه‌لاقه‌ی خۆی هه‌ڵئه‌بژێرێت .
کاک بێهزاد دوای تێپه‌ڕاندنی ده‌وره سه‌ره‌تایه‌کانی مۆسیقا ده‌بێته ئه‌ندامی چالاکی تیپی مۆسیقای "نیشتمان"ی شاری سه‌قز به سه‌رپه‌رشتی کاک "فه‌ڕڕوخ موفتی" که به هه‌ق له‌وساڵانه‌دا به‌رهه‌مگه‌لێکی به‌سوودیان پێش که‌ش کرد.
په‌یامی ویولۆن ژه‌ن له نیشته‌جێ بوونی "تیپی مۆسیقای شه‌هید کارزان" که ئه‌وکات زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و تیپه به سه‌ر په‌ره‌ستی برایانی مۆسیقا ژه‌ن "دلیر ئیبراهیم وئاراس ئیبرایم "له شاری سه‌قز نیشته‌جێ بوون که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێ و ده‌چێته خزمه‌ت مامۆستا "ئاراس ئیبرایم " دواتریش لای مامۆستا "دلێر حسه‌ین " و به‌و شێوه پله‌کانی سه‌رکه‌وتن له بواری مۆسیقا دا یه‌ک له دوای یه‌ک ئه‌بڕێ .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی شاری سه‌قز به‌وه‌یشه‌وه ناوه‌ستێ و بۆ فێربوونی زیاتر سه‌ره‌رای گیروگرفتی زۆری جاده‌و هاتوچۆوشوێنی حه‌وانه‌وه ده‌چێته شاری تاران وله خزمه‌ت مامۆستا "ئه‌رسه‌لان کامکار" ده‌بێته قوتابی ئه‌و مامۆستایه‌و زیاتر شاره‌زا ده‌بێت و سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سهقزو له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا گه‌لێ چالاکی پێش که‌ش ده‌کات که به‌شێکیان بریتین له :
هاوکاری کونسیرتی خوالێخۆشبوو مامۆستا "برایم خه‌یات " که له کۆڕه‌وه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 زاینی دا‌و کاتی ئاواره بوونی دا له شاری سه‌قز بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ پێش که‌ش کراو داهاتی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش پێش که‌ش به ئاواره‌کانی کوردستانی عێراق کرا .
هاوکاری چه‌ند گۆرانی یه‌کی خوالێخۆشبوو کاک "سدیق زوهری"
به‌شداری له تۆمارکردنی چه‌ند گۆرانی به‌رێز "محه‌مه‌دئه‌فشاری"
هاوکاری له پێش که‌ش کردنی گۆرانی بێژ کاک "ئێقباڵ ته‌یفووری"
هاوکاری شریتی سه‌حه‌ره‌ی کاک "بێهنام تاهیری"
هاوکاری گۆرانیبێژ "باباشه‌هابی"
یارمه‌تی گۆرانیبێژ "سه‌یدعه‌لی قوره‌یشی"
پێش که‌ش کردنی سی دی هه‌ولێر به هاوکاری "لاوژه‌ی موکوریان"
پێش که‌ش کردنی چه‌ند پرۆگرامی هونه‌ری له وڵاتی سوئێد ... به هاوکاری تیپی لاوژه‌ی موکوریان له ساڵی 1380 هه‌تاوی
پێش که‌ش کردنی چه‌ند به‌رنامه‌ی تلوزیونی میدیا... له وڵاتی بلژیک
به‌شداری له فستیواڵی مۆسیقای کوردی ... هه‌ولێر 1384
پێس که‌ش کردنی گه‌لێک کونسێرت له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیکه له شاره‌کانی سه‌قز ، بانه . مه‌هاباد . بۆکان .سنه. تاران ...به هاوکاری تیپی مۆسیقای "نیشتمان"
مامۆستای پسپۆڕ وداوهر بوون له فستیواڵی مۆسیقای شاری سه‌قز.
به خۆشی یه‌وه مامۆستا بێهزاد په‌یامی ئێسته‌یش هه‌ر له شاری سه‌قزدا نیشته‌جێیه‌و ساڵی 1386 ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه‌و له فێرگه‌کانی "هۆره" و "لاوژه‌ی موکوریان" و شاری "بانه "مامۆستای سازی ویولۆنهو وانه‌ی سازی ویولۆن به قوتابیانی کچ وکوڕی تامه‌زرۆی مۆسیقا ده‌ڵێته‌وه ...a
کێوپێوی سه‌قزی
مامۆستا مه‌حموودعه‌باسی
.jpg)
ساڵی 1331 هه‌تاوی له گوندی "سه‌ڵته‌که‌ڵتوو" ی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له دایک بوه ...
کاك موحموود ده‌سپێکی خوێندنی له شاری سه‌قز بوه له قوتابخانه‌کانی "حیکمه‌ت ، شاپوور ، مێهره‌گان ، و سه‌عدی خۆی گه‌یاندوه‌ته پله‌ی دیپلۆمی ریازی و دواتر چوه‌ته دانشسه‌رای سه‌ره‌تایی مامۆستایه‌تی له شاری بیجاڕ که ئاکامه‌که‌ی بوه‌ته مامۆستای قوتابخانه‌کانی شاروگوندی ناوچه‌ی سه‌قز هه‌تا کاتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357 دا که دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران مامۆستا مه‌حموودعه‌باسی له ساڵی 58 هه‌تا 62 هه‌تاوی له سه‌ر کار لابرا ودواتر داوای لێ‌کرا که بچێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی که به ده‌ستبه‌کاربوونی ده‌ستی دایه ده‌رس خوێندنی زیاتر‌و له زانکۆی شاری ته‌ورێز بۆ فهوقهدیپلۆم وه‌رگیرا، له‌وێ که به سه‌رکه‌وتوویه‌وه ته‌واو بوو چوه زانکۆی ئازادی مه‌هاباد و بڕوانامه‌ی لیسانسی وه‌رگرت.
کاک مه‌حموود عه‌باسی دوای ته‌واوکردنی خوێندنی باڵا گه‌ڕایه‌وه شاری سهقزو بوه مامۆستا ومودیری قوتابخانه‌کانی مه‌راکزی ته‌ربیه‌ت موعه‌لیم و دانشسهراکانی سه‌قز ، هه‌تا له ساڵی 1382 دا خانه نشین کرا .
مامۆستا مه‌حموود عه‌باسی له په‌راوێزی مامۆستایه‌تیه‌که‌یدا گه‌لێ چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی هه‌بوه که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن :
ئه‌ندامی کێوپێوانی ئێران.
ئه‌ندامی شۆرای وه‌رزشی له ساڵی 82 هه‌تا 84 هه‌تاوی .
ئه‌ندام و لایه‌نگری ژینگه و کانه سروشتیه‌کان.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی سه‌قز ولایه‌نگری سروشت.
ئه‌ندامی هیلائهحمهر سه‌قز.
مامۆستای راهێنانی له‌شی ساڵۆنی حیجابی ئامووزش وپهروهرشی سه‌قز.
مامۆستا وراهێنه‌ری سهخرهنهوهردی له نێوساڵۆن دا.
به‌رێوه‌بردنی زیاتر له 10 کلاسی ئامووزشی کێوپێوی و یه‌خ نه‌وه‌ردی به هاوکاری ومامۆستایهتی مه‌رحووم "موقبه‌ل هونه‌رپه‌ژوو".
بۆماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌ندامی راهنمای غاری که‌رفتوو بوه.
پێویسته بوترێت کاک مه‌حموود به هۆی ئه‌وه‌ی منداڵی دێ و له دایک بووی بناری چیای "رووش "و "شاخه‌گه‌وره"ی سه‌ڵته‌که‌ڵتوو بوه هه‌ر له منداڵی یه‌وه هۆگری چیا‌و وه‌رزشی کێوپێوان بوه و له ساڵه‌کانی 52 هه‌تا 57 هه‌تاوی له‌گه‌ڵ هاوڕێ ودۆستی ده‌ورانی مێرمنداڵی به‌ڕێز کاک "فاڕووق نه‌قشی" هه‌موو لووتکه به‌رزه‌کانی ده‌وروبه‌رو باژێڕی سه‌قز وه‌ک چلچهمهونهکهرۆز گه‌ڕاون و دیمه‌نی دڵرفێنی ئه‌و چیا‌و دهرودهشتانه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ئه‌شق وخۆشه‌ویستی زێد ووه‌رزشی کێوپێوانی له لای کاک مه‌حموود به‌گوڕوتینتر کردوه. هه‌ربۆیه له ساڵی 1372 دا ره‌سمه‌ن بوه‌ته کێپێو و له ساڵی 1382 وه‌ک به‌رپرسی هه‌یئه‌تی کێوپێوی شاری سه‌قز له لایه‌ن هه‌ڤاڵانیه‌وه هه‌ڵئه‌بژێرێت و زیاتر له 4 ساڵ هه‌ر له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه که له‌وماوه‌دا توانی زۆربه‌ی ئهوکێوانهی لووتکه‌یان سه‌رووی 4000 بوون له ئێران دا وه‌ک ده‌ماوه‌ند ، عه‌له‌م کوه ، سه‌به‌لان ، دنا ،زهردکوه، ئشتراکوه و گه‌لێکی دیکه‌یش بپێوێت و له ناوچه‌کانی کوردستانیش دا ئهولووتکانهی سه‌رووی 2000 بوون وه‌ک قه‌ندیل ، داڵانپه‌ڕ .... زیاتر له بیست جاران بپێوێت .
کاک مه‌حموود شانازی ئه‌وه‌یشی هه‌بوه که وه‌ک به‌رپرسی هه‌یئه‌تی کێوپێوی به‌ڕێبه‌ری یادوبیره‌وه‌ری مه‌رحووم "محه‌ممه‌د ئه‌وراز" به‌ره‌و کێوی "رووش" له شاری سه‌قز بوه که تین وگوڕێکی به‌رچاوی به کێوپێوی له شاری سه‌قز به‌خشی و توانی که‌سانێکی زۆر له ده‌وری وه‌رزشی کێوپێوی له چیاکانی کوردستان کۆبکاته‌وه .
ئه‌م مامۆستای قوتابخانه‌و کێوپێویهی سه‌قز له ساڵی 1386 دا له سه‌ر ئیجازه‌ی خۆی له پۆستی به‌رپرسایه‌تی کێوپێوی سه‌قز هاته‌ده‌رێ و‌ئێستا سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وامه له کێپێوی له گه‌ڵ دۆست وهه‌ڤاڵان وهاوشاریهکانیدا و خۆیشی به چکۆله‌ی هه‌موو وه‌رزشکارو مامۆستا‌و خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سه‌قز ده‌زانێت .

نیگارکێش وپهیکهرساز
ساڵح شه‌مسی
کاک ساڵح شه‌مسی ساڵی 1338 هه‌تاوی له گه‌ڕه‌کی ناوقهڵای شاری سه‌قز له دایک بوه ده‌ستپێکی خوێندنی کاک ساڵح له قوتابخانه‌کانی حیکمه‌ت وسهعدی ودیپلۆمیشی له شاری تاران وه‌رگرتوه .
له ساڵی 1350 هه‌تاوی یه‌وه زیاتر هۆگری هونه‌ری نقاشی بوه‌و له‌و کاته‌وه پتر له 300 تابلۆی کێشاوه‌ته‌وه که زۆرجاران گه‌لێ تابلۆی بیست هه‌تا بیست وپێنج جار دارشتوه‌و به‌دڵی نه‌بوه‌و سه‌رله‌نوێ دایڕشتوه‌ته‌وه هه‌تا گه‌ڵاله‌یه‌کی ئه‌وتۆ که له زه‌ینی دابوه سازکراوه...
هونه‌رمه‌ند ساڵح شه‌مسی له ساڵی 1362 ی هه‌تاوی یه‌وه قۆناخێکی دیکه‌ی له هونه‌ر تێپه‌ڕاند و له‌وکاته‌وه وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی نه‌قاشی بایه‌خێکی زیاتری دایه مێژوو به تایبه‌ت مێژووی گه‌ل وناوچه‌ی خۆی هه‌ربۆیه له به‌شێکی زۆرله تابلۆکانی ره‌نگدانه‌وه‌ی مێژوویی ده‌بینرێت و گه‌لێک گه‌ڵاڵه‌ی به‌نرخی له سه‌ر بهرههمهکۆنهکانی زێویه‌و "قه‌پڵانتوو" و ده‌وران وسه‌رده‌می ماده‌کان داڕشتوه‌و به بێ هیچ یارمه‌تیده‌رێکی ماڵی سه‌رقاڵی سازکردنیانه که گه‌ردنبه‌ندی زێڕینی زێویه یه‌کێک له‌و هه‌وڵ و ته‌قالا هونه‌ری وفه‌رهه‌نگی و مێژوویانه‌یه که کاک ساڵح سازی کردوه‌و بڕیار بوو به درێژی 9 میتر له یه‌کێک له سه‌یرانگاکانی سه‌قز دابمه‌زرێت ....
هونه‌رمه‌ند ساڵح شه‌مسی له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری وفه‌رهه‌نگی خۆیدا گه‌لێ پێشانگایشی کردوه‌ته‌وه که به‌شێکیان بریتین له :
ساڵی 1356 له شاری ... تاران
ساڵی 1363 له شاری .... مه‌هاباد
ساڵی 1367 له شاری ....سه‌قز
ساڵی 1369 له شاری .....سه‌قز
ساڵی 1370 له شاری.... بانه
ساڵی 1371 له شاری... تاران
ساڵی 1372 له شاری.... تاران
ساڵی 1374 له شاری..... سه‌قز
ساڵی 1378 له شاری ... سه‌قز
ساڵی 1385 له زانکۆی په‌یام نووری سه‌قز
هه‌روه‌ها گه‌لێ چالاکی دیکه که به‌شێکی بچووک له توانا‌و به‌هره هونه‌ریه‌کانی کاک ساڵح شهمسین . له‌وانه شه‌ش گه‌ڵاڵه‌ی بۆ داڕشتن داوه‌ته ئه‌ندامانی شوورای شاری سه‌قز که به هیوایه ئیزنی پێ بده‌ن و له شوێنگه‌لی تایبه‌تی شاردا دایان بنێ وسازیان بکات
ئه‌م ههنهرمهندهی ده‌ڤه‌ری سه‌قز به نازناوی " ئیزیرتا " که ناوی کۆنی سه‌قز بوه له سه‌رده‌می پێش میلادا تابلۆکانی ئیمزا ده‌کاو به خۆشی یه‌وه هه‌ر ئێشتایش له شاری سه‌قز به که‌سب و کاری "تودوزی" ماشێنه‌وه سه‌رقاڵه‌و له چالاکی یه هونهریهکانیشدا به‌رده‌وامه‌و زامی رۆژانه‌ی ساڕ‌ێژ ئه‌کات.